Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




دووه‌م قۆرنتێ 10:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 چونكه‌ چه‌كی جه‌نگكردنمان جه‌سته‌یی نییه‌، به‌ڵكو به‌ خوداوه‌ توانای ڕوخاندنی قه‌ڵای هه‌یه‌،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 چونکە ئەو چەکەی شەڕی پێدەکەین جیهانی نییە، بەڵکو چەکی خوداییە کە توانای وێرانکردنی قەڵای هەیە.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




دووه‌م قۆرنتێ 10:4
28 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

په‌روه‌ردگار دارده‌ستی توانات له‌ سیهیۆنه‌وه‌ ده‌نێرێت. له‌نێو دوژمنه‌كانت فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كه‌یت.


مووشێش له‌نێو هه‌موو دانایی میسڕییه‌كان په‌روه‌رده‌ كرا، به‌ توانا له‌ قسه‌ و كرداردا.


شه‌و له‌ ته‌واوبوونه‌، وا ڕۆژ هه‌ڵدێت. با كرداری تاریكی دابكه‌نین و چه‌كه‌كانی ڕووناكی بپۆشین.


ئه‌ندامانتان وه‌ک ئامێری ناڕه‌وایی بۆ گوناه‌ پێشكه‌ش مه‌كه‌ن، به‌ڵكو خۆتان پێشكه‌شی خودا بكه‌ن، وه‌ک زیندووی نێو مردووان و ئه‌ندامانتان وه‌ک ئامێری خوداناسی بۆ خودا.


تاكو باوه‌ڕتان به‌ دانایی مرۆڤ نه‌بێت، به‌ڵكو به‌ هێزی خودا بێت.


كێ هه‌بووه‌ به‌ خه‌رجی خۆی سه‌ربازی كردبێت؟ كێ ڕه‌زێك ده‌چێنێت و له‌ به‌روبوومه‌كه‌ی ناخوات؟ یان كێ شوانایه‌تی مێگه‌لێك ده‌كات و له‌ شیره‌كه‌ی ناخوات؟


چونكه‌ ئه‌گه‌ر تۆزێک زیاتر شانازیم به‌ ده‌سه‌ڵاتمان كردبێت ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار داویه‌تی بۆ بنیادنانتان نه‌ک بۆ ڕوخاندن، شه‌رمی پێوه‌ ناكه‌م.


بۆیه‌ ئه‌مانه‌ ده‌نووسم و دوورم، تاكو كه‌ له‌لاتان ئاماده‌بم ڕه‌ق نه‌جوڵێمه‌وه‌، به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی په‌روه‌ردگار پێی داوم بۆ بنیادنان، نه‌ک ڕوخاندن.


نه‌ک به‌ خۆمان لێهاتوو بین تاكو بیر بكه‌ینه‌وه‌ هی خۆمان بێت، به‌ڵكو لێهاتووییمان له‌ خوداوه‌یه‌.


به‌ڵام ئه‌م گه‌نجینه‌ی هه‌مانه‌ له‌نێو گۆزه‌ی گڵینه‌، تاكو ده‌ربكه‌وێت كه‌ هێز له‌ خوداوه‌یه‌ نه‌ک له‌ ئێمه‌.


له‌ قسه‌ی ڕه‌وادا، له‌ هێزی خودا، به‌ چه‌كه‌كانی خوداناسی بۆ ڕاست و چه‌پ،


به‌ڵامئێمه‌ی هی ڕۆژ، با وریا بین و سپه‌ری باوه‌ڕ و خۆشویستن بپۆشین و هیوای ڕزگاری وه‌ک كڵاوی ئاسنین له‌سه‌ر بكه‌ین.


تیماتیئوس، ڕۆڵه‌، ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌ت پێ ده‌سپێرم، به‌گوێره‌ی ئه‌و پێشبینییانه‌ی پێشتر ده‌رباره‌ی تۆ وتراوه‌، تاكو به‌هۆیانه‌وه‌ جه‌نگێكی باش بجه‌نگی،


به‌شداریی ئازار بكه‌ وه‌ک سه‌ربازێكی چاک بۆ ئیشۆعی مه‌سیح.


به‌ باوه‌ڕ شووراكانی ئه‌ریخو ڕووخان، دوای ئه‌وه‌ی حه‌وت ڕۆژ به‌ ده‌وریدا سووڕانه‌وه‌.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ