Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یەکەم تیمۆساوس 2:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 جا ده‌مه‌وێ پیاوان له‌ هه‌موو شوێنێكدا نوێژ بكه‌ن، ده‌ستی بێگه‌ردیان به‌رز بكه‌نه‌وه‌ بێ تووڕه‌یی و مشتومڕ.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 جا دەمەوێ پیاوان لە هەموو شوێنێکدا نوێژ بکەن و بێ تووڕەیی و مشتومڕ دەستی پاکیان بەرز بکەنەوە.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یەکەم تیمۆساوس 2:8
48 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

له‌ پارساگاكه‌دا ده‌ست به‌رز بكه‌نه‌وه‌ و ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن.


با نوێژم وه‌ک بخوور له‌ به‌رده‌مت ڕاوه‌ستێت. ده‌ست به‌رزكردنه‌وه‌م وه‌ک قوربانیی ئێواره‌ بێت.


ئه‌وه‌ی ده‌ستپاک و دڵپاک بێت، ئه‌وه‌ی مه‌یلی ناڕوا نه‌كات و به‌ درۆ سوێند نه‌خوات.


ده‌سته‌كانم به‌ بێگه‌ردی ده‌شۆم و به‌ ده‌وری قوربانگاكه‌تدا ده‌سووڕێمه‌وه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار،


گوێ‌ له‌ ده‌نگی پاڕانه‌وه‌م بگره‌، كاتێ كه‌ هاوارت بۆ ده‌كه‌م و ده‌سته‌كانم به‌رز ده‌كه‌مه‌وه‌ به‌ره‌و شوێنی هه‌ره‌پارسای تۆ.


به‌ڵام كه‌ ئه‌وان نه‌خۆش ده‌كه‌وتن، گوشم ده‌پۆشی. خۆم ده‌ڕه‌نجاند به‌ ڕۆژوگرتن، كاتێ نوێژه‌كانم به‌بێ‌ وه‌ڵام ده‌گه‌ڕانه‌وه‌.


به‌ درێژایی ژیانم پیرۆزت ده‌كه‌م. به‌ ناوی تۆوه‌ ده‌ستم به‌رز ده‌كه‌مه‌وه‌.


ئه‌گه‌ر دڵم به‌ خراپه‌وه‌ به‌ند بووایه‌، په‌روه‌ردگار گوێی لێ‌ نه‌ده‌گرتم.


ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و پێی فه‌رموون: “ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر باوه‌ڕتان هه‌بێت و گومان نه‌كه‌ن، نه‌ک هه‌ر ئه‌مه‌ی دارهه‌نجیره‌كه‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر به‌م كێوه‌ش بڵێن، هه‌ڵبكه‌ندرێ و بكه‌وه‌ نێو ده‌ریاوه‌، وا ده‌بێت.


به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: دوژمنه‌كانتان خۆشبووێ، نه‌فره‌تكارانتان داڕشت بكه‌ن، چاكه‌ بكه‌ن بۆ ناحه‌زانتان، نوێژ بكه‌ن له‌پێناوی ئه‌وانه‌ی خراپه‌تان بۆ ده‌كه‌ن و قاوتان ده‌ده‌ن‌،


گوناهه‌كانمان ببه‌خشه‌‌، ئێمه‌ش له‌قه‌رزاره‌كانمان خۆشده‌بین.


ئیشۆعیش فه‌رمووی: “باوكه‌، لێیان خۆش به‌، چونكه‌ نازانن چی ده‌كه‌ن”. ئینجا به‌ تیروپشک كراسه‌كه‌یان دابه‌ش كرد.


ئینجا ئه‌وانی بۆ بتعه‌نیا برده‌ ده‌ره‌وه‌، ده‌ستی به‌رز كرده‌وه‌ و داڕشتی كردن.


ئیشۆع پێی فه‌رموو: “خانم، بڕوام پێ بكه‌، كاتێ دێت‌ نه‌ له‌سه‌ر ئه‌م شاخه‌ و نه‌ له‌ یروشلایم كڕنۆش بۆ باوک ده‌به‌ن.


خۆی و هه‌موو ماڵه‌كه‌ی خواپه‌رست و له‌خواترس بوون، زۆر چاكه‌ی بۆ گه‌لی ده‌كرد و هه‌میشه‌ نوێژی بۆ خودا ده‌كرد.


فه‌رمووی: قورنیلیوس نوێژه‌كانت بیستران و خێره‌كانت له‌به‌رده‌م خودا یادكرانه‌وه‌.


به‌ ترسه‌وه‌ سه‌یری كرد و وتی: “ها گه‌وره‌م؟” پێی فه‌رموو: “نوێژه‌كانت و چاكه‌كانت وه‌ک یاده‌وه‌ری به‌رز بوونه‌ته‌وه‌ به‌رده‌م خودا.


به‌ڵام كاتێ ماوه‌مان ته‌واو بوو، ده‌رچووین و به‌ڕێكه‌وتین، هه‌موویان تاكو ده‌ره‌وه‌ی شار به‌ ژن و منداڵیانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌یان كردین. له‌ كه‌ناره‌كه‌ چۆكمان دادا و نوێژمان كرد.


ئینجا چۆكی دادا و به‌ ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد: “په‌روه‌ردگار، ئه‌م گوناهه‌یان له‌سه‌ر مه‌نووسه‌”. ئه‌مه‌ی وت و نووست.


بۆ وارگه‌ی خودا له‌ قۆرنتێ، پارساكان له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا، بانگكراون به‌ پارساكان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ هه‌موو شوێنێكدا به‌ ناوی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح ده‌پاڕێنه‌وه‌، په‌وه‌ردگاری ئه‌وان و ئێمه‌ش:


هیوادارم هه‌موو خه‌ڵك وه‌ك من بن، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌ له‌لایه‌ن خوداوه‌ به‌هره‌ی خۆی هه‌یه‌، هی یه‌كێك ئاوایه‌ و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش ئاوا.


به‌ڵام سوپاس بۆ خودا، ئه‌وه‌ی هه‌موو كاتێ له‌ كه‌ژاوه‌ی سه‌ركه‌وتن له‌ مه‌سیحدا ڕابه‌رایه‌تیمان ده‌كات، له‌ هه‌موو شوێنێک به‌هۆی ئێمه‌ بۆنی خۆشی ناسینه‌كه‌ی دیارده‌خات.


برایان، ده‌مه‌وێ بزانن ئه‌وه‌ی به‌سه‌رم هات ئینجیلی زیاتر به‌ره‌و پێش برد،


چونكه‌ وشه‌ی په‌روه‌ردگار له‌لای ئێوه‌وه‌ بڵاو كرایه‌وه‌، نه‌ک ته‌نها له‌ ماقیدۆنیا و ئه‌خائیه‌، به‌ڵكو باوه‌ڕتان به‌ خودا له‌ هه‌موو شوێنێک بڵاو بوه‌ته‌وه‌، ته‌نانه‌ت پێویستمان به‌وه‌ نییه‌ شتێک بڵێین.


بۆیه‌ ده‌مه‌وێ بێوه‌ژنانی گه‌نج مێرد بكه‌نه‌وه‌، تاكو منداڵیان ببێت، ماڵ به‌ڕێوه‌ ببه‌ن، ده‌رفه‌تێک نه‌ده‌نه‌ دوژمن بۆ بوختان پێكردن.


ئه‌م وشه‌یه‌ ڕاسته‌. سه‌باره‌ت به‌م شتانه‌ ده‌مه‌وێ سووربیت، تاكو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌ خودا هێنا بایه‌خ به‌ كرداری چاک بده‌ن. ئه‌م شتانه‌ باش و سوودبه‌خشه‌ بۆ خه‌ڵک.


با به‌ دڵێكی ڕاست به‌ متمانه‌ی باوه‌ڕ بچینه‌ پێش خودا كه‌ دڵمان پرژێندراو بێت تاكو له‌ ویژادانی خراپ پاک بێته‌وه‌ و له‌شمان به‌ ئاوێكی پاک شۆردرا بێت.


له‌ خودا نزیک ببنه‌وه‌، لێتان نزیک ده‌بێته‌وه‌. ده‌ستتان خاوێن بكه‌نه‌وه‌ ئه‌ی گوناهباران، دڵتان بێگه‌رد بكه‌نه‌وه‌ ئه‌ی ڕاڕاكان.


به‌ هه‌مان شێوه‌، مێرده‌كان، به‌ هه‌ستیاری له‌گه‌ڵ ژنه‌كانتان نیشته‌جێ بن وه‌ک له‌گه‌ڵ ده‌فرێكی مێیینه‌ی لاوازتر، ڕێزیان بگرن كه‌ هاومیراتی به‌خششی ژیانن له‌گه‌ڵتان، تاكو نوێژه‌كانتان كۆسپی تێنه‌كه‌وێت.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ