Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




دووه‌م قۆرنتێ 1:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 ئه‌وه‌ی له‌ هه‌موو ته‌نگانه‌یه‌كماندا دڵنه‌واییمان ده‌كات، تاكو بتوانین به‌و دڵنه‌واییه‌ی له‌ خوداوه‌ دڵنه‌وایی كراین، دڵنه‌وایی ئه‌وانه‌ بكه‌ین كه‌ له‌ هه‌ر ته‌نگانه‌یه‌كدان.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 ئەوەی لە هەموو تەنگانەیەکماندا دڵنەواییمان دەکات، تاکو بتوانین بەو دڵنەواییەی لە خوداوە دڵنەوایی کراین، دڵنەوایی ئەوانە بکەین کە لە هەر تەنگانەیەکدان،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




دووه‌م قۆرنتێ 1:4
24 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

ئینجا له‌لای تۆدا دانده‌نێم به‌ گوناهم و تاوانم ناشارمه‌وه‌. وتم: “لای په‌روه‌ردگار دانده‌نێم به‌ تاوانه‌كانم” تۆش له‌ تاوانی گوناهه‌كانم خۆشبوویت. سیلاه‌.


تۆ حه‌شارگه‌ی منیت، له‌ ته‌نگانه‌ ده‌مپارێزی و به‌ په‌سنیی ده‌ربازبوون ده‌ورم ده‌ده‌یت. سیلاه‌.


وه‌رن گوێ‌ بگرن ئه‌ی هه‌موو له‌خواترسه‌كان، با پێتان بڵێم چی بۆ من كردووه‌.


نیشانه‌ی چاكه‌ی خۆتم له‌گه‌ڵ بكه‌. بۆ ئه‌وه‌ی ناحه‌زانم ببینن و شه‌رمه‌زار بن، چونكه‌ تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار. یارمه‌تیت داوم و دڵنه‌واییت كردووم.


منیش داوا له‌ باوک ده‌كه‌م دڵنه‌واییده‌رێكی دیكه‌تان بداتێ تاكو تاهه‌تایه‌ له‌گه‌ڵتان بمێنێته‌وه‌،


به‌ هه‌تیوی به‌جێتان ناهێڵیم، دێمه‌وه‌ لاتان.


به‌ڵام دڵنه‌واییده‌ره‌كه‌، ڕووحی پارسا، ئه‌وه‌ی باوک به‌ ناوی من ده‌ینێرێت، ئه‌و هه‌موو شتێكتان فێرده‌كات و هه‌موو وته‌كانم بیرتان ده‌خاته‌وه‌.


بۆیه‌ دڵنه‌وایی كراین. به‌ڵام له‌سه‌ر دڵنه‌واییه‌كه‌، به‌هۆی دڵخۆشی تتوس زۆر زیاتر دڵخۆش بووین، چونكه‌ ڕووحی به‌ هه‌مووتان حه‌سایه‌وه‌.


زۆر متمانه‌م پێتان هه‌یه‌، زۆر شانازیشتان پێوه‌ ده‌كه‌م، له‌ هه‌موو ته‌نگانه‌كانماندا پڕبووم له‌ دڵنه‌وایی و شادییه‌كی زۆر.


زۆربه‌ی برایانیش به‌ كۆته‌كانم متمانه‌یان به‌ په‌روه‌ردگار كرد، زیاتر بوێرانه‌ و به‌ چاونه‌ترسی باسی وشه‌كه‌ ده‌كه‌ن.


بۆیه‌ به‌م قسانه‌ دڵنه‌وایی یه‌كتری بكه‌ن.


بۆیه‌ دڵنه‌وایی یه‌كتری بكه‌ن و یه‌كتری بنیاد بنێن، وه‌ک ده‌یكه‌ن.


بۆیه‌ ده‌سته‌ لاوازبووه‌كان و ئه‌ژنۆ له‌رزۆكه‌كان به‌هێز بكه‌ن،


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ