Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




دووه‌م قۆرنتێ 1:20 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

20 به‌ڵێنه‌كانی خودا هه‌رچییه‌ک بوو، به‌هۆی ئێمه‌وه‌ “به‌ڵێ” و “ئامین” ن، بۆ شكۆمه‌ندیی خودا.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

20 بەڵێنەکانی خودا هەرچییەک بن، بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح دەبن بە «بەڵێ». بۆیە بەهۆی ئەوەوە دەڵێین «ئامین» بۆ شکۆمەندی خودا.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




دووه‌م قۆرنتێ 1:20
41 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

چونكه‌ كه‌ په‌روه‌ردگار سیهیۆنی بنیاد نا، به‌ شكۆمه‌ندیی خۆی ده‌بینرێت.


با تاهه‌تایه‌ ناوی بمێنێت، تا خۆی مابێت ناوی به‌رده‌وام بێت. هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی سه‌ر زه‌وی له‌وه‌وه‌ داڕشت بن. هه‌مووان خۆزگه‌ی پێ بخوازن.


مه‌مانخه‌ره‌ نێو تاقیكردنه‌وه‌، به‌ڵكو ڕزگارمان بكه‌ له‌ به‌دكار. چونكه‌ پاشایه‌تی و هێز و شكۆ هی تۆیه‌ تا جاویدانی. ئامین)


“شكۆ بۆ خودا له‌ به‌رزایی، له‌سه‌ر زه‌ویش ئاشتی، بۆ خه‌ڵكیش شادی”.


چونكه‌ ته‌ورات به‌ مووشێ‌ درا، به‌ڵام به‌خشش و ڕه‌وا به‌ ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه‌ بوون.


ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “منم ڕێگا و ڕه‌وا و ژیان. كه‌س نایه‌ته‌ لای باوک به‌هۆی منه‌وه‌ نه‌بێت.


ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “ڕه‌وا ڕه‌وات پێ ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر یه‌كێک له‌ ئاو و له‌ ڕووح له‌دایک نه‌بێت، ناتوانێت بچێته‌ نێو پاشایه‌تیی خودا.


چونكه‌ هه‌موو شته‌كان له‌ ئه‌وه‌ و به‌ ئه‌وه‌ و بۆ ئه‌وه‌. تاهه‌تایه‌ شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌وه‌! ئامین.


چونكه‌ كرێی گوناه‌ مه‌رگه‌، به‌ڵام دیاریی خودا ژیانی جاویدانیه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.


ئه‌گینا، ئه‌گه‌ر به‌ ڕووح داڕشت بكه‌یت، چۆن یه‌كێكی ده‌ره‌وه‌ به‌ سوپاسكردنه‌كه‌ت بڵێت “ئامین” چونكه‌ نازانێت تۆ چی ده‌ڵێی!


چونكه‌ هه‌موو شته‌كان له‌ پێناوی ئێوه‌یه‌، تاكو به‌خشش بۆ زۆر كه‌س زیاد بێت، سوپاسگوزاریش زیاد بێت بۆ شكۆمه‌ندیی خودا.


چونكه‌ خودا كه‌ فه‌رمووی: “با له‌ تاریكیدا ڕووناكی بدره‌وشێته‌وه‌”، ئه‌و له‌ دڵماندا دره‌وشایه‌وه‌، بۆ ڕووناككردنه‌وه‌ی ناسینی شكۆی خودا له‌ڕووی ئیشۆعی مه‌سیحدا.


به‌ڵام په‌رتووكه‌كه‌ هه‌مووی كردۆته‌ به‌ندی گوناه‌، تاكو ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به‌ باوه‌ڕ دراوه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیح، بدرێته‌ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن.


بۆ ستایشكردنی شكۆی به‌خششه‌كه‌ی كه‌ له‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا پێمانی به‌خشیوه‌،


تاكو له‌ ڕۆژگاری داهاتوو ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌خششی بێ سنووری خۆیمان به‌ نیانی له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا بۆ ده‌ربخات.


بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ خودا ویستی له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا پێیان بناسێنی كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندیی شكۆی ئه‌م نهێنییه‌ چییه‌، ئه‌ویش مه‌سیحه‌ كه‌ له‌نێوتاندایه‌، هیوای شكۆمه‌ندییه‌.


كاتێ له‌و ڕۆژه‌دا دێته‌وه‌، تاكو له‌ پارساكانی شكۆدار بێت و ببێته‌ سه‌رسامی له‌نێو هه‌موو باوه‌ڕداران، چونكه‌ له‌لای ئێوه‌ گه‌واهیدانمان باوه‌ڕی پێ كرا.


هه‌موو ئه‌وانه‌ له‌ باوه‌ڕدا مردن و به‌ڵێنه‌كانیان وه‌رنه‌گرت، به‌ڵكو له‌ دووره‌وه‌ بینییان و بڕوایان پێ كرد و دانیان پیانا كه‌ ئه‌وان له‌سه‌ر زه‌ویدا نامۆ و بێگانه‌ن.


ئیشۆعی مه‌سیح خۆی خۆیه‌، دوێنێ و ئه‌مڕۆ و تاجاویدانی.


به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئه‌وانیش نییه‌، ده‌یه‌كی له‌ ئه‌وڕاهه‌م وه‌رگرت و داڕشتی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ به‌ڵێنه‌كانی هه‌یه‌!


بۆیان ئاشكرا كرا كه‌ بۆ خۆیان نین، به‌ڵكو ڕاژه‌ی ئێوه‌یان ده‌كرد له‌و شتانه‌ی ئێستا پێتان ڕاگه‌یه‌نرا، به‌هۆی ئه‌وانه‌ی موژده‌یان پێ به‌خشین به‌ ڕووحی پارسا، كه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ نێردراوه‌، كه‌ فریشته‌كانیش ئاره‌زووی بینینی ده‌كه‌ن.


ئه‌مه‌ش گه‌واهییه‌كه‌یه‌: خودا ژیانی جاویدانی پێ داوین، ئه‌م ژیانه‌ش له‌ ڕۆڵه‌كه‌یدایه‌.


بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی لادیقیا، بنووسه‌: “ئامین و گه‌واهیده‌ری سه‌رڕاست و ڕاستگۆ كه‌ ده‌ستپێكی ئافریده‌ی خودایه‌، ده‌فه‌رمووێ:


وتیان: “ئامین! ستایش و شكۆ و دانایی و سوپاس و ڕێز و هێز و توانا بۆ خوداوه‌ندمانه‌، تاهه‌تایه‌! ئامین!”


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ