Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یەکەم سالۆنیکی 2:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 به‌ڵكو وه‌ک له‌ خوداوه‌ په‌سه‌ند كرابین تاكو متمانه‌ی ئینجیلمان بدرێتێ، ئاوا ده‌دووێین، نه‌ک وه‌ک خه‌ڵک ڕازی بكه‌ین، به‌ڵكو خودا، كه‌ دڵمان تاقی ده‌كاته‌وه‌.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 بەڵکو هەروەک چۆن لەلایەن خوداوە پەسەند کرابین کە متمانەی مزگێنیمان بدرێتێ، بە هەمان شێوە دەدوێین، ئەمەش بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خەڵک نییە، بەڵکو ڕەزامەندی خودا، کە دڵمان تاقی دەکاتەوە.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یەکەم سالۆنیکی 2:4
38 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

خودایه‌ بمپشكنه‌ و بزانه‌ دڵم چی تێدایه‌. ئه‌زموونم بكه‌ و بزانه‌ خولیای چیم.


دڵت پشكاندم و به‌ شه‌و تاقیت كرده‌وه‌، لێم ورد بوویته‌وه‌. خراپه‌م تیادا نابینیت. ده‌مم سنوور نابه‌زێنێت.


ئایا لای خودا ئاشكرا نه‌ده‌بوو؟ چونكه‌ هه‌موو نهێنیه‌كانی دڵ ده‌زانی.


ئه‌ی په‌روه‌ردگاری چاكخواز، كه‌ مێشک و دڵه‌كان ده‌پشكنی، خراپه‌ی به‌د‌كاران نابود بكه‌ و خوداناسان پایه‌دار بكه‌.


په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: “ئه‌و سه‌ركاره‌ دڵسۆز و دانایه‌ كێیه‌ كه‌ گه‌وره‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕاژه‌وانه‌كانی دایده‌نێت، تاكو له‌ كاتی خۆیدا به‌شه‌ خۆراكیان بداتێ؟


ئه‌گه‌ر له‌ سامانی جیهانی ده‌ستپاک نه‌بن، كێ سامانی ڕه‌وای به‌ ئێوه‌ ده‌سپێرێت؟


سێیه‌م جار پێی فه‌رموو: “شیمعونی یۆنا، منت خۆشده‌وێت؟” په‌تڕۆس دڵگران بوو، چونكه‌ سێیه‌م جار پێی فه‌رموو: منت خۆشده‌وێت؟ پێی وت: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خۆت هه‌موو شتێک ده‌زانیت. ده‌زانیت من‌ خۆشمده‌وێیت”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “شوانایه‌تی مه‌ڕه‌كانم بكه‌.


به‌ڵام ئه‌وه‌ی دڵ ده‌پشكنێت، ده‌زانێت بایه‌خی ڕووح چییه‌، چونكه‌ به‌گوێره‌ی خواستی خودا داكۆكی له‌ پارساكان ده‌كات.


ده‌رباره‌ی كچان و كوڕان، فه‌رمانێكی په‌روه‌ردگارم نییه‌، به‌ڵام بۆچوونێك ده‌ده‌م وه‌ك یه‌كێك په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی پێدا هاتبێته‌وه‌ كه‌وا جێی متمانه‌ بێت.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر خۆبه‌خش ئه‌وه‌ بكه‌م، ئه‌وا پاداشت ده‌كرێم. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ ناچاری بێت، ئه‌وا متمانه‌ی بریكاریه‌تیم دراوه‌تێ.


ئێمه‌ وه‌ک زۆر كه‌س بازرگانی به‌ وشه‌ی خودا ناكه‌ین، به‌ڵكو به‌ دڵسۆزی له‌ خوداوه‌ و له‌به‌رده‌م خودا له‌ مه‌سیحدا ده‌دوێین.


به‌ڵكو شاراوه‌كانی سه‌رشۆڕیمان ڕه‌ت كرده‌وه‌، به‌ فێڵبازی ڕێناكه‌ین و ده‌ستكاری وشه‌ی خودا ناكه‌ین، به‌ڵكو به‌ ده‌رخستنی ڕه‌وا، بۆ ویژدانی هه‌ر كه‌سێک له‌به‌رده‌م خودا ستایشی خۆمان ده‌كه‌ین.


بۆیه‌ كه‌ ترسی په‌روه‌ردگار ده‌ناسین، قه‌ناعه‌ت به‌ خه‌ڵكی ده‌هێنین. بۆ خوداش ده‌ركه‌وتین، هیوادارم بۆ ویژدانی ئێوه‌ش ده‌ركه‌وتوو بین.


كه‌واته‌ له‌مه‌ولا كه‌س به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ ناناسین. ئه‌گه‌ر مه‌سیحمان به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ ناسی، ئیتر له‌مه‌ولا نایناسین.


ئایا ئێستا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵک هه‌وڵ ده‌ده‌م، یاخود ڕه‌زامه‌ندی خودا؟ یان ئایا داوای ئه‌وه‌ ده‌كه‌م خه‌ڵک ڕازی بكه‌م؟ ئه‌گه‌ر تا ئێستا خه‌ریكی ڕازیكردنی خه‌ڵک بوومایه‌، ئه‌وا نه‌ده‌بوومه‌ به‌نده‌ی مه‌سیح.


به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، بینییان كه‌ ئینجیل بۆ خروسه‌نه‌بڕاوان به‌ من سپێردراوه‌، وه‌ک ئینجیل بۆ خروسه‌بڕاوان به‌ په‌تڕۆس.


هه‌رچه‌نده‌ من بچووكترینی هه‌موو پارساكانم، ئه‌م به‌خششه‌ درایه‌ من: موژده‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیی مه‌سیح بده‌مه‌ نه‌ته‌وه‌كان كه‌ ناپشكنرێت و


نه‌ک به‌ ڕاژه‌ی به‌رچاوان وه‌ک ئه‌وه‌ی خه‌ڵک ڕازی بكات، به‌ڵكو وه‌ک كۆیله‌ی مه‌سیح به‌دڵه‌وه‌ خواستی خودا به‌جێبهێنن.


ئه‌ی كۆیله‌كان، له‌ هه‌موو شتێكدا ملكه‌چی گه‌وره‌كانتان بن به‌گوێره‌ی جه‌سته‌، نه‌ک به‌ ڕاژه‌ی چاو وه‌ک ئه‌و كه‌سه‌ی خه‌ڵک ڕازی بكات، به‌ڵكو به‌ ساكاریی دڵ و به‌ ترسی په‌روه‌ردگار.


تیماتیئوس، سپارده‌كه‌ بپارێزه‌. خۆت دوور بخه‌وه‌ له‌ قسه‌ی ناڕه‌وا و له‌و وته‌ بێ كه‌ڵكانه‌ی به‌ درۆ ناونراوه‌ زانست،


سپارده‌ چاكه‌كه‌ به‌ ڕووحی پارسا بپارێزه‌ كه‌ تیاماندا نیشته‌جێیه‌.


ئه‌وه‌ی له‌ منت بیستووه‌ له‌به‌رده‌م چه‌نده‌ها گه‌واهیده‌ر، به‌ خه‌ڵكی سه‌رڕاستی بسپێره‌ كه‌ لێهاتوو بن، خه‌ڵكی دیكه‌ش فێربكه‌ن.


له‌ كاتی خۆیدا وشه‌كه‌ی به‌ ڕاگه‌یاندن ده‌رخست، ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی فه‌رمانی خودای ڕزگاریده‌رمان به‌ من سپێردرا.


ئافریده‌ نییه‌ له‌به‌رچاوی شاردراوه‌ بێت، به‌ڵكو هه‌موو شتێک ڕووت و ئاشكرایه‌ بۆ چاوی ئه‌وه‌ی هه‌ژماردی ده‌ده‌ینێ.


ئه‌گه‌ر یه‌كێک قسه‌ بكات با وه‌ک فه‌رمووده‌كانی خودا بێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێک ڕاژه‌ ده‌كات وه‌ک به‌ هێزێک له‌ خوداوه‌ درابێت، تاكو خودا له‌ هه‌موو شتێكدا شكۆدار بێت به‌ ئیشۆعی مه‌سیح كه‌ تاجاویدانی شكۆ و ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌. ئامین.


هه‌روه‌ها منداڵه‌كانی به‌ مه‌رگ ده‌كوژم، جا هه‌موو وارگه‌كانیش ده‌زانن من پشكێنه‌ری مێشک و دڵه‌كانم، هه‌ر یه‌كێكیشتان به‌گوێره‌ی كاره‌كانی ده‌یده‌مێ.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ