Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




دووه‌م قۆرنتێ 12:9 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

9 پێی فه‌رمووم: “به‌خششی منت به‌سه‌، چونكه‌ هێزی من له‌ لاوازی ته‌واو ده‌بێت”. بۆیه‌ به‌وپه‌ڕی شادییه‌وه‌ شانازی به‌ لاوازیم ده‌كه‌م، تاكو هێزی مه‌سیح بێته‌ سه‌رم.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

9 بەڵام پێی فەرمووم: «نیعمەتی منت بەسە، چونکە هێزی من لە لاوازیدا تەواو دەبێت.» بۆیە بەوپەڕی شادییەوە شانازی بە لاوازیمەوە دەکەم، تاکو هێزی مەسیح بێتە سەرم.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




دووه‌م قۆرنتێ 12:9
38 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

له‌ زاری منداڵان و شیره‌خۆرانه‌وه‌ ستایشت داڕشتووه به‌هۆی ناحه‌زه‌كانته‌وه‌، بۆ ده‌مكوتكردنی دوژمنه‌ تۆڵه‌سێنه‌ره‌كان.


ئـیـشـۆع لـێـیـان هـاتـه‌ پـێـش و قـسـه‌ی بـۆ كـردن و فـه‌رمـووی: “هـه‌مـوو ده‌سـه‌ڵاتـێـكـم لـه‌ ئـاسـمان و لـه‌ســه‌ر زه‌ویـم پـێ دراوه‌.


فێـریان بكه‌ن هه‌موو ئه‌وه‌ی پێم ڕاسپاردوون بیپارێزن. ئه‌وه‌تـا مـن هـه‌مـوو ڕۆژێـک لـه‌گـه‌ڵـتـانـم، تـا بـه‌سـه‌رچـوونـی ڕۆژگـار”. ئامین.


چونكه‌ من ده‌م و داناییه‌كتان ده‌ده‌مێ كه‌ هه‌موو به‌رهه‌ڵسكارانتان نه‌توانن به‌رگری بكه‌ن و به‌رپه‌رچی بده‌نه‌وه‌.


تاقیكردنه‌وه‌تان تووش نه‌بووه‌ مرۆڤانه‌ نه‌بێت، به‌ڵام خودا سه‌ڕراسته‌، كه‌ نایه‌ڵێت زیاتر له‌ توانای خۆتان تاقی بكرێنه‌وه‌، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ تاقیكردنه‌وه‌ ده‌ربازبوونتان بۆ داده‌نێت، تاكو بتوانن به‌رگه‌ بگرن.


به‌ڵام به‌ به‌خششی خودا من ئێستا وام، هه‌روه‌ها به‌خششی ئه‌و بۆ من بێ سوود نه‌بوو، به‌ڵكو من له‌ هه‌موویان ماندووتر بووم، به‌ڵام من نا، به‌ڵكو به‌خششی خودا بوو كه‌ له‌گه‌ڵمدایه‌.


منیش به‌ لاوازی و ترس و له‌رزێكی زۆره‌وه‌ له‌لاتان بووم.


تاكو باوه‌ڕتان به‌ دانایی مرۆڤ نه‌بێت، به‌ڵكو به‌ هێزی خودا بێت.


ئه‌گه‌ر شانازی پێویست بێت، ئه‌وا به‌ شته‌كانی لاوازیم شانازی ده‌كه‌م.


باش نیه‌‌ شانازی بكه‌م‌، جا بۆ بینینی په‌روه‌ردگار و ئاشكراكراوی ئه‌و دێم.


بۆیه‌ له‌ پێناوی مه‌سیحدا، به‌ لاوازی و جنێودان و ناخۆشی و چه‌وسانه‌وه‌ و ته‌نگانه‌ دڵخۆش ده‌بم، چونكه‌ هه‌ر كاتێ لاوازبم ئه‌وا به‌هێزم.


منیش به‌وپه‌ڕی شادییه‌وه‌ بۆ ئێوه‌ خه‌رج ده‌كه‌م و خۆم خه‌رجی ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر ئێوه‌م زۆرتر خۆشده‌وێت، ئایا كه‌متر منتان خۆشده‌وێت!


به‌مه‌ شانازی ده‌كه‌م، به‌ڵام شانازی به‌خۆم ناكه‌م، مه‌گه‌ر به‌ لاوازییه‌كانم.


تاكو به‌گوێره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی شكۆی خۆیتان بداتێ، به‌ ڕووحه‌كه‌ی به‌ هێزه‌وه‌ له‌ ناخی مرۆڤانه‌تان توانادارتان بكات،


ده‌توانم هه‌موو شتێک بكه‌م به‌ مه‌سیح كه‌ به‌هێزم ده‌كات.


به‌ هه‌موو هێزێک به‌گوێره‌ی توانای شكۆی خۆی به‌هێزتان بكات، بۆ هه‌موو دانبه‌خۆداگرتن و پشوودرێژیه‌ک، به‌ شادییه‌وه‌


به‌خششی په‌روه‌ردگارمان زۆر زیاد بووه‌وه‌ له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ و خۆشویستن له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا.


هێزی ئاگریان كوژانده‌وه‌، له‌ تیخی شمشێر ده‌رباز بوون، له‌ لاوازیدا به‌هێزبوون، له‌ جه‌نگدا توند بوون، له‌شكری بێگانه‌یان گه‌ڕانده‌وه‌.


بۆیه‌ با به‌ متمانه‌وه‌ له‌ ته‌ختی به‌خشش بچینه‌ پێش، تاكو به‌زه‌یی وه‌ربگرین و له‌ كاتی خۆیدا به‌خشش بۆ یارمه‌تیدان بدۆزینه‌وه‌.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ