24 سه‌رڕاسته ئه‌وه‌ی بانگتان ده‌كات، كه ده‌یكات.
24 ئەو خودایەی بانگتان دەکات، دڵسۆزە و بەڵێنی خۆی دەباتە سەر.
چونكه په‌روه‌ردگار چاكه و میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه. سه‌رڕاستیشی بۆ نه‌وه دوای نه‌وه‌یه.
به‌رامبه‌ر په‌رستگای پارسات كڕنۆش ده‌به‌م، سوپاسی ناوت ده‌كه‌م، بۆ میهره‌بانی و ڕه‌وات. چونكه وشه و ناوی خۆت به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا به‌رز كردووه‌ته‌وه.
دروستكاری ئاسمانان و زه‌وی و ده‌ریا و هه‌موو شتێک كه تیایاندایه. ئه‌وه‌ی سه‌رڕاست ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌ی په‌روه‌ردگار میهره‌بانیه‌كه‌ت ده‌گاته ئاسمان، سه‌رڕاستیت ده‌گاته هه‌وره‌كان.
دادپه‌روه‌ریت له‌نێو دڵم كپ ناكه‌مه‌وه، باسی سه‌رڕاستی و ڕزگاریت ده‌كه‌م. میهره‌بانی و ڕه‌وای تۆ له‌نێو كۆمه‌ڵی مه‌زن دا ناشارمه‌وه.
به‌ڵام ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ خوداوه‌ندێكی میهره‌بان و به‌زه‌ییداریت، پشوودرێژیت و پڕیت له میهره‌بانی و ڕه‌وا.
هه‌روه‌ک وتم: “تاهه‌تایه میهره‌بانی بنیاد ده‌نرێت. له‌نێو ئاسمانان ڕه‌وات جێگیر ده‌بێت”.
به‌یانیان میهره‌بانیت ڕابگه‌یه‌نرێت و سه‌رڕاستیت هه‌موو شه‌وێک.
ئاسمان و زه‌وی به‌سه‌رده‌چن، به‌ڵام وشه‌كانم به‌سه‌رناچن.
چونكه ته‌ورات به مووشێ درا، به‌ڵام به‌خشش و ڕه‌وا به ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه بوون.
ئه‌وه‌ی گه‌واهییه‌كه‌ی په‌سه‌ند ده‌كات، مۆری ده‌كات كه خودا ڕاسته.
ئه‌وانه‌ی پێشتر دیاری كردن بانگیشی كردن، ئه‌وانه‌ی بانگی كردن بێتاوانیشی كردن، ئه‌وانه‌ی بێتاوانی كردن شكۆداریشی كردن.
له‌نێو ئه‌واندا ئێمه‌شی بانگكردووه، نه‌ک ته‌نها له جوو، به‌ڵكو له نه‌ته‌وه‌كانیش.
خودا سه‌رڕاسته، ئه‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه بۆ هاوبه‌شی كردنی ڕۆڵه‌كه‌ی بانگ‌كراون، ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.
تاقیكردنه‌وه‌تان تووش نه‌بووه مرۆڤانه نه‌بێت، به‌ڵام خودا سه‌ڕراسته، كه نایه‌ڵێت زیاتر له توانای خۆتان تاقی بكرێنه‌وه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ تاقیكردنه‌وه ده‌ربازبوونتان بۆ داده‌نێت، تاكو بتوانن به‌رگه بگرن.
به‌ڵام كاتێ خودا كه له سكی دایكمه‌وه ته‌رخانی كردم و به به‌خششی خۆی بانگیكردم خۆشحاڵ بوو
به شێوه‌یه‌ک بژین شایانی خودا بێت، ئه‌وه‌ی بۆ پاشایه‌تی و شكۆی خۆی بانگتان ده‌كات.
بۆ ئه‌مه‌ش به ئینجیلمان بانگیكردن، بۆ ده‌ستكه‌وتنی شكۆی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.
په‌روه‌ردگار سه‌رڕاسته، ئه‌وه‌ی جێگیرتان ده‌كات و له به‌دكار ده‌تانپارێزێت.
ئه‌وه‌ی ڕزگاری كردین و به بانگه‌وازێكی پارسا بانگی كردین، نه‌ک به‌گوێره‌ی كردارمان، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی مه‌به‌ست و به‌خششی خۆی كه پێش ده‌ستپێكی زه‌مانه ئه‌زه‌لیه‌كان به ئیشۆعی مه‌سیح پێمان دراوه،
ئه‌گه‌ر سه‌رڕاست نه‌بین، ئه‌و هه‌ر به سه‌رڕاستی ده‌مێنێته‌وه، چونكه ناتوانێت نكۆڵی له خۆی بكات.
به هیوای ژیانی جاویدانی، ئه‌وه‌ی خودا، كه درۆ ناكات، پێش ده‌ستپێكی زه‌مانه ئه‌زه‌لیه‌كان به‌ڵێنی پێ داوه،
خودای هه‌موو به‌خششێک، ئه‌وه‌ی بانگی كردوون بۆ شكۆ جاویدانیه‌كه‌ی له ئیشۆعی مه‌سیحدا، كه تۆزێک ئازارتان چێژت، خۆی ته‌واوكارتانه و جێگیرتان ده‌كات و به‌هێزتان ده‌كات و بناغه‌تان داده‌نێت.
هێزه خوداییه‌كه‌ی هه‌موو شتێكی بۆ ژیان و خواترسی به ئێمه‌ی به‌خشیوه، به ناسینی ئه‌وه‌ی بانگی كردین بۆ شكۆ و چاكییه‌كه‌ی،
ئه‌وانه له‌گه‌ڵ كاوڕه‌كه ده‌جه‌نگێن، كاوڕه‌كه ده‌یانبه‌زێنێت، چونكه په‌روه‌ردگاری په‌روه‌ردگارانه و پاشای پاشایانه، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدان بانگكراو و بژارده و باوه‌ڕدارن”.