Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یەکەم سالۆنیکی 2:19 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

19 چونكه‌ هیوا و خۆشی و تاجی شانازیمان له‌به‌رده‌م ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان چییه‌ له‌ كاتی هاتنی؟ ئایا ئێوه‌ نین؟

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

19 هیوا و خۆشی و تاجی شانازیمان لەبەردەم عیسای خاوەن شکۆمان چییە لە کاتی هاتنیدا؟ ئایا ئێوە نین؟

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یەکەم سالۆنیکی 2:19
35 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

چونكه‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به‌ شكۆی باوكییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ فریشته‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌وسا پاداشتی هه‌ر كه‌سێک به‌پێی كرداری ده‌داته‌وه‌.


چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌لای ئه‌م نه‌وه‌ داوێنپیس و گوناهباره‌ شه‌رمی به‌ من و به‌ وته‌كانم بێت، ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش كاتێ به‌ شكۆی باوكی له‌گه‌ڵ فریشته‌ پارساكاندا دێته‌وه‌ شه‌رمی پێی ده‌بێت”.


ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “ئه‌گه‌ر بمه‌وێت ده‌مێنێته‌وه‌ تاكو دێمه‌وه‌، به‌ تۆ چی؟ تۆ دوام بكه‌وه‌!”.


به‌ڵام هه‌ر یه‌كه‌ به‌ نۆره‌ی خۆی: یه‌كه‌مجار مه‌سیح وه‌ك نۆبه‌ره‌، ئینجا له‌ كاتی هاتنی، ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌ مه‌سیحن،


كه‌واته‌ پێش كات حوكم له‌ شتێك مه‌ده‌ن، تاكو په‌روه‌ردگار دێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی شاردراوه‌كانی تاریكی ڕووناك ده‌كاته‌وه‌ و نیازی دڵان ده‌رده‌خات. ئه‌وسا هه‌ر یه‌كێك له‌لایه‌ن خوداوه‌ ستایش ده‌كرێت.


وه‌ک هه‌ندێک لێمان تێگه‌یشتن، تاكو شانازی ئێوه‌ بین، وه‌ک ئێوه‌ش شانازی ئێمه‌ن، له‌ ڕۆژی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار.


به‌ ده‌ستگرتن به‌ وشه‌ی ژیان، تاكو له‌ ڕۆژی مه‌سیحدا شانازی بكه‌م كه‌ بێ هووده‌ كۆششم نه‌كردووه‌ و ڕه‌نجم نه‌كێشاوه‌.


كه‌واته‌ برایانی خۆشه‌ویستم، ئه‌وانه‌ی په‌رۆشتانم، خۆشی و تاجی منن، خۆشه‌ویستانم ئاوا له‌ په‌روه‌ردگاردا جێگیر بن.


تاكو دڵتان جێگیر بێت بۆ ئه‌وه‌ی بێ گله‌یی له‌ پارساییدا بن، له‌به‌رده‌م خودا و باوكمان له‌ هاتنه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵ هه‌موو پارساكانی.


ئێمه‌ش به‌ وشه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌مه‌تان پێ ده‌ڵێن: ئێمه‌ی زیندوو كه‌ ماوین تاكو هاتنه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار، پێش نووستووان ناكه‌وین.


خودای ئاشتی خۆی به‌ ته‌واوی پارساتان بكات. ڕووح و ده‌روون و له‌شتان به‌ ته‌واوی بێ گله‌یی بپارێزێت له‌ هاتنه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.


ته‌نانه‌ت‌ ئێمه‌ به‌ خۆمان له‌ وارگه‌كانی خودا شانازیتان پێوه‌ ده‌كه‌ین، بۆ دانبه‌خۆداگرتن و باوه‌ڕتان له‌ هه‌موو چه‌وسانه‌وه‌ و ته‌نگانه‌یه‌‌ک كه‌ به‌رگه‌ی ده‌گرن.


ئێوه‌ كه‌ له‌ ته‌نگانه‌دان له‌گه‌ڵ ئێمه‌ حه‌سانه‌وه‌تان ده‌بێت، له‌ كاتی ئاشكراكردنی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار له‌ ئاسمان له‌گه‌ڵ فریشته‌كانی تواناكه‌ی.


ئیتر برایان، ده‌رباره‌ی هاتنه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان و كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵیدا، داواتان لێ ده‌كه‌ین


له‌ چاوه‌ڕوانی هیوای داڕشتكراو و ده‌ركه‌وتنی شكۆی خودای مه‌زن و ڕزگاریده‌رمان، ئیشۆعی مه‌سیح،


بۆیه‌ برایان، تاكو هاتنه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار ئارام بگرن. سه‌یر بكه‌ن چۆن جوتیار چاوه‌ڕێی به‌رهه‌مه‌ گرانبه‌هاكه‌ی زه‌وی ده‌كات، بۆ بارانی پایز و به‌هار ئارام ده‌گرێت.


ئێوه‌ش ئارام بگرن و دڵتان بچه‌سپێنن، چونكه‌ هاتنه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار نزیكبووه‌ته‌وه‌.


كاتێكیش سه‌رۆكی شوانان ده‌رده‌كه‌وێ، تاجی شكۆ وه‌رده‌گرن كه‌ له‌ناوناچێت.


چونكه‌ ئێمه‌ دوای ئه‌فسانه‌یه‌كی دروستكراو نه‌كه‌وتووینه‌، هاتنی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح و هێزه‌كه‌یمان پێ ناساندن، به‌ڵكو گه‌واهیده‌ری مه‌زنتایه‌تیی ئه‌وین.


ده‌ڵێن: “كوانێ به‌ڵێنی هاتنه‌وه‌ی؟ چونكه‌ له‌و كاته‌ی باوكانمان له‌ كۆنه‌وه‌ مردوون، له‌ سه‌ره‌تای ئافراندنه‌وه‌ هه‌موو شتێک وه‌ک خۆیه‌تی”.


ئێستاش ڕۆڵه‌كان، تیایدا جێگیر بن، تاكو كاتێ ده‌ركه‌وت متمانه‌مان هه‌بێت، كه‌ هاته‌وه‌ شه‌رمی لێ نه‌كه‌ین.


بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ تواناداره‌ بێ ساتمه‌كردن بتانپارێزێت، به‌ شادی بێ گله‌یی له‌به‌رده‌م شكۆكه‌ی ڕاتانبگرێت،


ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ هه‌وردا دێت و هه‌موو چاوێک ده‌یبینێت، ئه‌وانه‌ش كه‌ ڕمیان لێیداوه‌، هه‌موو خێڵه‌كانی زه‌ویش شیوه‌نی بۆ ده‌گێڕن. به‌ڵێ، ئامین.


“ئه‌وه‌تا خێرا دێم! پاداشتی خۆم پێیه‌، تاكو پاداشتی هه‌ر كه‌سێک به‌گوێره‌ی كاره‌كه‌ی بده‌مه‌وه‌.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ