Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یەکەم تیمۆساوس 1:13 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

13 كه‌ جاران كفركار و چه‌وسێنه‌ر و توندڕه‌و بووم، به‌ڵام به‌زه‌یی پێم هاته‌وه‌، چونكه‌ به‌ نه‌زانی و بێباوه‌ڕی كردوومه‌.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

13 هەرچەندە جاران کفرکەر و چەوسێنەر و توندڕەو بووم، بەڵام عیسا بەزەیی پێمدا هاتەوە، چونکە بە نەزانی و بێباوەڕی دەمکرد.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یەکەم تیمۆساوس 1:13
25 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

ئه‌و كۆیله‌ش كه‌ خواستی گه‌وره‌كه‌ی ده‌زانێت، ئاماده‌ش نابێت و به‌ خواستی ئه‌و ناكات، زۆری لێ ده‌درێت.


ئیشۆعیش فه‌رمووی: “باوكه‌، لێیان خۆش به‌، چونكه‌ نازانن چی ده‌كه‌ن”. ئینجا به‌ تیروپشک كراسه‌كه‌یان دابه‌ش كرد.


تاكو مردن ئه‌م ڕێگایه‌م چه‌وسانده‌وه‌، ژن و پیاوم ده‌گرت و ڕاده‌ستی زیندانم ده‌كردن،


ئێستاش برایان، من ده‌زانم به‌ نه‌زانی ئه‌وه‌تان كرد، هه‌روه‌ک سه‌رۆكه‌كانیشتان.


به‌ڵام شاوول هه‌ڵده‌كوتایه‌ نێو وارگه‌، ماڵ به‌ ماڵ ژن و پیاوی ڕاده‌كێشا و فڕێیده‌دانه‌ زیندان.


شاوول هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ و كوشتنی به‌رامبه‌ر قوتابییه‌كانی په‌روه‌ردگار ده‌رده‌بڕی. چووه‌ لای كاهینی باڵا،


خه‌نه‌نیا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “په‌روه‌ردگار، له‌ زۆر كه‌س ئه‌و خراپانه‌م بیستۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌م پیاوه‌ له‌ یروشلایم به‌ پارساكانی تۆی كردووه‌.


وتی: “گه‌وره‌م، تۆ كێیت؟” به‌روه‌ردگار فه‌رمووی: “من ئیشۆعم، ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یچه‌وسێنیته‌وه‌. بۆت زه‌حمه‌ته‌ لوشكه‌ له‌ نه‌قیزه‌ بده‌یت”.


چونكه‌ من بچووكترینی په‌یامبه‌رانم، كه‌وا شایانی ئه‌وه‌ نیم به‌ په‌یامبه‌ر ناوببردرێم، چونكه‌ من وارگه‌ی خودام چه‌وسانده‌وه‌.


ده‌رباره‌ی كچان و كوڕان، فه‌رمانێكی په‌روه‌ردگارم نییه‌، به‌ڵام بۆچوونێك ده‌ده‌م وه‌ك یه‌كێك په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی پێدا هاتبێته‌وه‌ كه‌وا جێی متمانه‌ بێت.


چونكه‌ سه‌ربورده‌ی منتان بیستووه‌ له‌ ئایینی جوو، دڕندانه‌ وارگه‌ی خودام ده‌چه‌وسانده‌وه‌ و هه‌وڵم داوه‌ له‌ناوی ببه‌م.


به‌گوێره‌ی دڵگه‌رمی چه‌وسێنه‌ری وارگه‌ بووم، به‌گوێره‌ی خوداناسی له‌ ته‌وراته‌وه‌ بێ گله‌یی بووم.


به‌ڵام به‌زه‌یی پێمدا هاته‌وه‌، تاكو یه‌كه‌مجار له‌ مندا ئیشۆعی مه‌سیح به‌وپه‌ڕی پشوودرێژیی ده‌ربكه‌وێت، وه‌ک په‌ندێک بۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن بۆ ژیانی جاویدانی.


بۆیه‌ با به‌ متمانه‌وه‌ له‌ ته‌ختی به‌خشش بچینه‌ پێش، تاكو به‌زه‌یی وه‌ربگرین و له‌ كاتی خۆیدا به‌خشش بۆ یارمه‌تیدان بدۆزینه‌وه‌.


كه‌ پێشتر گه‌ل نه‌بوون، به‌ڵام ئێستا ئێوه‌ گه‌لی خودان، پێشتر به‌زه‌ییتان وه‌رنه‌گرتبوو، به‌ڵام ئێستا به‌زه‌ییتان وه‌رگرت.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ