Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یەکەم تیمۆساوس 1:16 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

16 به‌ڵام به‌زه‌یی پێمدا هاته‌وه‌، تاكو یه‌كه‌مجار له‌ مندا ئیشۆعی مه‌سیح به‌وپه‌ڕی پشوودرێژیی ده‌ربكه‌وێت، وه‌ک په‌ندێک بۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن بۆ ژیانی جاویدانی.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

16 بەڵام بەزەیی پێمدا هاتەوە، تاکو یەکەم جار لە مندا عیسای مەسیح بەوپەڕی پشوودرێژی دەربکەوێت، وەک نموونەیەک بۆ ئەوانەی باوەڕی پێ دەهێنن بۆ ژیانی هەتاهەتایی.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یەکەم تیمۆساوس 1:16
37 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌پێناوی ناوی خۆت له‌ تاوانم خۆش به‌، چونگه‌ مه‌زنه‌.


پێتان ده‌ڵێم: به‌ تۆبه‌كردنی گوناهبارێک، ئاوا لای فریشته‌كانی خودا ده‌بێته‌ شادی”.


ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ڕه‌وات پێ ده‌ڵێم: ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ من له‌ به‌هه‌شتدا ده‌بیت”.


له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ پێت ده‌ڵێم: گوناهه‌ زۆره‌كانی به‌خشران چونكه‌ خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی زۆره‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌م به‌خشراوه‌، خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی كه‌م ده‌بێت”.


به‌ڵام ئه‌مانه‌ی نووسراون تاكو باوه‌ڕ بهێنن كه‌ ئیشۆع مه‌سیحه‌، ڕۆڵه‌ی خودایه‌، تاكو به‌ باوه‌ڕهێنان به‌ ناوی ئه‌و ژیانتان هه‌بێت.


ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌ ڕۆڵه‌ بهێنێت ژیانی جاویدانیی هه‌یه‌. ئه‌وه‌ش باوه‌ڕ به‌ ڕۆڵه‌ نه‌هێنێت ژیان نابینێت، به‌ڵكو تووڕه‌یی خودای له‌سه‌ر ده‌مێنێت”.


ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی گوێ له‌ قسه‌كه‌م بگرێت و باوه‌ڕ بهێنێت به‌وه‌ی ناردوومی ژیانی جاویدانی ده‌بێت و نایه‌ته‌ حوكمدان، به‌ڵكو له‌ مه‌رگه‌وه‌ بۆ ژیان گواستراوه‌ته‌وه‌.


هه‌ر كه‌سێک باوک ده‌یداته‌ من دێته‌ لام، ئه‌وه‌ش بێته‌ لام، ده‌ری ناكه‌م.


چونكه‌ خواستی باوكم ئه‌مه‌یه‌: هه‌ر كه‌سێک ڕۆڵه‌ ببینێت و باوه‌ڕی پێ بهێنێت ژیانی جاویدانیی ده‌‌بێت، منیش له‌ ڕۆژی دوایی هه‌ڵیده‌ستێنمه‌وه‌”.


ئه‌وه‌ی جه‌سته‌م بخوات و خوێنم بخواته‌وه‌ ژیانی جاویدانی هه‌یه‌، منیش له‌ ڕۆژی دوایی هه‌ڵیده‌ستێنمه‌وه‌.


به‌ باوه‌ڕهێنان به‌م، بێتاوان ده‌كرێن له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی نه‌تانتوانی به‌ ته‌وراتی مووشێ لێی بێتاوان بكرێن.


چونكه‌ هه‌رچی له‌پێشا نووسراوه‌، بۆ فێربوونمان نووسراوه‌، تاكو به‌ دانبه‌خۆداگرتن و دڵنه‌واییكردنی نووسراوه‌كان هیوامان هه‌بێت.


چونكه‌ كرێی گوناه‌ مه‌رگه‌، به‌ڵام دیاریی خودا ژیانی جاویدانیه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.


ده‌رباره‌ی كچان و كوڕان، فه‌رمانێكی په‌روه‌ردگارم نییه‌، به‌ڵام بۆچوونێك ده‌ده‌م وه‌ك یه‌كێك په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی پێدا هاتبێته‌وه‌ كه‌وا جێی متمانه‌ بێت.


بۆیه‌ كه‌ ئه‌م ڕاژه‌مان هه‌یه‌، وه‌ک به‌ر به‌زه‌یی كه‌وتین، شكست ناهێنین،


تاكو بۆ ستایشكردنی شكۆی ئه‌و بین، ئێمه‌ كه‌ یه‌كه‌مین بووین هیوامان له‌ مه‌سیحدا بوو.


بۆ ستایشكردنی شكۆی به‌خششه‌كه‌ی كه‌ له‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا پێمانی به‌خشیوه‌،


تاكو له‌ ڕۆژگاری داهاتوو ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌خششی بێ سنووری خۆیمان به‌ نیانی له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا بۆ ده‌ربخات.


كاتێ له‌و ڕۆژه‌دا دێته‌وه‌، تاكو له‌ پارساكانی شكۆدار بێت و ببێته‌ سه‌رسامی له‌نێو هه‌موو باوه‌ڕداران، چونكه‌ له‌لای ئێوه‌ گه‌واهیدانمان باوه‌ڕی پێ كرا.


كه‌ جاران كفركار و چه‌وسێنه‌ر و توندڕه‌و بووم، به‌ڵام به‌زه‌یی پێم هاته‌وه‌، چونكه‌ به‌ نه‌زانی و بێباوه‌ڕی كردوومه‌.


له‌مه‌وه‌ش ده‌توانێ ئه‌وانه‌ به‌ ته‌واوی ڕزگار بكات كه‌ به‌هۆی ئه‌و ده‌چنه‌ لای خودا، ئه‌و هه‌میشه‌ زیندووه‌ تاكو داكۆكیان بۆ بكات.


ئه‌وانه‌ی له‌ كۆندا یاخی بوون، كاتێ خودا له‌ ڕۆژانی نوخدا به‌ پشوودرێژییه‌وه‌ چاوه‌ڕوان بوو، كه‌ كه‌شتییه‌كه‌ بنیاد ده‌نرا، كه‌وا كه‌م كه‌سێكی تێدابوو، واتا هه‌شت كه‌س، به‌ ئاو ڕزگار بوون.


بزانن كه‌ پشوودرێژی په‌روه‌ردگارمان ڕزگارییه‌، وه‌ک پۆڵۆسی برای خۆشه‌ویستمان به‌گوێره‌ی ئه‌و داناییه‌ی پێی دراوه‌ بۆی نووسین،


په‌روه‌ردگار سه‌باره‌ت به‌ به‌ڵێنه‌كه‌ی خاو نییه‌، وه‌ک هه‌ندێک به‌ خاوی ده‌زانن، به‌ڵام له‌گه‌ڵمان پشوودرێژه‌، نایه‌وێت كه‌س له‌ناوبچێت، به‌ڵكو هه‌مووان بۆ تۆبه‌كردن بێن.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ