Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




دووه‌م قۆرنتێ 10:5 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

5 هه‌موو گومانێک و هه‌ر شتێک كه‌ بۆ به‌رهه‌ڵستی زانینی خودا به‌رز بێته‌وه‌ ده‌یڕوخێنین، هه‌موو بیرێكیش بۆ گوێڕایه‌ڵی مه‌سیح به‌ دیل ده‌گرین.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

5 هەموو بەڵگەیەک و هەر شتێک کە بۆ بەرهەڵستی زانیاری خودا دەربکەوێت لەناوی دەبەین، هەموو بیرێکیش بۆ گوێڕایەڵی مەسیح بە دیل دەگرین.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




دووه‌م قۆرنتێ 10:5
48 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

به‌دكار له‌ لووتبه‌رزی خۆی ده‌ڵێ: “خودا سزام نادات”. هه‌موو بیر كردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌: “خودا نییه‌”.


هه‌ستان و دانیشتنی منت زانیوه‌. له‌ دووره‌وه‌ له‌ بیره‌كانم گه‌یشتووی.


چونكه‌ تۆ گه‌لی به‌دبه‌خت ڕزگار ده‌كه‌یت، لووتی لووتبه‌رزانیش ده‌شكێنیت.


هه‌ر كه‌ ده‌نگم ده‌بیستن یه‌كسه‌ر گوێڕایه‌ڵم ده‌بن. بێگانه‌كان لێم ده‌پاڕێنه‌وه‌.


چونكه‌ بیری خراپ له‌ دڵه‌وه‌ ده‌رده‌چێت: كوشتن، داوێنپیسی، به‌دڕه‌وشتی، دزی، گه‌واهیدانی درۆ، كفركردن.


به‌ بازووی كاری به‌هێزی ئه‌نجام دا، لووتبه‌رزانی به‌ بۆچوونه‌كانی دڵیان په‌رتوبڵاو كرده‌وه‌.


چونكه‌ كه‌ خودایان ناسی، وه‌ک خوداوه‌ندێک شكۆداریان نه‌كرد و سوپاسیان نه‌كرد، به‌ڵكو له‌ بیركردنه‌وه‌یان پووچه‌ڵ بوون و دڵه‌ گێله‌كانیان تاریک بوو.


به‌خشش و په‌یاممان به‌هۆی ئه‌و و له‌پێناوی ناویه‌وه‌ وه‌رگرت، بۆ گوێڕایه‌ڵی باوه‌ڕ له‌نێوان هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان،


به‌ڵام ئێستا به‌هۆی سیپاره‌ی پێغه‌مبه‌ران، به‌گوێره‌ی ڕاسپارده‌ی خودای هه‌میشه‌یی، ئاشكرا و زانراو بووه‌ بۆ گوێڕایه‌ڵی باوه‌ڕ له‌نێو هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان


به‌ڵام یاسایه‌كی دیكه‌ له‌ ئه‌ندامانم ده‌بینم، به‌ربه‌ره‌كانێی یاسای هزرم ده‌كات و ده‌مكاته‌ دیلی یاسای گوناه‌ كه‌ له‌ ئه‌ندامانمدایه‌.


چونكه‌ نووسراوه‌: {دانایی داناكان له‌ناوده‌به‌م، تێگه‌یشتنی تێگه‌یشتووان ڕه‌ت ده‌كه‌مه‌وه‌}.


چونكه‌ دانایی ئه‌م جیهانه‌ له‌لای خودا گێلایه‌تییه‌، چونكه‌ نووسراوه‌: {ئه‌وه‌ی داناكان به‌ فێڵبازی خۆیانه‌وه‌ ده‌گرێت}.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێک ئێوه‌ بكاته‌ كۆیله‌ به‌رگه‌ ده‌گرن! ئه‌گه‌ر یه‌كێک بتانخوات! ئه‌گه‌ر یه‌كێک بۆ خۆی بتانقۆزێته‌وه‌! ئه‌گه‌ر یه‌كێک خۆی به‌رز بكاته‌وه‌! یاخود ئه‌گه‌ر یه‌كێک له‌ ڕووتان بدات! به‌رگه‌ ده‌گرن!


به‌ ئه‌زموونی ئه‌م ڕاژه‌یه‌، خودا شكۆدار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵی دانپیانانتان به‌ ئینجیلی مه‌سیح و ده‌ستفراوانی دابه‌شكردنتان بۆیان و بۆ هه‌مووان.


ئاشتیی خودا، ئه‌وه‌ی به‌رزتره‌ له‌ هه‌موو تێگه‌یشتنێک، دڵ و هزرتان ده‌پارێزێت له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا.


ئه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستی ده‌كات و به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وه‌ی پێی ده‌ووترێ خوداوه‌ند یان په‌رستراو خۆی به‌رز ده‌كاته‌وه‌، ته‌نانه‌ت له‌ په‌رستگای خودا داده‌نیشێت و خۆی به‌ خوداوه‌ند ده‌رده‌خات.


ئه‌وسا سه‌رپێچیكار ئاشكرا ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار به‌ فووی ده‌می له‌ناوی ده‌بات و به‌ ده‌ركه‌وتنی هاتنه‌وه‌ی كۆتاییی پێ ده‌هێنێت.


چونكه‌ وشه‌ی خودا زیندوو و كاریگه‌ره‌ و له‌ هه‌موو شمشێرێكی دووده‌م تیژتره‌، نێوانی ده‌روون و ڕووح و جومگه‌ و مۆخی ئێسک ده‌بڕێت، بیر و نیازی دڵ جیا ده‌كاته‌وه‌.


كه‌ ته‌واو كرا، بووه‌ سه‌رچاوه‌ی ڕزگاریی جاویدانی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵی ده‌بن.


به‌گوێره‌ی زانینی پێشووی خودای باوک بژاركراون، به‌ پارساكردنی ڕووح بۆ گوێڕایه‌ڵی ئیشۆعی مه‌سیح و پرژاندنی خوێنه‌كه‌ی: به‌خشش و ئاشتیتان زیاد بێت.


به‌ گوێڕایه‌ڵیتان بۆ ڕه‌وا خۆتان بێگه‌رد بكه‌نه‌وه‌ بۆ خۆشویستنی برایانه‌ی بێ ڕووپامایی، به‌ دڵێكی بێگه‌رد به‌ توندی یه‌كتریتان خۆشبووێ.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ