Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یەکەم تیمۆساوس 4:7 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 ئه‌فسانه‌ی گڵاوی پیره‌ژنانه‌ ڕه‌تبكه‌وه‌. خۆت ڕابهێنه‌ له‌سه‌ر خوداناسی.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 ئەفسانەی پووچ و هەقایەتی پیرێژنان ڕەت بکەوە، بەڵام خۆت لەسەر لەخواترسی ڕابهێنە.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یەکەم تیمۆساوس 4:7
20 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

بۆیه‌ خۆم ڕاده‌هێنم تاكو هه‌میشه‌ ویژدانێكی پاكم به‌رامبه‌ر خودا و خه‌ڵک هه‌بێت.


گوێ نه‌ده‌نه‌ ئه‌فسانه‌ و ڕه‌چه‌ڵه‌كی بێ پایان، چونكه‌ ده‌مه‌قاڵه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌، له‌جیاتی بنیادنانی خودایی ئه‌وه‌ی له‌ باوه‌ڕه‌.


هه‌روه‌ها ده‌زانین ته‌ورات بۆ مرۆڤی بێتاوان دانه‌نراوه‌، به‌ڵكو بۆ سه‌رپێچیكار و یاخیبووان، خوانه‌ناس و گوناهباران، پیس و گڵاوه‌كان، دایک و باوک كوژان، خه‌ڵک كوژان،


به‌ڵكو به‌ كرداری چاک شیاوی ژنێک بێت بانگه‌شه‌ی له‌خوداترسی بكات.


به‌ دانپیانانی گشتی، نهێنیی خوداناسی مه‌زنه‌: خودا له‌ له‌شدا ده‌ركه‌وت، له‌ ڕووحدا پاكانه‌ی كرا، له‌لایه‌ن فریشته‌كانه‌وه‌ بینرا، له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا، له‌ جیهاندا باوه‌ڕی پێ هێنرا، له‌ شكۆمه‌ندی به‌رزكرایه‌وه‌.


چونكه‌ وه‌رزشی له‌ش بۆ هه‌ندێک شت سوودبه‌خشه‌، به‌ڵام خوداناسی بۆ هه‌موو شتێک سوودبه‌خشه‌، چونكه‌ به‌ڵێنی ژیانی ئێستا و داهاتووی تێدایه‌.


به‌ڵام تۆ، ئه‌ی پیاوی خودا له‌م شتانه‌ هه‌ڵبێ. به‌دوای خوداناسی و خواترسی و باوه‌ڕ و خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتن و دڵنه‌رمیدا بگه‌ڕێ.


تیماتیئوس، سپارده‌كه‌ بپارێزه‌. خۆت دوور بخه‌وه‌ له‌ قسه‌ی ناڕه‌وا و له‌و وته‌ بێ كه‌ڵكانه‌ی به‌ درۆ ناونراوه‌ زانست،


ئه‌گه‌ر یه‌كێک به‌ فێركردنێكی دیكه‌ خه‌ڵک فێرده‌كات كه‌ ناگونجێت له‌گه‌ڵ وشه‌ی دروستی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان و له‌گه‌ڵ ئه‌و فێركردنه‌ی له‌سه‌ر خوداناسی ڕاوه‌ستاوه‌،


ململانێ. ئه‌مانه‌ش خه‌ڵكانێكن كه‌ هزریان گه‌نده‌ڵ بووه‌ و ڕه‌وایان لێ ون بووه‌، خوداناسی به‌ بازرگانی داده‌نێن، له‌و كه‌سانه‌ دوور بكه‌وه‌.


خۆت له‌ قسه‌ی ناڕه‌وا و خراپ بپارێزه‌، چونكه‌ زیاتر به‌ره‌و خوانه‌ناسی ده‌چن.


له‌ گفتوگۆی ناڕه‌وا و نه‌زان دووربكه‌وه‌، بزانه‌ ناكۆكیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.


هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا به‌ خواترسی بژین، ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه‌.


ڕواڵه‌تی خواترسییان هه‌یه‌، به‌ڵام نكۆڵی له‌ هێزه‌كه‌ی ده‌كه‌ن. جا له‌وانه‌ دوور بكه‌وه‌.


بۆ ڕه‌وا گوێیان داده‌خه‌ن، به‌ره‌و ئه‌فسانه‌ لاده‌ده‌ن.


گوێ نه‌ده‌ن به‌ ئه‌فسانه‌ی جوو و ڕاسپارده‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ ڕه‌وا هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه‌‌.


ئه‌وه‌ی فێرمان ده‌كات نكۆڵی له‌ خودانه‌ناسی و هه‌وه‌سه‌كانی جیهان بكه‌ین، به‌ ژیری و خوداناسی و خواترسی بژین له‌م ڕۆژگاره‌ی ئێستا،


به‌ڵام له‌ گفتوگۆی گێلانه‌ و ڕه‌چه‌ڵه‌ک و ناكۆكی و جه‌نگ له‌سه‌ر ته‌ورات دووربكه‌وه‌، چونكه‌ بێ كه‌ڵک و ناڕه‌وایه‌.


به‌ڵام خۆراكی پته‌و بۆ پێگه‌یشتووانه‌، ئه‌وانه‌ی به‌هۆی مه‌شق هه‌سته‌كانیان له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی چاكه‌ و خراپه‌ ڕاهاتووه‌.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ