Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




دووه‌م قۆرنتێ 10:7 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 ئێوه‌ سه‌یری ڕواڵه‌ت ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر یه‌كێک دڵنیابێت كه‌ خۆی هی مه‌سیحه‌، با بۆ خۆی بزانێت: وه‌ک ئه‌و هی مه‌سیحه‌، ئێمه‌ش هی مه‌سیحین!

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 ئێوە سەیری ڕواڵەت دەکەن. ئەگەر یەکێک دڵنیابێت کە هی مەسیحە، با ئەوە بزانێت کە وەک چۆن ئەو هی مەسیحە، ئێمەش بە هەمان ئەندازە هی مەسیحین.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




دووه‌م قۆرنتێ 10:7
21 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

هه‌موو كرداره‌كانیان بۆ ئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵكی بیانبینن، به‌ پانكردنی نوشته‌كانیان و گه‌وره‌كردنی گوڵینگی ڕیشاڵه‌كانیان.


پێی فه‌رموون: “ئێوه‌‌ له‌لای خه‌ڵكی خۆتان بێتاوان ده‌كه‌ن، به‌ڵام خودا دڵتان ده‌ناسێت. ئه‌وه‌ی خه‌ڵک به‌ پایه‌داری داده‌نێت، له‌به‌رده‌م خودا قێزه‌وه‌نه‌.


به‌ ڕواڵه‌ت حوكم مه‌ده‌ن، به‌ڵكو حوكمێكی دادپه‌روه‌رانه‌ بده‌ن”.


مه‌به‌ستم ئه‌مه‌یه‌: یه‌كێكتان ده‌ڵێت: “من هی پۆڵۆسم”، یه‌كێكی دیكه‌: “من هی ئه‌پۆلۆسم”، یان “من هی كیپه‌م”، یان “من هی مه‌سیحم”.


ئه‌گه‌ر یه‌كێك خۆی به‌ پێشبین یان كه‌سێكی ڕووحی بزانێت، با بزانێت ئه‌وه‌ی بۆتانی ده‌نووسم ڕاسپارده‌ی په‌روه‌ردگاره‌.


به‌ڵام هه‌ر یه‌كه‌ به‌ نۆره‌ی خۆی: یه‌كه‌مجار مه‌سیح وه‌ك نۆبه‌ره‌، ئینجا له‌ كاتی هاتنی، ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌ مه‌سیحن،


به‌ڵام ئێوه‌ هی مه‌سیحن، مه‌سیحیش هی خودایه‌.


ئایا په‌یامبه‌ر نیم؟ ئایا سه‌ربه‌ست نیم؟ ئایا ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمانم نه‌بینیوه‌؟ ئایا ئێوه‌ ئه‌نجامی كاری من نین له‌ په‌روه‌ردگاردا؟


خۆم وه‌ک پۆڵۆس، به‌ نیانیی مه‌سیح داواتان لێ ده‌كه‌م كه‌وا ده‌ڵێن شه‌رمنم كاتێ ڕووبه‌ڕووم له‌گه‌ڵ ئێوه‌، به‌ڵام به‌سه‌رتانه‌وه‌ بوێرم كه‌ لێتان دوورم.


كه‌ زۆر كه‌س به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ شانازی ده‌كه‌ن، منیش شانازی ده‌كه‌م.


ئایا ڕاژه‌وانی مه‌سیحن؟ وه‌ک مێشک تێكچووێک ده‌ڵێم من باشترم. من زیاتر ڕه‌نجم داوه‌، له‌ لێدان زیاتر، له‌ زیندان‌ زیاتر، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌رگ زۆر جار.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێک بێ و ئیشۆعێكی دیكه‌ ڕابگه‌یه‌نێت جیاواز له‌وه‌ی ڕامانگه‌یاند، یان ڕووحێكی دیكه‌ وه‌رگرن جیاواز له‌وه‌ی وه‌رتانگرت، یان ئینجیلێكی دیكه‌ جیاواز له‌وه‌ی وه‌رتانگرت، ئه‌وا باش به‌رگه‌ ده‌گرن.


بوومه‌ گێل و شانازیم كرد، ئێوه‌ ناچارتان كردم! چونكه‌ ده‌بووایه‌ له‌لایه‌ن ئێوه‌وه‌ ستایش بكرێم، چونكه‌ هیچم له‌ په‌یامبه‌ره‌ به‌رزه‌كان كه‌متر نییه‌، هه‌رچه‌نده‌ هیچ نیم.


چونكه‌ ئێوه‌ داوای به‌ڵگه‌ ده‌كه‌ن كه‌وا مه‌سیح له‌ مندا ده‌دوێت. كه‌ بۆتان لاواز نییه‌، به‌ڵكو له‌نێوتاندا به‌هێزه‌.


دیسان لای ئێوه‌ ستایشی خۆمان ناكه‌ین، به‌ڵكو ده‌رفه‌تێكتان ده‌ده‌ینێ شانازیمان پێ بكه‌ن، تاكو بتوانن وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ بده‌نه‌وه‌ كه‌ شانازی به‌ ڕواڵه‌ت ده‌كه‌ن نه‌ک به‌ دڵ.


جا ئه‌گه‌ر ئێوه‌ بۆ مه‌سیح بن، ئه‌وا له‌ نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌من و به‌گوێره‌ی به‌ڵێنه‌كه‌ میراتگرن.


ئێمه‌ له‌ خوداوه‌ین. ئه‌وه‌ی خودا بناسێت گوێمان لێ ده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ خوداوه‌ نه‌بێت گوێمان لێ ناگرێت. ڕووحی ڕه‌وا و ڕووحی چه‌واشه‌ به‌مه‌ ده‌ناسین.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ