Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




دووه‌م قۆرنتێ 11:23 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

23 ئایا ڕاژه‌وانی مه‌سیحن؟ وه‌ک مێشک تێكچووێک ده‌ڵێم من باشترم. من زیاتر ڕه‌نجم داوه‌، له‌ لێدان زیاتر، له‌ زیندان‌ زیاتر، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌رگ زۆر جار.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

23 ئایا خزمەتکاری مەسیحن؟ من باشترم، بەڵام وەک شێتێک قسە دەکەم. من زۆر زیاتر لەوان ڕەنجم کێشاوە، لەوان زیاتر لە زینداندا بووم، زۆر خراپتر دارکاری کراوم، زۆر جاریش ڕووبەڕووی مردن بوومەتەوە.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




دووه‌م قۆرنتێ 11:23
43 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

هه‌ندێک جوو له‌ ئینتیاكیا و ئیقانونه‌وه‌ هاتن، قه‌ناعه‌تیان به‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ هێنا، ئه‌وانیش پۆڵۆسیان به‌ردباران كرد و ڕایانكێشایه‌ ده‌ره‌وه‌ی شار، وایانزانی مردووه‌.


به‌ڵام ڕووحی پارسا له‌ هه‌موو شارێک گه‌واهیم بۆ ده‌دات كه‌ كۆتكردن و ته‌نگانه‌ چاوه‌ڕێم ده‌كات.


هاته‌ لامان و پشتێنه‌كه‌ی پۆڵۆسی برد، ده‌ست و پێی خۆی به‌سته‌وه‌ و وتی: “ڕووحی پارسا ئه‌مه‌ ده‌فه‌رمووێ: خاوه‌نی ئه‌م پشتێنه‌، جووه‌كان ئاوا له‌ یروشلایم ده‌یبه‌ستنه‌وه‌ و ده‌یده‌نه‌ ده‌ست نه‌ته‌وه‌كان”.


كاتێ چه‌ند ڕۆژێكیان له‌وێ به‌سه‌ربرد، پستۆس بابه‌تی پۆڵۆسی خسته‌ به‌رده‌م پاشا، وتی: “پیاوێک لێره‌یه‌ پیلیكس به‌ گیراوی به‌جێیهێشت.


كاتێک بڕیار درا به‌ ده‌ریادا بۆ ئیتالیا بڕۆین، پۆڵۆس و هه‌ندێک به‌ندكراوی دیكه‌ درانه‌ ده‌ست سه‌رپه‌لێک له‌ سوپای قه‌یسه‌ڕ ناوی یولیۆس بوو.


كاتێ گه‌یشتینه‌ ڕۆما، سه‌رپه‌له‌كه‌ به‌ندكراوانی سپارده‌ سه‌رۆكی سه‌ربازگه‌كه‌، به‌ڵام ڕێگا به‌ پۆڵۆس درا به‌ ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ربازه‌ی پاسه‌وانی ده‌كرد نیشته‌جێ بێت.


پۆڵۆس دوو ساڵی ته‌واو له‌و ماڵه‌ی به‌ كرێی گرتبوو مایه‌وه‌، پێشوازی له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌كرد كه‌ ده‌هاتنه‌ لای،


چونكه‌ پیشانی ده‌ده‌م ده‌بێت له‌پێناوی ناوی من چه‌ند ئازار بچێژێت”.


وه‌ک نووسراوه‌: {له‌ پێناوی تۆ به‌ درێژایی ڕۆژ ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بینه‌وه‌، وه‌ک كاوڕ بۆ سه‌ربڕین داده‌نرێین}.


به‌ڵام به‌ به‌خششی خودا من ئێستا وام، هه‌روه‌ها به‌خششی ئه‌و بۆ من بێ سوود نه‌بوو، به‌ڵكو من له‌ هه‌موویان ماندووتر بووم، به‌ڵام من نا، به‌ڵكو به‌خششی خودا بوو كه‌ له‌گه‌ڵمدایه‌.


پۆلۆس كێیه‌؟ ئه‌پۆڵۆس كێیه‌؟ ته‌نها ڕاژه‌وانن، به‌هۆی ئه‌وانه‌وه‌ باوه‌ڕتان هێناوه‌ وه‌ك په‌روه‌ردگار به‌ هه‌ر یه‌كێكی داوه‌.


به‌م شێوه‌یه‌ با خه‌ڵك به‌ ڕاژه‌وانی مه‌سیح و سه‌ركاری نهێنییه‌كانی خودامان دابنێن.


تا ئێستا برسی و تینوو و ڕووتین، لێدان و بێ لانه‌یی ده‌چێژین.


چونكه‌ وا ده‌بینم خودا ئێمه‌ی په‌یامبه‌ری له‌ دواوه‌ی كه‌ژاوه‌ ده‌رخست، وه‌ك ئه‌وه‌ی حوكمی مه‌رگمان بۆ درابێت، چونكه‌ بووینه‌ نماییشی جیهان و فریشته‌ و خه‌ڵک.


ئێوه‌ سه‌یری ڕواڵه‌ت ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر یه‌كێک دڵنیابێت كه‌ خۆی هی مه‌سیحه‌، با بۆ خۆی بزانێت: وه‌ک ئه‌و هی مه‌سیحه‌، ئێمه‌ش هی مه‌سیحین!


وا ده‌زانم هیچم له‌و په‌یامبه‌ره‌ به‌رزانه‌ كه‌متر نییه‌.


ئه‌وه‌ی لێهاتووی كردین تاكو ببینه‌ ڕاژه‌وانی په‌یمانێكی نوێ ئه‌وه‌ی پیت نییه‌ به‌ڵكو ڕووحه‌.‌ چونكه‌ پیت ده‌كوژێت، به‌ڵام ڕووح ژیان ده‌دات.


چونكه‌ ئێمه‌ی زیندوو هه‌میشه‌ له‌ پێناوی ئیشۆعدا ڕاده‌ستی مه‌رگ ده‌كرێین، تاكو ژیانی ئیشۆع له‌ جه‌سته‌ی مردوومان ده‌ربكه‌وێت.


وه‌ک نه‌ناسراو به‌ڵام ناسراوین، وه‌ک مردوو و ئه‌وه‌تا زیندووین، وه‌ک سزادراو به‌ڵام نه‌كوژراوین،


ئیتر با كه‌س گرفتم بۆ دروست نه‌كات، چونكه‌ په‌رجوه‌كانی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارم له‌ له‌شدا هه‌ڵگرتووه‌.


به‌م هۆیه‌وه‌‌ منی پۆڵۆس، بۆ ئێوه‌ی نه‌ته‌وه‌كان دیلی ئیشۆعی مه‌سیحم


منی دیل له‌ په‌روه‌ردگار، داواتان لێ ده‌كه‌م به‌ شێوه‌یه‌ک ڕه‌فتار بكه‌ن كه‌ شایانی ئه‌م بانگه‌وازه‌ بێت كه‌وا پێی بانگكراون.


كه‌ له‌پێناویدا له‌ زنجیردا باڵوێزم، تاكو وه‌ک پێویسته‌ ئاشكرا قسه‌ی پێویست بكه‌م.


ته‌نانه‌ت كۆته‌كانم له‌ پێناوی مه‌سیح له‌لای هه‌موو پاسه‌وانانی ئیمپراتۆر و هه‌موو شوێنێک ده‌ركه‌وت.


به‌ڵام ئه‌گه‌ر‌ وه‌ک مه‌یی پێشكه‌شكراو به‌سه‌ر قوربانی و ڕاژه‌ی باوه‌ڕتاندا بڕژێم، ئه‌وا دڵشاد و دڵخۆشم له‌گه‌ڵ هه‌مووتان.


ئێستا دڵشادم به‌ ئازاره‌كانم له‌ پێناوی ئێوه‌دا و پاشماوه‌ی ته‌نگانه‌ی مه‌سیح له‌ جه‌سته‌ی خۆمدا ته‌واوده‌كه‌م، له‌ پێناوی له‌شی ئه‌و، كه‌ وارگه‌یه‌.


بۆ ئه‌مه‌ش ماندوو ده‌بم و تێده‌كۆشم، به‌گوێره‌ی كاره‌كه‌ی كه‌ به‌هێزه‌وه‌ له‌ مندا كارده‌كات.


تیماتیئوسمان نارد كه‌ برا و ڕاژه‌وانی خودای و هاوكاری ئێمه‌یه‌ له‌ ئینجیلی مه‌سیحدا، تاكو جێگیرتان بكات و بۆ باوه‌ڕتان ئامۆژگاریتان بكات،


ئه‌گه‌ر تۆ به‌مانه‌ ڕێنمایی برایان بكه‌یت، ئه‌وا ده‌بیته‌ ڕاژه‌وانێكی باشی ئیشۆعی مه‌سیح، به‌ وشه‌كانی باوه‌ڕ و فێركردنی باش په‌روه‌رده‌ كرایت، ئه‌وه‌ی شوێنی ده‌كه‌ویت.


په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی بداته‌ خێزانی ئۆنیسیفۆرس، چونكه‌ زۆر جار منی حه‌ساندوه‌ته‌وه‌ و شه‌رمی به‌ زنجیرم نه‌بووه‌.


بۆیه‌ شه‌رمت به‌ گه‌واهیی په‌روه‌ردگارمان نه‌بێت، هه‌روه‌ها به‌ منیش كه‌ به‌ندكراوی ئه‌وم، به‌ڵكو به‌شداریی ئازار بكه‌ له‌پێناوی ئینجیل، به‌گوێره‌ی هێزی خودا،


ئه‌وه‌ی له‌ پێناوی ئازار ده‌چێژم تاكو كۆتكردن وه‌ک خراپه‌كارێک، به‌ڵام وشه‌ی خودا كۆت ناكرێت.


چه‌وسانه‌وه‌ و ئازاری منت زانی، ئه‌وه‌ی له‌ ئینتیاكیا و ئیقانون و لیستره‌ به‌سه‌رم هات، به‌رگه‌ی چ چه‌وسانه‌وه‌یه‌كم گرت! په‌روه‌ردگاریش له‌ هه‌موویان ده‌ربازی كردم.


به‌ڵام له‌پێناوی خۆشویستن داوات لێ ده‌كه‌م، منی پۆڵۆسی پیره‌مێرد، ئێستاش گیراوی ئیشۆعی مه‌سیحم،


هاوسۆزیی منی به‌ندكراوانتان كرد، كاتێ سامانتان تاڵان كرا به‌ خۆشییه‌وه‌ په‌سه‌ندتان كرد، ده‌زانن له‌ ئاسماناندا سامانی باشترتان هه‌یه‌ و ده‌مێنێته‌وه‌.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ