Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یەکەم تیمۆساوس 1:18 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

18 تیماتیئوس، ڕۆڵه‌، ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌ت پێ ده‌سپێرم، به‌گوێره‌ی ئه‌و پێشبینییانه‌ی پێشتر ده‌رباره‌ی تۆ وتراوه‌، تاكو به‌هۆیانه‌وه‌ جه‌نگێكی باش بجه‌نگی،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

18 کوڕم تیمۆساوس، ئەم ڕاسپاردەیەت پێ دەسپێرم، بەگوێرەی ئەو پێشبینییانەی پێشتر دەربارەی تۆ گوتراون، تاکو بەهۆیانەوە بە باشی بجەنگیت،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یەکەم تیمۆساوس 1:18
19 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

پۆڵۆس گه‌یشته‌ ده‌ڕبێ و پاشان لیستره‌، له‌وێ قوتابییه‌ک به‌ ناوی تیماتیئوس هه‌بوو، دایكی جووێكی باوه‌ڕدار بوو، به‌ڵام باوكی یۆنانی بوو.


بۆیه‌ تیماتیئوسم بۆ ناردن، كه‌وا ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویست و دڵسۆزمه‌ له‌ په‌روه‌ردگار، ئه‌و ڕێگاكانی منتان له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا بیر ده‌خاته‌وه‌، وه‌ك له‌ هه‌ر شوێنێك و له‌ هه‌موو وارگه‌یه‌ك فێرده‌كه‌م.


كێ هه‌بووه‌ به‌ خه‌رجی خۆی سه‌ربازی كردبێت؟ كێ ڕه‌زێك ده‌چێنێت و له‌ به‌روبوومه‌كه‌ی ناخوات؟ یان كێ شوانایه‌تی مێگه‌لێك ده‌كات و له‌ شیره‌كه‌ی ناخوات؟


به‌ڵام له‌ شاره‌زایی ئه‌و ئاگادارن، چونكه‌ وه‌ک ڕۆڵه‌ له‌گه‌ڵ باوكی له‌گه‌ڵم له‌ ئینجیلدا ڕاژه‌ی كرد.


بۆ تیماتیئوس، ڕۆڵه‌ی ڕاسته‌قینه‌م له‌ باوه‌ڕ: به‌خشش و میهره‌ربانی و ئاشتی له‌ خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.


ئامانجی ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌: خۆشویستنه‌ له‌ دڵێكی بێگه‌رد و ویژدانێكی چاک و باوه‌ڕێكی بێ ڕووپامایی.


ئه‌و به‌هره‌یه‌ی له‌ تۆدایه‌ پشتگوێی مه‌خه‌، ئه‌وه‌ی به‌ پێشبینی وه‌رتگرتووه‌ كاتێ پیرانی وارگه‌ ده‌ستیان له‌سه‌ر دانای.


چونكه‌ هه‌موو ئافریده‌كانی خودا چاكن، ئه‌گه‌ر شتێک به‌ سوپاسه‌وه‌ وه‌رگیرا ڕه‌ت ناكرێته‌وه‌،


تیماتیئوس، سپارده‌كه‌ بپارێزه‌. خۆت دوور بخه‌وه‌ له‌ قسه‌ی ناڕه‌وا و له‌و وته‌ بێ كه‌ڵكانه‌ی به‌ درۆ ناونراوه‌ زانست،


بۆ ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم تیماتیئوس: به‌خشش و به‌زه‌یی و ئاشتی له‌ خودای باوک و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.


تێكۆشانێكی باش تێكۆشاوم، پێشبڕكێیه‌كه‌م ته‌واو كرد، باوه‌ڕم پاراست.


بۆ تتوسی ڕۆڵه‌ی ڕاسته‌قینه‌م به‌گوێره‌ی باوه‌ڕی هاوبه‌ش: به‌خشش و میهره‌بانی و ئاشتی له‌ خودای باوک و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگاری ڕزگاریده‌رمان.


داوا ده‌كه‌م سه‌باره‌ت به‌ ئۆنسیمۆسی ڕۆڵه‌كه‌م، ئه‌وه‌ی له‌ كۆتكراویمدا بووه‌ كوڕم.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ