13 تاكو دێم بایه‌خ بده به خوێندنه‌وه و فێركردن.
13 هەتا دێم بایەخ بە خوێندنەوەی گشتی نووسراوە پیرۆزەکان و وتاردان و فێرکردن بدە.
سیپاره‌كان بپشكنن، چونكه ده‌زانن ژیانی جاویدانی بۆ ئێوه تێدایه. ئه‌وانه‌ش گه‌واهیم بۆ ده‌ده‌ن،
به‌ڵام خه‌ڵكی بیڕووئا له تسلۆنیقێیه‌كان ڕێزدارتر بوون، به‌وپه‌ڕی په‌رۆشییه‌وه وشه‌كه‌یان وه‌رگرت، هه‌موو ڕۆژێک له سیپاره‌كان ورد ده‌بوونه‌وه ئاخۆ شته‌كان ئاوان؟
ئێمه‌ش خۆمان ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆ نوێژكردن و ڕاژه‌ی وشه‌ی خودا”.
یان ئامۆژگار له ئامۆژگاری، یان به‌خشه‌ر به دڵفراوانی، یان ڕابه‌رایه‌تی به تێكۆشان، یان به‌زه‌ییداریش به دڵخۆشی.
جا چییه برایان؟ كاتێ كۆده‌بنه‌وه هه‌ر یه‌كێك په‌سنیێكی هه‌یه، یان فێركردنێك یان ئاشكراكردنێكی زمانێك یان وه‌رگێڕانێک. با هه‌موو شتێك بۆ بنیادنان بێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كات، ئه‌وه بۆ بنیادنان و ئامۆژگاری و دڵنه‌وایی خه‌ڵك ده‌دوێت.
ئێستاش برایان، ئه‌گه‌ر هاتمه لاتان و به زمانه‌كان دووام، چ كه‌ڵكێكم بۆتان ده‌بێت، مه‌گه‌ر به ئاشكراكردن نه‌بێت به زانینێك یان به پێشبینییه‌ك یان به فێركردنێك بۆتان بدوێم؟
ئاگاداری خۆت و فێركردنت به، له‌سه‌ری به‌رده‌وام به، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ت كرد خۆت و گوێگرانیشت ڕزگار ده‌كه‌یت.
ئه‌گه‌ر تۆ به‌مانه ڕێنمایی برایان بكه‌یت، ئه‌وا ده‌بیته ڕاژه‌وانێكی باشی ئیشۆعی مه‌سیح، به وشه‌كانی باوه‌ڕ و فێركردنی باش په‌روه‌رده كرایت، ئه‌وه‌ی شوێنی ده‌كه‌ویت.
هه‌روه‌ها له منداڵییه‌وه له سیپاره پارسا‌كان ده‌زانیت كه ده‌توانن بتكه‌نه دانا بۆ ڕزگاری، به باوه‌ڕ به ئیشۆعی مه‌سیح.
وشه‌كه ڕابگه‌یه‌نه، ئاماده به له كاتی گونجاو و نه‌گونجاو، سه‌رزه‌نشت بكه، ڕابخوڕه، ئامۆژگاری بكه به‌وپه‌ڕی پشوودرێژی و فێركردنه‌وه.
به‌مانه بدوێ، ئامۆژگاری بكه و به هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێک سه‌رزه‌نشت بكه. كه‌س به كه‌مت نه‌زانێت.