11 بۆچی؟ ئایا چونكه ئێوه‌م خۆشناوێت؟ خودا ده‌زانێت.
11 بۆچی؟ ئایا لەبەر ئەوەیە کە ئێوەم خۆشناوێت؟ خودا دەزانێت خۆشمدەوێن.
ئایا لای خودا ئاشكرا نه‌ده‌بوو؟ چونكه هه‌موو نهێنیه‌كانی دڵ ده‌زانی.
سێیه‌م جار پێی فه‌رموو: “شیمعونی یۆنا، منت خۆشده‌وێت؟” په‌تڕۆس دڵگران بوو، چونكه سێیه‌م جار پێی فه‌رموو: منت خۆشده‌وێت؟ پێی وت: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خۆت هه‌موو شتێک ده‌زانیت. ده‌زانیت من خۆشمده‌وێیت”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “شوانایه‌تی مه‌ڕه‌كانم بكه.
خودای دڵناس، گه‌واهیی بۆیان دا به به‌خشینی ڕووحی پارسا به‌وانیش هه‌روه‌ک به ئێمه.
چونكه خودا، ئه‌وه‌ی به ڕووحم ده‌یپه‌رستم له موژده‌ی ڕۆڵه‌كه‌یدا، گه‌واهیده‌ری منه چۆن بێ بڕانه‌وه یادتان ده‌كه‌م و
وه‌ک ڕه‌وای مه‌سیح له مندایه، له ناوچه‌كانی ئه‌خائیه ئه‌م شانازیه‌م لێ ناسه‌ندرێته‌وه.
خودا، باوكی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه پیرۆز ده‌كرێت ده‌زانێت درۆ ناكه‌م.
منیش به‌وپه‌ڕی شادییه‌وه بۆ ئێوه خه‌رج ده‌كه‌م و خۆم خه‌رجی ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر ئێوه‌م زۆرتر خۆشده‌وێت، ئایا كه‌متر منتان خۆشده‌وێت!
ئێمه وه‌ک زۆر كه‌س بازرگانی به وشه‌ی خودا ناكه‌ین، به‌ڵكو به دڵسۆزی له خوداوه و له‌به‌رده‌م خودا له مه‌سیحدا ده‌دوێین.
ئه‌مه ناڵێم تا تاوانبارتان بكه‌م، چونكه پێشتر وتوومه كه ئێوه له دڵماندان، تا له‌گه‌ڵتان بمرین و له‌گه‌ڵتان بژین.
ئافریده نییه له‌به‌رچاوی شاردراوه بێت، به‌ڵكو هه‌موو شتێک ڕووت و ئاشكرایه بۆ چاوی ئه‌وه‌ی هه‌ژماردی ده‌ده‌ینێ.
هه‌روه‌ها منداڵه‌كانی به مه‌رگ ده‌كوژم، جا هه‌موو وارگه‌كانیش ده‌زانن من پشكێنه‌ری مێشک و دڵه‌كانم، هه‌ر یه‌كێكیشتان به‌گوێره‌ی كاره‌كانی ده‌یده‌مێ.