Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یەکەم سالۆنیکی 5:14 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

14 برایان، داواشتان لێ ده‌كه‌ین: سه‌رزه‌نشتی ته‌مبه‌ڵه‌كان بكه‌ن، وره‌ی وره‌دابه‌زیوه‌كان به‌رز بكه‌نه‌وه‌، یارمه‌تی لاوازه‌كان بده‌ن، له‌گه‌ڵ هه‌مووان پشوودرێژ بن.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

14 ئەی خوشکان و برایان، لێتان دەپاڕێینەوە کە سەرزەنشتی تەمبەڵەکان بکەن، ورەی ترسنۆکەکان بەرز بکەنەوە، یارمەتی لاوازەکان بدەن و لەگەڵ هەمووان پشوودرێژ بن.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یەکەم سالۆنیکی 5:14
40 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

قامیشێكی كوتراو ناشكێنێت، پڵیته‌یه‌كی دووكه‌ڵكرده‌ ناكوژێنێته‌وه‌، تاكو ڕه‌وا به‌ سه‌ركه‌وتن ده‌گه‌یێنێت.


به‌ڵام له‌پێناوی تۆ نوێژم كرد تاكو باوه‌ڕت له‌ناونه‌چێت. تۆش كه‌ ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌ برایانت جێگیر بكه‌”.


چونكه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنی ته‌واوی خواستی خودا بۆتان دوانه‌كه‌وتم.


بۆیه‌ بێدار بن، له‌ یادتان بێت ماوه‌ی سێ ساڵ شه‌و و ڕۆژ به‌ فرمێسكه‌وه‌ سارد نه‌بوومه‌ته‌وه‌ له‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێكتان.


هه‌موو شتێكم پیشانتان دا كه‌ پێویسته‌ ئاوا ڕه‌نج بده‌ن بۆ یارمه‌تیدانی لاوازان، وشه‌كانی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارتان له‌یاد بێت كه‌ فه‌رمووی: به‌خشین له‌ وه‌رگرتن به‌خته‌وه‌ریتره‌”.


جا برایان، له‌به‌ر میهره‌بانیی خودا لێتان ده‌پاڕێمه‌وه‌، له‌شتان وه‌ک قوربانییه‌كی زیندوو پێشكه‌ش بكه‌ن، پارسا و په‌سه‌ندكراو له‌لای خودا، كه‌ په‌رستنی هۆشمه‌ندانه‌تانه‌.


ئه‌وه‌ی له‌ باوه‌ڕ لاوازه‌ په‌سه‌ندی بكه‌ن، به‌بێ حوكمدانی بیروڕاكان.


ئه‌مانه‌ نانووسم تاكو شه‌رمه‌زارتان بكه‌م، به‌ڵكو وه‌ك ڕۆڵه‌ خۆشه‌ویسته‌كانم ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه‌.


به‌ڵام هه‌موو خه‌ڵك ئه‌مه‌ نازانن. چونكه‌ هه‌ندێكیان تا ئێستا خوویان به‌ بت گرتووه‌ و ئه‌وه‌ی ده‌یخۆن وه‌ك بڵێی قوربانیی بته‌، جا ویژدانیان كه‌ لاوازه‌ گڵاو ده‌بێت.


به‌ڵام به‌روبوومی ڕووح ئه‌مه‌یه‌: خۆشویستن، شادی، ئاشتی، ئارامگرتن، نیانی، چاكه‌، باوه‌ڕ،


به‌وپه‌ڕی خاكساری و دڵنه‌رمی و پشوودرێژی، به‌ خۆشویستن به‌رگه‌ی یه‌كتری بگرن.


له‌گه‌ڵ یه‌كتری نیان بن، به‌ به‌زه‌یی بن، یه‌كتر ببه‌خشن، وه‌ک خوداش له‌ مه‌سیحدا لێتان خۆشبوو.


ئه‌وه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نین، هه‌موو مرۆڤێكی پێ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ و به‌وپه‌ڕی داناییه‌وه‌ هه‌موو مرۆڤێک فێرده‌كه‌ین، تاكو هه‌ر مرۆڤێک له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا به‌ ته‌واوی پێشكه‌ش بكه‌ین.


به‌ڵام به‌ دوژمنی دامه‌نێن، به‌ڵكو وه‌ک برایه‌ک ئاگاداری بكه‌نه‌وه‌.


سه‌رخۆش و شه‌ڕفرۆش نه‌بێت، چڵێسیی قازانجی به‌د نه‌بێت، به‌ڵكو دڵنه‌رم بێت، ناكۆكی نه‌كات، حه‌زی له‌ پاره‌ نه‌بێت.


به‌ڵام تۆ، ئه‌ی پیاوی خودا له‌م شتانه‌ هه‌ڵبێ. به‌دوای خوداناسی و خواترسی و باوه‌ڕ و خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتن و دڵنه‌رمیدا بگه‌ڕێ.


وشه‌كه‌ ڕابگه‌یه‌نه‌، ئاماده‌ به‌ له‌ كاتی گونجاو و نه‌گونجاو، سه‌رزه‌نشت بكه‌، ڕابخوڕه‌، ئامۆژگاری بكه‌ به‌وپه‌ڕی پشوودرێژی و فێركردنه‌وه‌.


چونكه‌ یاخیبوو زۆرن، فێڵبازن و قسه‌ی ناڕه‌وا ده‌كه‌ن، به‌ تایبه‌تی بۆ خروسه‌بڕاوان.


ئه‌گه‌ر یه‌كێک گله‌یی له‌سه‌ر نه‌بێت، مێردی یه‌ک ژن بێت، منداڵه‌كانی باوه‌ڕداربن و كه‌س له‌سه‌ر به‌ڕه‌ڵایی و یاخیبوون سكاڵایان لێ نه‌كات.


بۆیه‌ ده‌سته‌ لاوازبووه‌كان و ئه‌ژنۆ له‌رزۆكه‌كان به‌هێز بكه‌ن،


یادی به‌ندكراوان بكه‌ن هه‌روه‌ک له‌گه‌ڵیان به‌ند كرابن، زۆرلێكراوانیش وه‌ک خۆتان له‌گه‌ڵ ئه‌ودا زۆرلێكراو بن.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ