3 چونكه ئه‌مه‌یه خواستی خودا: پارساییتان، واز له داوێنپیسی بهێنن،
3 خواستی خودا ئەوەیە کە پیرۆزکراو بن، واتا واز لە داوێنپیسی بهێنن و
فێرم بكه به ڕه‌زامه‌ندیت بكه‌م، چونكه تۆ خوداوه‌ندی منی. ڕووحه چاكه‌كه‌ت ڕێنماییم ده‌كات له زه‌وییه‌كی ڕاست.
خودایه، شادومانیم له‌وه‌دایه كه خواستی تۆ جێبه‌جێ بكه‌م، ته‌وراته‌كه‌ت له ناخی دڵی مندایه”.
چونكه ئه‌وه‌ی به خواستی باوكم بكات كه له ئاسماناندایه، ئه‌وا برا وخوشک و دایكمه”.
چونكه بیری خراپ له دڵه‌وه ده‌رده‌چێت: كوشتن، داوێنپیسی، به‌دڕه‌وشتی، دزی، گه‌واهیدانی درۆ، كفركردن.
به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی بێ هۆی داوێنپیسی ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات، وای لێده‌كات داوێنپیسی بكات. ئه‌وه‌ش ته‌ڵاقدراوێک بهێنێت، ئه‌وا داوێنپیسی ده‌كات.
نه‌ک هه‌ر كه‌سێک پێم بڵێت: په‌روه‌ردگار، په‌روه‌ردگار! ده‌چێته نێو پاشایه‌تیی ئاسمانانه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به خواستی باوكم ده‌كات كه له ئاسماناندایه.
چونكه ئه‌وه‌ی به خواستی خودا بكات، خوشک و برا و دایكمه”.
ئیشۆع پێی فه‌رموون: “خواردنی من ئه‌وه‌یه به خواستی ئه‌وه بكه‌م كه ناردوومی و كاره‌كه‌ی ته‌واو بكه‌م.
ئه‌گه‌ر كه‌سێک بیه‌وێت به خواستی ئه‌و بكات، له فێركردن ده‌زانێت، ئاخۆ هی خودایه یان له خۆمه‌وه ده‌دوێم.
به‌ڵكو بۆیان بنووسین، خۆیان بگرن له گڵاوی بته‌كان و له داوێنپیسی و خنكێندراو و خوێن.
خۆتان بگرن له‌و قوربانییانه‌ی بۆ بت پێشكه‌ش كراون، هه‌روه‌ها له خوێن و خنكێندراو و داوێنپیسی، ئه‌گه‌ر خۆتان له‌مانه پاراست، شتی چاک ده‌كه‌ن. سه‌لامه‌ت بن”.
ئێستاش به خودا و وشه‌ی به‌خششه‌كه‌یتان ده‌سپێرم، كه توانای هه‌یه بنیادتان بنێت و له‌گه‌ڵ هه‌موو پارسا‌كان میراتتان پێ ببه‌خشێت.
بۆئه‌وه‌ی چاویان بكه‌یته‌وه، تاكو له تاریكی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕووناكی، له ده‌سه‌ڵاتی شه‌یتان بۆ خودا، ئه‌وسا به باوه‌ڕیان به من لێخۆشبوونی گوناه وه‌رده‌گرن و له‌گه‌ڵ پارسا‌كان به‌شیان ده‌بێت.
پڕبوون له هه‌موو تاوان و داوێنپیسی و به‌دكاری و چڵێسی و به‌دڕه‌وشتی، پڕن له ئیره‌یی و كوشتن و دژایه‌تی و فێڵبازی و خراپه‌كاری،
شێوه‌ی ئه‌م ڕۆژگاره وه‌رمه‌گرن، به‌ڵكو به نوێكردنه‌وه‌ی هزرتان بگۆڕێن، تاكو ئه‌زموونتان هه‌بێت خواستی خودا چییه كه باش و په‌سه‌ندكراو و ته‌واوه.
به‌ڵام ئێستا كه له گوناه ئازاد كراون و بوونه كۆیله‌ی خودا، به‌رهه‌متان بۆ پارسایی هه‌یه و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ژیانی جاویدانیه.
به‌ڵام ئێوه به‌هۆی ئه‌و له ئیشۆعی مه‌سیحدان، ئه‌وه‌ی له خوداوه بۆمان بووه دانایی و بێتاوانی و پارساكردن و قوربانی.
به‌ڵام له‌به‌ر داوێنپیسی، با هه‌ر پیاوێك ژنی خۆی هه‌بێت و هه‌ر ژنێك مێردی خۆی هه‌بێت.
نه‌وه‌ک بێمه‌وه، خودام له‌لاتان نزمم بكاته‌وه و زۆر خه‌فه‌ت بخۆم له‌وانه‌ی پێشتر گوناهیان كردووه، كه‌چی تۆبه‌یان نه‌كردووه له‌و گڵاوی و داوێنپیسی و به‌دڕه‌وشتییه‌ی كردوویانه.
كرداره‌كانی جه‌سته‌ش ڕوونن، ئه‌ویش: داوێنپیسی، به‌ره‌ڵایی، گڵاوی،
بۆیه گێل مه‌بن، به‌ڵكو تێبگه‌ن خواستی په‌روه‌ردگار چییه.
نه‌ک به ڕاژه‌ی به‌رچاوان وه‌ک ئه‌وه‌ی خه‌ڵک ڕازی بكات، به‌ڵكو وه‌ک كۆیله‌ی مه‌سیح به‌دڵه‌وه خواستی خودا به‌جێبهێنن.
بۆیه ئێمه‌ش له‌و ڕۆژه‌ی بیستمان بێ وه‌ستان له پێناوی ئێوه نوێژ ده‌كه‌ین و داواكارین، تاكو پڕبن له زانینی خواستی ئه‌و، به هه‌موو دانایی و تێگه‌یشتنی ڕووحی.
كه‌واته ئاره‌زووه جه‌سته‌ییه‌كانتان له‌سه‌ر زه‌وی بمرێنن: داوێنپیسی، گڵاوی، هه‌وه‌س، ئاره‌زووی به‌د، چڵێسی كه بتپه‌رستییه،
ئه‌په‌فراسی به‌نده‌ی ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌ویش له خۆتانه و سڵاوتان لێده‌كات، هه‌رده‌م له نوێژه‌كانی له پێناوتان تێده‌كۆشێت، تاكو له ته‌واویدا جێگیر بن و ته‌واو پڕ بن له هه‌موو خواستی خودا.
چونكه ده‌زانن چ ڕاسپارده‌یه‌كمان پێدان به ئیشۆعی په‌روه‌ردگار.
هه‌ریه‌كه‌تان بزانێ جه‌سته‌كه‌ی به پارسایی و ڕێزه‌وه بپارێزێت،
بۆ هه‌موو شتێک سوپاسی خودا بكه‌ن، چونكه خواستی خودا ئه‌مه‌یه بۆ ئێوه له ئیشۆعی مه‌سیحدا.
خودای ئاشتی خۆی به ته‌واوی پارساتان بكات. ڕووح و ده‌روون و له‌شتان به ته‌واوی بێ گله‌یی بپارێزێت له هاتنه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.
به‌ڵام ئێمه ده‌بێت هه‌رده‌م له‌به‌ر ئێوه سوپاسی خودا بكه‌ین، برایانی خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگار، چونكه خودا له سه‌ره‌تاوه ئێوه‌ی بۆ ڕزگاری هه‌ڵبژاردووه، به پارساكردنی ڕووح و بڕواكردنی ڕه‌وا.
ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه خۆی به‌ختكرد، تاكو له هه‌موو خراپه‌یه‌ک قوربانیمان بۆ بدات و گه‌لێكی تایبه‌ت بۆ خۆی بێگه‌رد بكاته‌وه، دڵگه‌رم بۆ چاكه‌كاری.
چونكه پێویستیتان به دانبه‌خۆداگرتن هه‌یه، تاكو كه به خواستی خوداتان كرد، به‌ڵێنه‌كه به‌ده‌ست بهێنن.
نه‌وه‌ک یه‌كێک داوێنپیس یان وه‌ک عیسۆ به‌ڕه‌ڵا بێت، ئه‌وه‌ی مافی نۆبه‌رایه‌تی خۆی به ژه‌مێكی خواردن فرۆشت.
له هه‌موو شتێكی باش ئاماده‌تان بكات بۆ ئه‌وه‌ی به خواستی ئه‌و بكه‌ن، له ئێمه‌شدا كار بكات كه به دڵی خۆی بێت به‌هۆی ئیشۆعی مه‌سیح، كه تاهه‌تایه شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌وه. ئامین.
با له‌لای هه‌مووان هاوسه‌رگیری ڕێزی هه‌بێت، نوێنی هاوسه‌رگیریسش ناگڵاو بێت، چونكه خودا به‌ڕه‌ڵا و داوێنپیسان تاوانبار ده‌كات.
به‌گوێره‌ی زانینی پێشووی خودای باوک بژاركراون، به پارساكردنی ڕووح بۆ گوێڕایه‌ڵی ئیشۆعی مه‌سیح و پرژاندنی خوێنه‌كه‌ی: به‌خشش و ئاشتیتان زیاد بێت.
تاكو ئه‌و كاته‌ی به جه‌سته له ژیان ماوه بۆ هه‌وه‌سه ئاده‌میزادییه‌كان نه‌ژی، به‌ڵكو بۆ خواستی خودا.
جیهان و هه‌وه‌سه‌كانی به‌سه‌رده‌چن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به خواستی خودا ده‌كات تاهه‌تایه جێگیر ده‌بێت.
به‌ڵام ترسنۆكه‌كان و بێباوه‌ڕان و قێزه‌وه‌نان، بكوژان و داوێنپیسان و جادووگه‌ران، بتپه‌رستان و هه‌موو درۆزنان، به‌شیان له ده‌ریاچه‌ی به ئاگر و گۆگرد داگیرساوه كه مه‌رگی دووه‌مه”.
سه‌گه‌كان و جادووگه‌ران و داوێنپیسان و بكوژان و بتپه‌رستان و هه‌موو درۆزن و ئه‌وانه‌ی حه‌ز له درۆ ده‌كه‌ن له ده‌ره‌وه ده‌بن.