Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




دووه‌م قۆرنتێ 1:23 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

23 به‌ڵام من خوداش ده‌كه‌مه‌ گه‌واهیده‌ر له‌سه‌ر خۆم، به‌زه‌ییم پێتان هاته‌وه‌ كه‌ نه‌هاتمه‌وه‌ قۆرنتێ.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

23 خوداش دەکەمە شایەت لەسەر خۆم، بەزەییم پێتان هاتەوە کە نەهاتمەوە کۆرنسۆس.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




دووه‌م قۆرنتێ 1:23
22 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

له‌دوای ئه‌مه‌ پۆڵۆس ئه‌تینۆسی به‌جێهێشت و هاته‌ قۆرنتێ.


لێره‌دا قیریسپوسی پێشه‌وای كه‌نیشت خۆی و هه‌موو ماڵه‌كه‌ی باوه‌ڕیان به‌ په‌روه‌ردگار هێنا. زۆر له‌ قۆرنتێییه‌كان كه‌ بیستیان باوه‌ڕیان هێنا و عه‌مادكران.


چونكه‌ خودا، ئه‌وه‌ی به‌ ڕووحم ده‌یپه‌رستم له‌ موژده‌ی ڕۆڵه‌كه‌یدا، گه‌واهیده‌ری منه‌ چۆن بێ بڕانه‌وه‌ یادتان ده‌كه‌م و


له‌ مه‌سیحدا ڕه‌وا ده‌ڵێم و درۆ ناكه‌م، ویژدانیشم به‌ ڕووحی پارسا گه‌واهیده‌رمه‌،


چیتان ده‌وێ؟ به‌ دار بێمه‌ لاتان یاخود به‌ خۆشویستن و ڕووحی دڵنه‌رمی؟


كه‌سی ئاوا بۆ له‌ناوچوونی جه‌سته‌ بدرێته‌ ده‌ستی شه‌یتان، تاكو له‌ ڕۆژی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار ڕووح ڕزگاری بێت.


پۆڵۆس، په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح به‌ خواستی خودا، تیماتیئوسی براش، بۆ وارگه‌ی خودا له‌ قۆرنتێ، له‌گه‌ڵ هه‌موو پارساكان له‌ هه‌موو ئه‌خائیه‌.


هه‌روه‌ک خودا سه‌رڕاسته‌، وته‌كانمان بۆ ئێوه‌ به‌ڵێ و نه‌خێر نییه‌.


داواكارم كه‌ ئاماده‌بم بوێر نه‌بم به‌و متمانه‌یه‌ی كه‌ ده‌بینم، له‌گه‌ڵ هه‌ندێک ده‌وێرم كه‌ واده‌زانن ئێمه‌ به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ ده‌ژین.


وه‌ک ڕه‌وای مه‌سیح له‌ مندایه‌، له‌ ناوچه‌كانی ئه‌خائیه‌ ئه‌م شانازیه‌م لێ ناسه‌ندرێته‌وه‌.


بۆچی؟ ئایا چونكه‌ ئێوه‌م خۆشناوێت؟ خودا ده‌زانێت.


خودا، باوكی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه‌ پیرۆز ده‌كرێت ده‌زانێت درۆ ناكه‌م.


چونكه‌ ده‌ترسم كاتێ بێم و وه‌ک ده‌مه‌وێت نه‌تانبینم، ئێوه‌ش وا بمبینن كه‌ نه‌تانه‌وێت. نه‌وه‌ک ناكۆكی، ئیره‌یی، تووڕه‌یی، تاقمكاری، بوختان، غه‌یبه‌ت، له‌خۆباییبوون، شێوان هه‌بێت.


بۆیه‌ ئه‌مانه‌ ده‌نووسم و دوورم، تاكو كه‌ له‌لاتان ئاماده‌بم ڕه‌ق نه‌جوڵێمه‌وه‌، به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی په‌روه‌ردگار پێی داوم بۆ بنیادنان، نه‌ک ڕوخاندن.


پێشتر وتوومه‌ وه‌ک دووه‌م جار له‌لاتان بووم و ئێستا دوورم ده‌یڵێمه‌وه‌، بۆ ئه‌وانه‌ی پێشتر گوناهیان كرد و بۆ هه‌موو ئه‌وانی دیكه‌ش. كه‌ دێمه‌وه‌ به‌زه‌ییم نابێت،


به‌ بێگه‌ردی و زانین و ئارامگرتن و نیانی، به‌ ڕووحی پارسا و خۆشویستنی بێ ڕووپامایی،


خودا ده‌زانێت ئه‌وه‌ی بۆتانی ده‌نووسم درۆ نییه‌.


خودا گه‌واهیده‌رمه‌ چه‌نده‌ په‌رۆشی هه‌مووتانم، به‌ سۆزی ئیشۆعی مه‌سیح.


خودا گه‌واهیده‌ره‌، نه‌ زمانلوسیتان بۆ ده‌كه‌ین و نه‌ له‌به‌ر چڵێسییه‌، وه‌ک ده‌زانن،


له‌وانه‌ هیمینایۆس و ئه‌سكه‌نده‌ر، ئه‌وانم دایه‌ ده‌ستی شه‌یتان، بۆ ئه‌وه‌ی فێربن كه‌ كفر نه‌كه‌ن.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ