Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یەکەم سالۆنیکی 5:15 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

15 ئاگاداربن پاداشتی خراپه‌ به‌ خراپه‌ مه‌ده‌نه‌وه‌، به‌ڵكو هه‌میشه‌ بۆ یه‌كتری و بۆ هه‌مووان كۆشش بكه‌ن بۆ چاكه‌.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

15 ئاگاداربن پاداشتی خراپە بە خراپە مەدەنەوە، بەڵکو هەمیشە هەوڵ بدەن بۆ یەکتری و بۆ خەڵکی دیکەش باش بن.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یەکەم سالۆنیکی 5:15
39 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

خراپه‌ به‌ خراپه‌ مه‌ده‌نه‌وه‌، یان جنێو به‌ جنێو، به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ داوای داڕشت بكه‌ن، بزانن كه‌ بۆ ئه‌مه‌ بانگكراون، تاكو ببنه‌ میراتگری داڕشت.


كه‌واته‌ هه‌روه‌ک ده‌رفه‌تمان هه‌یه‌، با چاكه‌ له‌گه‌ڵ هه‌مووان بكه‌ین، به‌ تایبه‌تی له‌گه‌ڵ باوه‌ڕداران.


خۆشه‌ویستم، لاسایی خراپه‌ مه‌كه‌وه‌ به‌ڵكو چاكه‌. چونكه‌ ئه‌وه‌ی چاكه‌ بكات له‌ خوداوه‌یه‌، ئه‌وه‌ش خراپه‌ بكات، خودای نه‌بینیوه‌.


له‌گه‌ڵ هه‌مووان دوای ئاشتی بكه‌ون، هه‌روه‌ها پارسا بن. بێ پارسایی كه‌س په‌روه‌ردگار نابینێت.


به‌ گوێڕایه‌ڵیتان بۆ ڕه‌وا خۆتان بێگه‌رد بكه‌نه‌وه‌ بۆ خۆشویستنی برایانه‌ی بێ ڕووپامایی، به‌ دڵێكی بێگه‌رد به‌ توندی یه‌كتریتان خۆشبووێ.


به‌نده‌ی په‌روه‌ردگار نابێ ناكۆک بێت، به‌ڵكو نه‌رم بێت له‌گه‌ڵ هه‌مووان، گونجاو بێت بۆ فێركردن، ئارامگرتوو بێت.


به‌ڵام تۆ، ئه‌ی پیاوی خودا له‌م شتانه‌ هه‌ڵبێ. به‌دوای خوداناسی و خواترسی و باوه‌ڕ و خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتن و دڵنه‌رمیدا بگه‌ڕێ.


ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ری چاكه‌ خراپه‌م ده‌ده‌نه‌وه‌، دژایه‌تیم ده‌كه‌ن چونكه‌ دوای چاكه‌ كه‌وتووم.


قسه‌ به‌ كه‌س نه‌ڵێن، ناكۆک نه‌بن، هه‌ستیار بن، له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵک دڵنه‌رمی پیشان بده‌ن.


‌به‌ شێوه‌یه‌ک بژین شایانی خودا بێت، ئه‌وه‌ی بۆ پاشایه‌تی و شكۆی خۆی بانگتان ده‌كات.


بۆیه‌ ئاگاداربن چۆن ڕه‌فتار ده‌كه‌ن، نه‌ک وه‌ک نه‌زان، به‌ڵكو وه‌ک دانا،


به‌دوای خۆشویستن بكه‌ون، به‌ڵام تامه‌زرۆی به‌هره‌ ڕووحییه‌كان بن، به‌ تایبه‌تی پێشبینی.


ئێستا شوره‌ییه‌ بۆتان له‌نێوانتاندا سكاڵاكاری هه‌بێت. باشتر نه‌بوو سته‌ملێكراو بن؟ باشتر نه‌بوو فێڵلێكراو بن؟


كه‌واته‌ با به‌م شتانه‌وه‌ كۆشش بكه‌ین كه‌ بۆ ئاشتی و بۆ بنیادنانی یه‌كترییه‌.


با خۆشویستن بێ ڕووپامایی بێت. ڕقتان له‌ به‌دكاری بێت و به‌ چاكه‌وه‌ بلكێن.


به‌ڵام دوژمنه‌كانتان خۆشبووێ، چاكه‌ بكه‌ن و قه‌رز بده‌ن، چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنه‌وه‌ش مه‌كه‌ن، به‌مه‌ پاداشتتان مه‌زن ده‌بێت و ده‌بنه‌ ڕۆڵه‌ی خودای هه‌ره‌به‌رز، چونكه‌ ئه‌و له‌گه‌ڵ سوپاسگوزار و به‌دكاران به‌خششكاره‌.


به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: به‌ره‌نگاریی به‌دكار مه‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌ ڕوومه‌تی ڕاستی دایت، لایه‌كه‌ی دیكه‌شی بۆ ڕاگره‌،


ئه‌گه‌ر خراپه‌م كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئاشتی له‌گه‌ڵمدا ده‌ژیێت، یان به‌بێ‌ هۆ دوژمنه‌كه‌مم تاڵان كردووه‌،


ڕێز له‌ هه‌مووان بگرن، هاوباوه‌ڕانتان خۆشبووێ، له‌ خودا بترسن، ڕێز له‌ پاشا بگرن.


ئێوه‌ش با هه‌ر یه‌كێكتان ژنه‌كه‌ی وه‌ک خۆی خۆشبووێ، ژنیش ڕێز له‌ مێرده‌كه‌ی بگرێت.


ئه‌گه‌ر تیماتیئوس هات، ئاگاداربن با له‌لاتان به‌بێ ترس بێت، چونكه‌ كاری په‌روه‌ردگار ده‌كات، وه‌ك منیش ده‌یكه‌م.


جا پێی وتم: “وا مه‌كه‌! منیش وه‌ک تۆ به‌نده‌ی هاوكارتم، له‌گه‌ڵ برا پێغه‌مبه‌ره‌كانت و ئه‌وانه‌ی وته‌كانی ئه‌م سیپاره‌یه‌ ده‌پارێزن. كڕنۆش بۆ خودا ببه‌!”.


كه‌وتمه‌ به‌رپێی تاكو كڕنۆشی بۆ ببه‌م. به‌ڵام پێی وتم: “وا مه‌كه‌! منیش له‌گه‌ڵ تۆ و برایانت به‌نده‌ی هاوكارم، ئه‌وانه‌ی پابه‌ندن به‌ گه‌واهییان بۆ ئیشۆع. كڕنۆش بۆ خودا ببه‌! چونكه‌ گه‌واهیی ئیشۆع ڕووحی پێشبینییه‌”.


هه‌موو شتێک تاقی بكه‌نه‌وه‌، چی باشه‌ ده‌ستی پێوه‌ بگرن،


پۆڵۆس به‌ده‌نگێكی مه‌زن هاواری كرد: “هیچ له‌ خۆت مه‌كه‌! هه‌موومان لێره‌ین!”،


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ