Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یەکەم تیمۆساوس 3:13 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

13 چونكه‌ ئه‌وانه‌ی باش ڕاژه‌یان كردووه‌، پله‌یه‌كی باش و متمانه‌یه‌كی زۆر له‌ باوه‌ڕیان به‌ ئیشۆعی مه‌سیح به‌ده‌ست ده‌هێنن.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

13 ئەوانەی باش خزمەتیان کردووە، پلەیەکی باش و متمانەیەکی زۆر لە باوەڕیان بە عیسای مەسیح بەدەستدەهێنن.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یەکەم تیمۆساوس 3:13
17 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

هه‌روه‌ک ڕۆڵه‌ی مرۆڤ كه‌ نه‌هاتووه‌ تاكو ڕاژه‌ بكرێت، به‌ڵكو ڕاژه‌ بكات و ژیانی خۆی له‌جیاتی زۆر كه‌س به‌خت بكات”.


گه‌وره‌كه‌ی پێی وت: ئافه‌رم ئه‌ی كۆیله‌ی چاک و ده‌ستپاک! له‌ كه‌م ده‌ستپاک بوویت، زۆرت پێ ده‌سپێرم. وه‌ره‌ ژووره‌وه‌ بۆ خۆشیی گه‌وره‌كه‌ت.


ئه‌ویش پێی وت: ئافه‌رین كۆیله‌ی چاک! چونكه‌ له‌ كه‌م ده‌ستپاک بوویت، ده‌سه‌ڵاتدار به‌ له‌سه‌ر ده‌ شار.


كاتێ له‌سه‌ر قاڵدرمه‌كان بوو، له‌به‌ر تووندوتیژی كۆمه‌ڵه‌كه‌ سه‌رباز هه‌ڵیانگرت.


جا هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌نهه‌دریم دانیشتبوون چاویان تێبڕی و بینییان ڕووی وه‌ک ڕووی فریشته‌ وایه‌.


هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه‌ ئه‌م پێشنیاره‌یان به‌دڵ بوو، جا ئستیفانۆسیان هه‌ڵبژارد، كه‌ پیاوێكی پڕ له‌ باوه‌ڕ و ڕووحی پارسا بوو، له‌گه‌ڵ پیلیپوس و پروخۆرس و نیكانۆر و تیمۆن و په‌رمیناس و نیقالیئۆسی ئه‌نتاكی كه‌ ببووه‌ جوو.


ئستیفانۆس پڕ له‌ باوه‌ڕ و هێز بوو، نیشانه‌ و په‌رجوی مه‌زنی له‌نێو گه‌لدا ده‌كرد.


برایان، داواتان لێ ده‌كه‌م: ئێوه‌ ده‌زانن ماڵی ئیستیفانۆس له‌ ئه‌خائیه‌ پێشه‌به‌ره‌ بوون، خۆیان بۆ ڕاژه‌كردنی پارساكان ته‌رخان كردبوو،


زۆربه‌ی برایانیش به‌ كۆته‌كانم متمانه‌یان به‌ په‌روه‌ردگار كرد، زیاتر بوێرانه‌ و به‌ چاونه‌ترسی باسی وشه‌كه‌ ده‌كه‌ن.


به‌ڵكو وه‌ک ده‌زانن پێشتر له‌ پیلیۆس ئازارمان چێژت و سووكایه‌تیمان پێ كرا، به‌ته‌مای خودامان به‌ئاشكرا باسی ئینجیلی خودامان بۆ كردن، له‌ دژایه‌تییه‌كی زۆردا.


هه‌رچه‌نده‌ هیوادارم زوو بێمه‌ لات، ئه‌مانه‌ت بۆ ده‌نووسم،


بۆیه‌ ڕۆڵه‌، تۆ به‌هێزبه‌ به‌و به‌خششه‌ی له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدایه‌.


چونكه‌ خودا سته‌مكار نییه‌ تاكو له‌یاد بكات، كاری ئێوه‌ و ئه‌و خۆشویستنه‌ی بۆ ناوی ئه‌و ده‌رتانبڕی له‌ ڕاژه‌كردنی پارساكان و هه‌روا ڕاژه‌ش ده‌كه‌ن.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ