Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




دووه‌م قۆرنتێ 11:10 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

10 وه‌ک ڕه‌وای مه‌سیح له‌ مندایه‌، له‌ ناوچه‌كانی ئه‌خائیه‌ ئه‌م شانازیه‌م لێ ناسه‌ندرێته‌وه‌.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

10 بە دڵنیاییەوە، هەروەک ڕاستی مەسیح لە مندایە، لە ناوچەکانی ئەخایا ئەم شانازیەم لێ ناسەنرێتەوە.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




دووه‌م قۆرنتێ 11:10
21 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

له‌و سه‌رده‌مه‌ی گالیۆن فه‌رمانڕه‌وای ئه‌خائیه‌ بوو، جووه‌كان یه‌ک ده‌ست دژی پۆڵۆس هه‌ستان و بۆ ته‌ختی دادگایان هێنا،


كاتێ ئه‌پۆلۆس حه‌زیكرد بچێته‌ ئه‌خائیه‌، برایان هانیان دا و بۆ قوتابییه‌كانیان نووسی پێشوازی لێ بكه‌ن. كاتێ هات یارمه‌تییه‌كی زۆری ئه‌وانه‌ی دا كه‌ به‌هۆی به‌خشش باوه‌ڕیان هێنابوو.


چونكه‌ خودا، ئه‌وه‌ی به‌ ڕووحم ده‌یپه‌رستم له‌ موژده‌ی ڕۆڵه‌كه‌یدا، گه‌واهیده‌ری منه‌ چۆن بێ بڕانه‌وه‌ یادتان ده‌كه‌م و


سڵاو له‌ ئه‌و وارگه‌یه‌ بكه‌ن له‌ ماڵه‌كه‌یاندایه‌. سڵاو له‌ ئه‌پینتوسی خۆشه‌ویستم بكه‌ن كه‌ نۆبه‌ره‌ی ئاسیایه‌ بۆ مه‌سیح.


له‌ مه‌سیحدا ڕه‌وا ده‌ڵێم و درۆ ناكه‌م، ویژدانیشم به‌ ڕووحی پارسا گه‌واهیده‌رمه‌،


برایان، داواتان لێ ده‌كه‌م: ئێوه‌ ده‌زانن ماڵی ئیستیفانۆس له‌ ئه‌خائیه‌ پێشه‌به‌ره‌ بوون، خۆیان بۆ ڕاژه‌كردنی پارساكان ته‌رخان كردبوو،


پۆڵۆس، په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح به‌ خواستی خودا، تیماتیئوسی براش، بۆ وارگه‌ی خودا له‌ قۆرنتێ، له‌گه‌ڵ هه‌موو پارساكان له‌ هه‌موو ئه‌خائیه‌.


به‌ڵام من خوداش ده‌كه‌مه‌ گه‌واهیده‌ر له‌سه‌ر خۆم، به‌زه‌ییم پێتان هاته‌وه‌ كه‌ نه‌هاتمه‌وه‌ قۆرنتێ.


زیاد له‌ پێوانه‌ شانازی به‌ ڕه‌نجی خه‌ڵكی ناكه‌ین، به‌ڵكو وه‌ک هیوادارین، وا باوه‌ڕتان گه‌شه‌ ده‌كات، له‌نێوانتاندا سنوورمان زۆر زیاد ده‌بێت،


به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌م، وا ده‌یكه‌م، تاكو هه‌لی هه‌ڵپه‌رستان ببڕم كه‌ ده‌یانه‌وێت ده‌ریبخه‌ن له‌وه‌ی شانازی پێوه‌ ده‌كه‌ن گوایه‌ ئه‌وان وه‌ک ئێمه‌ن.


خودا، باوكی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه‌ پیرۆز ده‌كرێت ده‌زانێت درۆ ناكه‌م.


ئایا له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌م هه‌مووه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌ خۆمان ده‌یڵێین؟ له‌به‌رده‌م خودا له‌ مه‌سیحدا ده‌دووێن، هه‌موو شتێک بۆ بنیادنانتانه‌، ئه‌ی خۆشه‌ویستان.


چونكه‌ چالاكیتان ده‌زانم و له‌لای ماقیدۆنییه‌كان شانازیم پێكردووه‌، كه‌وا له‌ پاره‌وه‌ ئه‌خائیه‌ ئاماده‌یه‌ و دڵگه‌رمیتان زۆر كه‌سی جۆش دا.


خودا ده‌زانێت ئه‌وه‌ی بۆتانی ده‌نووسم درۆ نییه‌.


من له‌گه‌ڵ مه‌سیح له‌خاچدرام، ئیتر من نیم ئه‌وه‌ی ده‌ژیێت، به‌ڵكو مه‌سیحه‌ له‌ مندا ده‌ژیێت. ئێستاش كه‌وا به‌ جه‌سته‌ ده‌ژیم، ئه‌وا به‌ باوه‌ڕ به‌ ڕۆڵه‌ی خودا ده‌ژیم، ئه‌وه‌ی منی خۆشویست و له‌پێناوی من خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ دا.


ئێوه‌ و خودا گه‌واهیده‌رن، چۆن به‌ بێگه‌ردی و خوداناسی و بێ گله‌یی بووین له‌نێوان ئێوه‌ی باوه‌ڕدار.


خودا گه‌واهیده‌ره‌، نه‌ زمانلوسیتان بۆ ده‌كه‌ین و نه‌ له‌به‌ر چڵێسییه‌، وه‌ک ده‌زانن،


بۆ ئه‌مه‌ من به‌ موژده‌ده‌رو په‌یامبه‌ر ده‌ستنیشان كراوم، له‌ مه‌سیحدا ڕه‌وا ده‌ڵێم و درۆ ناكه‌م فێركاری باوه‌ڕ و ڕه‌وام بۆ نه‌ته‌وه‌كان.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ