Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یەکەم سالۆنیکی 4:6 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

6 له‌م باره‌وه‌ كه‌س ده‌ستدرێژی یان چڵێسی له‌گه‌ڵ براكه‌ی نه‌كات، چونكه‌ په‌روه‌ردگار تۆڵه‌ی هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌كاته‌وه‌، وه‌ک پێشتر پێمان وتوون و ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه‌.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

6 هەروەها لەم بارەوە کەس بۆ مەرامی خۆی سوود لە برا و خوشکەکەی وەرنەگرێت، هەروەها خراپەیان بەرامبەر نەکەن، چونکە یەزدان تۆڵەی هەموو ئەمانە دەکاتەوە، وەک پێشتر پێمان گوتوون و ئاگادارمان کردوونەتەوە.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یەکەم سالۆنیکی 4:6
50 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

ده‌زانم په‌روه‌ردگار دادوه‌ری ده‌كات بۆ هه‌ژاران. ماف ده‌دات به‌ نه‌داران.


ئه‌ی خوداوه‌ندی تۆڵه‌، ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ئه‌ی خودای تۆڵه‌. بدره‌وشێوه‌.


ڕاسپارده‌كان ده‌زانیت: داوێنپیسی مه‌كه‌، مه‌كوژه‌، مه‌دزه‌، گه‌واهیی درۆ مه‌ده‌، تاڵانی مه‌كه‌، ڕێز له‌ باوک و دایكت بگره‌”.


به‌ڵام ئه‌وه‌تان پیشان ده‌ده‌م كه‌ ده‌بێ لێی بترسن: له‌وه‌ بترسن كه‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌ پاش كوشتن فڕێبداته‌ نێو دۆزه‌خ. به‌ڵێ، پێتان ده‌ڵێم: له‌مه‌ بترسن!


چونكه‌ پێنج برام هه‌یه‌، تاكو گه‌واهییان بۆ بدات، نه‌وه‌ک ئه‌وانیش بۆ ئه‌م شوێنی ئازاردانه‌ بێن.


چونكه‌ تووڕه‌یی خودا له‌ ئاسمانه‌وه‌ ئاشكرایه‌، دژی هه‌موو خودانه‌ناسی و تاوانی خه‌ڵک، ئه‌وانه‌ی به‌ تاوان ڕه‌وا داده‌پۆشن.


خۆشه‌ویستان خۆتان تۆڵه‌ مه‌ستێنن، به‌ڵكو ڕێ به‌ تووڕه‌یی خودا بده‌ن، چونكه‌ نووسراوه‌: {په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ: تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ هی منه‌، منم سزا ده‌ده‌م.


چونكه‌ ئه‌و ڕاژه‌وانی خودایه‌ بۆ چاكه‌كردن! به‌ڵام ئه‌گه‌ر خراپه‌ت كرد بترسه‌، چونكه‌ له‌خۆڕا شمشێر هه‌ڵناگرێت. چونكه‌ ئه‌و ڕاژه‌وانی خودایه‌، تۆڵه‌كاری تووڕه‌ییه‌ بۆ خراپه‌كاران.


كه‌واته‌ سه‌یر بكه‌ن خه‌مباری به‌گوێره‌ی ویستی خودا چه‌ندی له‌ ئێوه‌دا به‌رهه‌م هێناوه‌: چ تێكۆشانێک، چ ناڕه‌زاییه‌ک، چ تووڕه‌ییه‌ک، چ ترسێک، چ تامه‌زرۆییه‌ک، چ دڵگه‌رمییه‌ک، چ تۆڵه‌یه‌ک. له‌ هه‌موو شتێكدا خۆتان سه‌لماند كه‌ بێتاوانن له‌و باسه‌دا.


ئیره‌یی، سه‌رخۆشی، ڕابواردن، شتی دیكه‌ی وه‌ک ئه‌مانه‌، ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه‌، وه‌ک پێشتر ئاگادارم كردوونه‌ته‌وه‌: ئه‌وانه‌ی ئه‌و كارانه‌ ده‌كه‌ن نابنه‌ میراتگری پاشایه‌تیی خودا.


پێتان ده‌ڵێم و گه‌واهیی ده‌ده‌م له‌ په‌روه‌ردگار: ئیتر وه‌ک نه‌ته‌وه‌كان ڕه‌فتار نه‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی كه‌ بیریان ناڕه‌وایه‌،


دز ئیتر با دزی نه‌كات، به‌ڵكو با ڕه‌نج بدات و به‌ ده‌ستی خۆی ئیشێكی پاک بكات، تاكو هه‌یبێت بداته‌ ئه‌وه‌ی پێویستی پێیه‌تی.


كه‌س به‌ قسه‌ی ناڕه‌وا هه‌ڵتان نه‌خه‌ڵه‌تێنێ، چونكه‌ به‌هۆی ئه‌مانه‌ تووڕه‌یی خودا دێته‌ سه‌ر ڕۆڵه‌كانی یاخیبوون.


وه‌ک ده‌زانن، چۆن بۆ هه‌ریه‌كه‌تان وه‌ک باوک بووین بۆ منداڵه‌كانی، هانتان ده‌داین


له‌ ئاگرێكی گڕداردا سزای ئه‌وانه‌ ده‌دات كه‌ خودا ناناسن و گوێڕایه‌ڵی ئینجیلی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان نابن،


با له‌لای هه‌مووان هاوسه‌رگیری ڕێزی هه‌بێت، نوێنی هاوسه‌رگیریسش ناگڵاو بێت، چونكه‌ خودا به‌ڕه‌ڵا و داوێنپیسان تاوانبار ده‌كات.


به‌ڵام یه‌كێک له‌ شوێنێكدا گه‌واهیی دا و وتی: “مرۆڤ چییه‌ تاكو له‌ بیرت بێت؟ یان ڕۆڵه‌ی مرۆڤ تاكو به‌سه‌ری بكه‌یته‌وه‌؟


به‌ڵام ئێوه‌ سووكایه‌تیتان به‌ هه‌ژاره‌كه‌ كرد. ئایا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان نین خۆیان به‌سه‌رتاندا ده‌سه‌پێنن و ڕاپێچی دادگاكانتان ده‌كه‌ن؟


ئه‌وه‌تا كرێی ئه‌و كرێكارانه‌ی له‌ كێڵگه‌كانتان دروێنه‌یان كردووه‌ و نه‌تانداوه‌، دژی ئێوه‌ هاوار ده‌كات. هاواری سه‌پانانیش گه‌یشته‌ گوێی په‌روه‌ردگاری سوپاسالار.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ