Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یەکەم سالۆنیکی 4:15 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

15 ئێمه‌ش به‌ وشه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌مه‌تان پێ ده‌ڵێن: ئێمه‌ی زیندوو كه‌ ماوین تاكو هاتنه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار، پێش نووستووان ناكه‌وین.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

15 ئێمەش بەگوێرەی فێرکردنی مەسیح ئەمەتان پێ ڕادەگەیەنین، ئێمەی زیندوو کە ماوین هەتا هاتنەوەی مەسیحی خاوەن شکۆ، پێش نوستووان ناکەوین،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یەکەم سالۆنیکی 4:15
19 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

به‌ڵام من ئه‌ی په‌روه‌ردگار هاوار بۆ تۆ ده‌كه‌م، به‌یانیان نوێژم به‌ره‌و ڕووت دێت.


وتی: “به‌ڵێ”. كاتێ په‌تڕۆس هاته‌ ماڵه‌وه‌، ئیشۆع پێشی كه‌وت و فه‌رمووی: “ڕات چییه‌ شیمعون؟ پاشایانی زه‌وی باج و سه‌رانه‌ له‌ كێ وه‌رده‌گرن؟ له‌ ڕۆڵه‌كانی خۆیان یان بیانی؟”


كه‌واته‌ ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌ مه‌سیحدا نووستن له‌ناوچوونه‌!


باش نیه‌‌ شانازی بكه‌م‌، جا بۆ بینینی په‌روه‌ردگار و ئاشكراكراوی ئه‌و دێم.


ده‌زانین كه‌ ئه‌وه‌ی ئیشۆعی په‌روه‌ردگاری هه‌ستانده‌وه‌، ئێمه‌ش به‌ ئیشۆع هه‌ڵده‌ستێنێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئێوه‌ش ده‌مانباته‌ به‌رده‌می خۆی.


له‌ مرۆڤیشم وه‌رنه‌گرتووه‌ و فێریش نه‌كراوم، به‌ڵكو به‌ ئاشكراكردنی ئیشۆعی مه‌سیحه‌.


چونكه‌ هیوا و خۆشی و تاجی شانازیمان له‌به‌رده‌م ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان چییه‌ له‌ كاتی هاتنی؟ ئایا ئێوه‌ نین؟


برایان، نامانه‌وێت سه‌باره‌ت به‌ نووستووان نه‌زان بن، تاكو وه‌ک ئه‌وانه‌ی دیكه‌ خه‌مبار نه‌بن كه‌ هیوایان نییه‌.


ئه‌وه‌ی له‌ پێناوی ئێمه‌دا مرد، تاكو ئه‌گه‌ر به‌خه‌به‌ر بین یاخود خه‌وتوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و بژین.


ئیتر برایان، ده‌رباره‌ی هاتنه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان و كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵیدا، داواتان لێ ده‌كه‌ین


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ