15 چونكه هه‌ندێكیان لایاندا به‌دوای شه‌یتانه‌وه.
15 چونکە هەندێکیان گومڕا بوونە و بەدوای شەیتان کەوتوون.
له‌و كاته‌دا ئیشۆع پێی فه‌رموو: “شه‌یتان لێم دووربكه‌وه! چونكه نووسراوه: {كڕنۆش بۆ په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندت ده‌به‌یت و ته‌نها ئه‌و ده‌په‌رستیت}”.
له‌وانه هیمینایۆس و ئه‌سكه‌نده‌ر، ئه‌وانم دایه ده‌ستی شه‌یتان، بۆ ئه‌وه‌ی فێربن كه كفر نه‌كه‌ن.
تۆ ئه‌مه ده‌زانی، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ئاسیادان لێم هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه، له‌وانه فیجلۆس و هرمۆجینیس.
كه له ڕه‌وا ده‌رچوون و ده‌ڵێن: “هه‌ستانه‌وه ڕوویداوه” ئیتر باوه‌ڕی هه‌ندێک هه‌ڵده‌گێڕنه‌وه.
چونكه دیماس به‌جێیهێشتم، ئه‌م ڕۆژگاره‌ی خۆش‌ویست و چووه تسلۆنیقێ، كریسكیش بۆ گه‌ڵاتیه و تتوس بۆ ده‌لماتیا.
زۆریش به‌دوای له‌ناوچوونه‌كانیان ده‌كه‌ون، له‌به‌ر ئه‌وان كفر به ڕێبازی ڕه‌وا ده‌كرێت.
وه‌ک له هه‌موو په‌یامه‌كانی ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه دوواوه، ئه‌وه‌ی هه‌ندێک شتی تێدایه گرانه بۆ تێگه‌یشتن، نه‌زان و نه‌چه‌سپاوه‌كان وه‌ک سیپاره‌كانی دیكه ده‌شێوێنن، بۆ له‌ناوچوونی خۆیان.
ئه‌وان لێمان جیا بوونه‌وه، به‌ڵام له ئێمه نه‌بوون، چونكه ئه‌گه‌ر له ئێمه بوونایه، له‌گه‌ڵمان ده‌مانه‌وه، به‌ڵام تاكو ده‌ربخه‌ن كه كه‌سیان له ئێمه نین.
ئه‌ژدیها مه‌زنه‌كه فڕێدرایه خواره‌وه، ماره دێرینه‌كه كه به ئیبلیس و شه‌یتان ناوده‌بردرێت، ئه‌وه‌ی هه‌موو جیهان گومڕا ده‌كات، فریشته‌كانیشی له‌گه‌ڵیدا فڕێدرانه زه‌وی.