Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یەکەم تیمۆساوس 6:9 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

9 به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ده‌وڵه‌مه‌ند بن، ده‌كه‌ونه‌ تاقیكردنه‌وه‌ و داو، زۆر ئاره‌زووی گه‌وج و زیانبه‌خش كه‌ مرۆڤ تێبكه‌وێت و له‌ناوبچێت.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

9 بەڵام ئەوانەی حەز دەکەن دەوڵەمەند بن، دەکەونە تاقیکردنەوە و داوەوە، هەروەها دەکەونە نێو زۆر ئارەزووی گەوجانە و زیانبەخشەوە، کە وا دەکات مرۆڤ تێبکەوێت و لەناوبچێت.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یەکەم تیمۆساوس 6:9
42 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

بۆسه‌ و ئاگر و گۆگرد به‌سه‌ر به‌دكاره‌كاندا ده‌بارێنێت، گڕه‌ی بای سووتێنه‌ر به‌شیانه‌.


ئه‌وه‌ی له‌نێو دڕكاندا تۆوكرا، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گوێ له‌ وشه‌كه‌ ده‌گرێت، به‌ڵام خه‌می جیهان و فریوی سامان، وشه‌كه‌ ده‌خنكێنن و بێ به‌رهه‌م ده‌بێت.


كاتێ گه‌نجه‌كه‌ ئه‌م وشه‌یه‌ی بیست، به‌ دڵته‌نگییه‌وه‌ ڕۆیشت، چونكه‌ سامانێكی زۆری هه‌بوو.


وتی: “چیم ده‌ده‌نێ تاكو ڕاده‌ستی ئێوه‌ی بكه‌م؟” ئه‌وانیش سی دراوی زیویان بۆ كێشا.


له‌سه‌ر زه‌وی گه‌نجینه‌ بۆ خۆتان كۆ مه‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ مۆرانه‌ و ژه‌نگ خراپی ده‌كه‌ن، دزیش ده‌یبڕێت و ده‌یدزێت.


به‌ڵام خه‌مه‌كانی جیهان و فریوی سامان و ئاره‌زووی شته‌كانی دیكه‌ دێنه‌ ناوه‌وه‌ و وشه‌كه‌ ده‌خنكێنن، ئیتر بێ به‌رهه‌م ده‌بن.


به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خۆی كۆده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام له‌لای خودا ده‌وڵه‌مه‌ند نییه‌”.


چونكه‌ وه‌ک ته‌ڵه‌ دێته‌ سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ته‌واوی ڕووی زه‌وی دانیشتوون.


په‌تڕۆس پێی وت: “با زیوه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ خۆت له‌ناوبچێت! چونكه‌ واتزانی به‌هره‌ی خودا به‌ پاره‌ دسێنرێت!


سه‌ربورده‌ی پێشووتان دابكه‌نن، مرۆڤه‌ كۆنه‌كه‌، كه‌ به‌ هه‌وه‌سه‌ فێڵبازه‌كان گه‌نده‌ڵ بووه‌،


هه‌روه‌ها ده‌زانین ته‌ورات بۆ مرۆڤی بێتاوان دانه‌نراوه‌، به‌ڵكو بۆ سه‌رپێچیكار و یاخیبووان، خوانه‌ناس و گوناهباران، پیس و گڵاوه‌كان، دایک و باوک كوژان، خه‌ڵک كوژان،


ده‌بێت ناوبانگی باش بێت له‌لای ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ن، نه‌وه‌ک قسه‌ی بێته‌ سه‌ر و بكه‌وێته‌ نێو داوی ئیبلیس.


چونكه‌ خۆشویستنی پاره‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌موو خراپه‌یه‌كه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ندێ كه‌س به‌ دوایدا بگه‌ڕێن ون ده‌بن له‌ باوه‌ڕیان و خۆیان تووشی ئازارێكی زۆر ده‌كه‌ن.


ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئه‌م ڕۆژگاره‌ ڕاسپێره‌ لووتبه‌رز نه‌بن و هیوایان به‌ سامانی له‌ناوچوو نه‌بێت، به‌ڵكو به‌ خودای زیندوو، كه‌ هه‌موو شتێكمان به‌ تێروپڕی ده‌داتێ تاكو خۆشیی لێ ببینین.


له‌ داوی شه‌یتان هۆشیان به‌خۆیاندا بێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی بۆ خواستی خۆی به‌ندی كردن.


ئه‌وه‌ی فێرمان ده‌كات نكۆڵی له‌ خودانه‌ناسی و هه‌وه‌سه‌كانی جیهان بكه‌ین، به‌ ژیری و خوداناسی و خواترسی بژین له‌م ڕۆژگاره‌ی ئێستا،


له‌ چڵێسییان به‌ قسه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراو بازرگانیتان پێ ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی له‌ كۆنه‌وه‌ حوكمدانیان به‌تاڵ هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌ و له‌ناوچوونیان نانوێت.


وه‌ی به‌حاڵیان! چونكه‌ ڕێگای قائینیان گرتووه‌، بۆ بڕێک ده‌ستكه‌وت خۆیان داوه‌ته‌ ده‌ست چه‌واشه‌یی به‌لعه‌مه‌وه، له‌ یاخیبوونه‌كه‌ی قۆڕه‌ح له‌ناوچوون.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ