Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




دووه‌م قۆرنتێ 2:14 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

14 به‌ڵام سوپاس بۆ خودا، ئه‌وه‌ی هه‌موو كاتێ له‌ كه‌ژاوه‌ی سه‌ركه‌وتن له‌ مه‌سیحدا ڕابه‌رایه‌تیمان ده‌كات، له‌ هه‌موو شوێنێک به‌هۆی ئێمه‌ بۆنی خۆشی ناسینه‌كه‌ی دیارده‌خات.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

14 بەڵام سوپاس بۆ خودا، ئەوەی هەموو کاتێک لە کەژاوەی سەرکەوتنی مەسیحدا ڕابەرایەتیمان دەکات، لە هەموو شوێنێک بەهۆی ئێمەوە بۆنی خۆشی ناسینەکەی بڵاو دەکاتەوە،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




دووه‌م قۆرنتێ 2:14
27 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

ئه‌ی په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندمان، ڕزگارمان بكه‌. له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان كۆمان بكه‌وه‌، تاكو دانبنێین به‌ ناوی پارسای تۆ، شانازی به‌ ستایشكردنی تۆ بكه‌ین.


قۆچی بۆ گه‌لی خۆی به‌رز كردووه‌، شانازی بۆ هه‌موو خوداناسانی. بۆ نه‌وه‌ی ئیسڕائیل، ئه‌و گه‌له‌ی كه‌ لێیه‌وه‌ نزیكن. هه‌لیلویا.


ئه‌مانه‌م پێ وتن تاكو ئاشتیتان له‌ مندا هه‌بێت. له‌ جیهاندا ته‌نگانه‌تان ده‌بێت. به‌ڵام دڵنیابن، من جیهانم به‌زاند”.


سه‌ره‌تا، له‌ پێناوی هه‌مووتان به‌ ئیشۆعی مه‌سیح سوپاسی خودام ده‌كه‌م، چونكه‌ باوه‌ڕتان له‌ هه‌موو جیهاندا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.


به‌ هێزی په‌رجوو و نیشانه‌، به‌ هێزی ڕووحی خودا. ته‌نانه‌ت له‌ یروشلایم و ده‌وروپشتی تاكو ئیلۆریقون، به‌ ته‌واوی ئینجیلی مه‌سیحم ڕاگه‌یاند.


به‌ڵام سوپاس بۆ خودا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆیله‌ی گوناه‌ بوون، له‌ دڵه‌وه‌ ملكه‌چی ئه‌و شێوه‌ فێركردنه‌ بوون كه‌ پێتان سپێردرا.


به‌ڵام له‌ هه‌موو ئه‌مانه‌دا سه‌ركه‌وتنمان مه‌زن ده‌بێت به‌وه‌ی خۆشیویستووین.


جا یه‌كێك به‌هۆی ڕووح قسه‌ی دانایی پێ ده‌درێت، بۆ یه‌كێكی دیكه‌ش قسه‌ی زانین به‌گوێره‌ی هه‌مان ڕووح.


ئه‌وه‌ی ده‌یچێنیت ئه‌و له‌شه‌ نییه‌ كه‌وا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵكو ته‌نها ده‌نكێكه‌، له‌وانه‌یه‌ گه‌نمه‌ یاخود هه‌ر تۆوێكی دیكه‌.


به‌ڵام سوپاس بۆ خودا! كه‌ به‌ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان سه‌ركه‌وتنمان پێ ده‌به‌خشێت.


ئێوه‌ش به‌ نوێژه‌كانتان یارمه‌تیده‌رن بۆ ئێمه‌، تاكو كه‌سانێكی زۆر له‌ پێناوی ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌و به‌خششه‌ی پێمان دراوه‌ سوپاسی خودا بكه‌ن.


به‌ڵام سوپاس بۆ خودا كه‌ هه‌مان كۆششی خسته‌ دڵی تتوس بۆ ئێوه‌.


سوپاس بۆ خودا له‌ پێناوی ئه‌م به‌خشینه‌ی كه‌ به‌ ده‌م باس ناكرێت.


له‌ خۆشویستندا ڕه‌فتار بكه‌ن، وه‌ک مه‌سیح خۆشیویستین و له‌ پێناوی ئێمه‌دا خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ دا، قوربانییه‌ک و سه‌ربڕاوێک، بۆنخۆش بۆ خودا.


هه‌موو كاتێ به‌ ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان بۆ هه‌موو شتێک سوپاسی خودای باوک بكه‌ن،


به‌ڵام هه‌موو شتێكم هه‌یه‌ و زیادی كردووه‌. ئه‌و شتانه‌ی ئه‌پفرۆدیتۆس له‌لای ئێوه‌ هێنای وه‌رمگرت، شنه‌بای بۆنێكی خۆشه‌، قوربانییه‌كی په‌سندكراوه‌، دڵی خودا خۆش ده‌كات.


ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن باوه‌ڕ، دامه‌زراو و جێگیر بن، لانه‌ده‌ن له‌ هیوای ئه‌و ئینجیله‌ی بیستتان، ئه‌وه‌ی له‌ هه‌موو ئافریده‌كانی ژێر ئاسمان ڕاگه‌یه‌نراوه‌، منی پۆڵۆسیش بۆی بوومه‌ ڕاژه‌وان.


كه‌ گه‌یشته‌ لاتان. وه‌ک هه‌موو جیهان، كه‌ به‌رهه‌مداره‌ و زیاد ده‌كات له‌نێواتاندا، له‌و ڕۆژه‌وه‌ی به‌خششی ڕه‌وای خوداتان بیست و ناسیتان.


سه‌رۆكه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانی چه‌ككرد و به‌ ئاشكرا كردنییه‌ په‌ند، له‌خاچدا به‌سه‌ریاندا زاڵبوو.


چونكه‌ وشه‌ی په‌روه‌ردگار له‌لای ئێوه‌وه‌ بڵاو كرایه‌وه‌، نه‌ک ته‌نها له‌ ماقیدۆنیا و ئه‌خائیه‌، به‌ڵكو باوه‌ڕتان به‌ خودا له‌ هه‌موو شوێنێک بڵاو بوه‌ته‌وه‌، ته‌نانه‌ت پێویستمان به‌وه‌ نییه‌ شتێک بڵێین.


چ سوپاسێک بتوانین له‌به‌ر ئێوه‌ بۆ خودا بگه‌ڕێنینه‌وه‌، بۆ ئه‌م هه‌موو خۆشییه‌ی له‌به‌رده‌م خودامان به‌ ئێوه‌مان هه‌یه‌؟


جا ده‌مه‌وێ پیاوان له‌ هه‌موو شوێنێكدا نوێژ بكه‌ن، ده‌ستی بێگه‌ردیان به‌رز بكه‌نه‌وه‌ بێ تووڕه‌یی و مشتومڕ.


ئه‌وه‌ی له‌ منت بیستووه‌ له‌به‌رده‌م چه‌نده‌ها گه‌واهیده‌ر، به‌ خه‌ڵكی سه‌رڕاستی بسپێره‌ كه‌ لێهاتوو بن، خه‌ڵكی دیكه‌ش فێربكه‌ن.


وتیان: “ئامین! ستایش و شكۆ و دانایی و سوپاس و ڕێز و هێز و توانا بۆ خوداوه‌ندمانه‌، تاهه‌تایه‌! ئامین!”


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ