Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یەکەم سالۆنیکی 4:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 جا برایان، له‌ ئێمه‌تان وه‌رگرتووه‌ چۆن ده‌بێت بژین تاكو خودا ڕازی بكه‌ن، وه‌ک ئاواش ده‌ژین، داواتان لێ ده‌كه‌ین و لێتان ده‌پاڕێینه‌وه‌ له‌ ئیشۆعی په‌روه‌ردگار تاكو زیاتر بكه‌ن.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 لە کۆتاییدا خوشکان، برایان، ئێمە فێرمان کردوون کە دەبێت چۆن بژین تاکو خودا ڕازی بکەن، وەک ئاواش دەژین، ئیتر داواتان لێ دەکەین و لێتان دەپاڕێینەوە بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە تاکو زیاتر خۆتان تەرخان بکەن،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یەکەم سالۆنیکی 4:1
44 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

به‌ پیریش هه‌ر به‌ریان هه‌یه‌. هه‌میشه‌ ته‌ڕ و سه‌وزن.


هه‌ر لقێک له‌ مندا به‌ر نه‌گرێت لێی ده‌كاته‌وه‌. هه‌ر لقێكیش به‌ر بگرێت پاكی ده‌كاته‌وه‌ تاكو به‌رهه‌می زیاتر بدات.


چونكه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنی ته‌واوی خواستی خودا بۆتان دوانه‌كه‌وتم.


جا ئه‌وانه‌ی له‌ جه‌سته‌دان ناتوانن خودا ڕازی بكه‌ن.


چونكه‌ ئه‌وه‌ی به‌ ئێوه‌م دا له‌ په‌روه‌ردگارم وه‌رگرتووه‌: ئیشۆعی په‌روه‌ردگار له‌و شه‌وه‌ی تیایدا ڕاده‌ست كرا، نانێكی هه‌ڵگرت،


برایان، ئینجیلتان بیر ده‌خه‌مه‌وه‌ كه‌ موژده‌كه‌م پێ به‌خشین، ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندتان كرد و تا ئێستا په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن و،


كه‌واته‌، برایانی خۆشه‌ویستم، جێگیر بن، نه‌هه‌ژێن. هه‌میشه‌ خۆتان بۆ كاری په‌روه‌ردگار ته‌رخان بكه‌ن، بزانن ڕه‌نجتان بۆ په‌روه‌ردگار بێ سوود نییه‌.


خۆم وه‌ک پۆڵۆس، به‌ نیانیی مه‌سیح داواتان لێ ده‌كه‌م كه‌وا ده‌ڵێن شه‌رمنم كاتێ ڕووبه‌ڕووم له‌گه‌ڵ ئێوه‌، به‌ڵام به‌سه‌رتانه‌وه‌ بوێرم كه‌ لێتان دوورم.


له‌ كۆتاییدا، برایان، دڵشاد بن. بۆ ته‌واوی هه‌وڵ بده‌ن، یه‌كتری هانبده‌ن، هاوبیر بن، به‌ ئاشتی بژین. ئه‌وسا خوداوه‌ندی خۆشویستن و ئاشتی له‌گه‌ڵتان ده‌بێت.


بۆیه‌ ئامانجی به‌رزمان داده‌نێین، ئه‌گه‌ر له‌ له‌شدا نیشته‌جێ بین یان دوور بین، ئه‌و لێمان ڕازی بێت.


وه‌ک هاوكاری خوداین، داواتان لێ ده‌كه‌ین به‌خششی خودا بێ سوود وه‌رمه‌گرن.


برایان، ئه‌گه‌ر یه‌كێک كه‌وته‌ گوناهێک، با ئێوه‌ی ڕووحیی، كه‌سی ئاوا به‌ ڕووحنه‌رمی ڕاست بكه‌نه‌وه‌. سه‌یری خۆشت بكه‌ نه‌وه‌ک تۆش بكه‌ویته‌ تاقیكردنه‌وه‌.


منی دیل له‌ په‌روه‌ردگار، داواتان لێ ده‌كه‌م به‌ شێوه‌یه‌ک ڕه‌فتار بكه‌ن كه‌ شایانی ئه‌م بانگه‌وازه‌ بێت كه‌وا پێی بانگكراون.


به‌ڵام ئێوه‌ ئاوا فێری مه‌سیح نه‌بوون.


بۆیه‌ گێل مه‌بن، به‌ڵكو تێبگه‌ن خواستی په‌روه‌ردگار چییه‌.


ته‌نها به‌ شێوه‌یه‌ک بژین كه‌ شایسته‌ی ئینجیلی مه‌سیح بێت، تاكو كاتێ بێم و بتانبینم یاخود له‌نێوتان نه‌بم و هه‌واڵتان ببیستم، كه‌ له‌ یه‌ک ڕووحدا جێگیرن و به‌ یه‌ک دڵ تێده‌كۆشن بۆ باوه‌ڕی ئینجیل،


ئه‌م نوێژه‌ ده‌كه‌م: كه‌ خۆشویستنتان زیاتر و زیاتر بێت، له‌ زانین و هه‌موو تێگه‌یشتنێک،


به‌ره‌و ئامانج تێده‌كۆشم بۆ خه‌ڵاتی بانگه‌وازی به‌رزی خودا له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا.


تاكو به‌ شێوه‌یه‌ک ڕه‌فتار بكه‌ن كه‌ شیاوی په‌روه‌ردگار بێت و تا ئه‌وپه‌ڕی خۆشحاڵی بكات، به‌رهه‌مدار بن له‌ هه‌موو چاكه‌كارییه‌ک و له‌ ناسینی خودا گه‌شه‌ بكه‌ن،


بۆیه‌ وه‌ک ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارتان په‌سه‌ند كرد، له‌ویشدا ڕه‌فتار بكه‌ن،


په‌روه‌ردگار خۆشویستنتان زیاد بكات بۆ یه‌كتری و بۆ هه‌مووان، وه‌ک ئێمه‌ش بۆ ئێوه‌،


چونكه‌ ده‌زانن چ ڕاسپارده‌یه‌كمان پێدان به‌ ئیشۆعی په‌روه‌ردگار.


ئیتر برایان، داواتان لێ ده‌كه‌ین ڕێزی ئه‌وانه‌ بگرن كه‌ له‌نێوانتاندا ڕه‌نج ده‌ده‌ن و له‌ په‌روه‌ردگار سه‌رپه‌رشتیتان ده‌كه‌ن و ئاگادارتان ده‌كه‌نه‌وه‌،


برایان، ده‌بێت هه‌رده‌م له‌به‌ر ئێوه‌ سوپاسی خودا بكه‌ین، وه‌ک شایسته‌یه‌، چونكه‌ باوه‌ڕتان زۆر گه‌شه‌ ده‌كات و خۆشویستنی هه‌ر یه‌كێكتان و هه‌موو بۆ یه‌كتری زیاد ده‌كات،


ئیتر برایان، ده‌رباره‌ی هاتنه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان و كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵیدا، داواتان لێ ده‌كه‌ین


له‌ كۆتاییدا برایان، له‌پێناومان نوێژ بكه‌ن، تاكو وه‌ک له‌لای ئێوه‌، وشه‌ی په‌روه‌ردگار بڵاو و شكۆدار بێت،


برایان، ئێوه‌ش له‌ چاكه‌كاری شكست مه‌هێنن.


له‌به‌رده‌م خودا و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار و فریشته‌ بژارده‌كان تكات لێ ده‌كه‌م، ئه‌م ڕاسپاردانه‌ بپارێزه‌ به‌ بێ مه‌به‌ست، هیچ شتێک به‌ لایه‌نگیریه‌وه‌ مه‌كه‌.


له‌به‌رده‌م خودا و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار، ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوو له‌ كاتی ده‌ركه‌وتنی و پاشایێتیه‌كه‌ی، زیندووان و مردووان حوكم ده‌دات، ڕاتده‌سپێرم:


بێ باوه‌ڕ مه‌حاڵه‌ ڕازی بكرێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌و نزیک بێته‌وه‌، ده‌بێ باوه‌ڕی به‌ بوونی ئه‌و هه‌بێت و پاداشتی ئه‌وانه‌ش ده‌داته‌وه‌ كه‌ داوای ده‌كه‌ن.


به‌ڵام چاكه‌كاری و دابه‌شكردن پشتگوێ مه‌خه‌ن، چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ قوربانییانه‌ خودا دڵشاد ده‌كات.


برایان، لێتان ده‌پاڕێمه‌وه‌، به‌ سنگ فراوانییه‌وه‌ ئه‌م وشه‌ی ئامۆژگاریه‌ وه‌ربگرن، چونكه‌ ته‌نها په‌یامی كورتم بۆ نووسیون.


به‌ڵكو له‌ به‌خشش و ناسینی په‌روه‌ردگار و ڕزگاریده‌رمان ئــیــشــۆعــی مــه‌ســیــح گــه‌شــه‌ بــكــه‌ن. شكۆی ئێستا و تاهه‌تایه‌ بـــۆ ئــــه‌وه‌. ئامین.


هه‌رچییه‌كی لێ داوا بكه‌ین لێی وه‌رده‌گرین، چونكه‌ ڕاسپارده‌كانی ده‌پارێزین و ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ به‌دڵیه‌تی.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ