Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




دووه‌م قۆرنتێ 13:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 چونكه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌ لاوازیدا له‌خاچدرا، به‌ڵام به‌ هێزی خودا زیندووه‌. ئێمه‌ش له‌ودا لاوازین، كه‌چی به‌ هێزی خودا له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بۆ ئێوه‌ ده‌ژین.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 هەرچەندە لە لاوازیدا لە خاچ درا، بەڵام بە هێزی خودا دەژیێت. هەروەها ئێمەش بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا لاوازین، بەڵام ئێمە لە هەڵسوکەوتکردنمان لەگەڵ ئێوە بە هێزی خودا لەگەڵ ئەودا دەژین.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




دووه‌م قۆرنتێ 13:4
26 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

كه‌س له‌ منی ناستێنێت، به‌ڵكو خۆم دایده‌نێم. ده‌سه‌ڵاتم هه‌یه‌ دایبنێم و ده‌سه‌ڵاتم هه‌یه‌ بیبه‌مه‌وه‌. ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌م له‌ باوكمه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌”.


جا با هه‌موو ماڵی ئیسڕائیل به‌ دڵنیایی بزانن، ئه‌م ئیشۆعه‌ی ئێوه‌ له‌خاچتان دا، خودا كردییه‌ په‌روه‌ردگار و مه‌سیح”.


به‌ باوه‌ڕ به‌ ناوی ئه‌و، ئه‌م پیاوه‌ی به‌هێز كرد كه‌وا ده‌یبینن و ده‌یناسن. ناوی ئه‌و و باوه‌ڕیش به‌هۆی ئه‌و له‌به‌رچاوی هه‌مووتان ئه‌م ته‌ندروستییه‌ی پێی دا.


هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی ڕووحی پارسایێتی به‌ هێزه‌وه‌ ڕۆڵه‌ی خودا دیاری كرا، به‌ هه‌ستانه‌وه‌ی له‌نێو مردووان، ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.


چونكه‌ مه‌سیح بۆ ئه‌مه‌ مرد و زیندووبووه‌وه‌ و ژیا، تاكو ببێته‌ سه‌روه‌ری زیندووان و مردووان.


بۆیه‌ به‌ عه‌مادبوونمان له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆ مه‌رگ نێژراین، تاكو چۆن مه‌سیح له‌نێو مردووان به‌ شكۆی باوكه‌وه‌ هه‌ستایه‌وه‌، ئێمه‌ش له‌ نوێیه‌تی ژیاندا بژین.


چونكه‌ گێلایه‌تی خودا له‌ مرۆڤ داناتره‌! لاوازی خودا له‌ مرۆڤ به‌هێزتره‌!


له‌ سووكایه‌تی ده‌چێندرێت، له‌ شكۆمه‌ندی هه‌ڵده‌ستێندرێته‌وه‌. له‌ لاوازی ده‌چێندرێت، له‌ هێز هه‌ڵده‌ستێندرێته‌وه‌.


منیش به‌ لاوازی و ترس و له‌رزێكی زۆره‌وه‌ له‌لاتان بووم.


خوداش په‌روه‌ردگاری هه‌ستانده‌وه‌ و به‌ هێزی خۆی ئێمه‌ش هه‌ڵده‌ستێنێته‌وه‌.


چونكه‌ هه‌ندێک ده‌ڵێن: “په‌یامه‌كان قورس و به‌هێزن، به‌ڵام ئاماده‌بوونی خۆی لاوازه‌ و قسه‌ به‌تاڵه‌”.


بۆیه‌ له‌ پێناوی مه‌سیحدا، به‌ لاوازی و جنێودان و ناخۆشی و چه‌وسانه‌وه‌ و ته‌نگانه‌ دڵخۆش ده‌بم، چونكه‌ هه‌ر كاتێ لاوازبم ئه‌وا به‌هێزم.


چونكه‌ ئێمه‌ شادین كه‌ لاوازین و ئێوه‌ به‌هێزن، نوێژی ئێمه‌ش بۆ ته‌واویی ئێوه‌یه‌.


تاكو بیناسم و هێزی هه‌ستانه‌وه‌كه‌ی بزانم و هاوبه‌شی ئازاره‌كانی بم، وه‌ک ئه‌و بم له‌ مردنی،


ئیشۆع له‌ ڕۆژانی جه‌سته‌ی خۆیدا، نوێژ و پاڕانه‌وه‌ی به‌ هاواری توند و فرمێسكه‌وه‌ پێشكه‌ش كرد، بۆ توانادار تا له‌ مه‌رگ ڕزگاری بكات، ئیتر له‌به‌ر خواترسییه‌كه‌ی گوێی لێ گیرا.


چونكه‌ مه‌سیحیش ته‌نها جارێک له‌پێناوی گوناهه‌كان ئازار درا، بێتاوان له‌ پێناوی تاوانباران، تاكو له‌ خودامان نزیک بكاته‌وه‌. جه‌سته‌ی مراندووه‌ به‌ڵام به‌ ڕووح زیندووه‌،


ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاسمان ڕۆیشت و له‌ لای ڕاستی خودایه‌، فریشته‌ و ده‌سه‌ڵاتدار و هێزه‌كان ملكه‌چن بۆی.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ