Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یەکەم سالۆنیکی 2:11 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

11 وه‌ک ده‌زانن، چۆن بۆ هه‌ریه‌كه‌تان وه‌ک باوک بووین بۆ منداڵه‌كانی، هانتان ده‌داین

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

11 هەروەک دەزانن کە ئێمە لەگەڵ هەریەک لە ئێوە وەکو باوکێک هەڵسوکەوتمان کرد، وەک چۆن باوکێک لەگەڵ منداڵەکانی خۆیدا هەڵسوکەوت دەکات،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یەکەم سالۆنیکی 2:11
40 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

كوڕینه‌ وه‌رن گوێ‌ له‌ من بگرن، ترسی په‌روه‌ردگارتان فێر ده‌كه‌م.


چونكه‌ پێنج برام هه‌یه‌، تاكو گه‌واهییان بۆ بدات، نه‌وه‌ک ئه‌وانیش بۆ ئه‌م شوێنی ئازاردانه‌ بێن.


كاتێ به‌و ناوچانه‌دا تێپه‌ڕی، به‌ زۆر وته‌ ئامۆژگاریی كردن، هاته‌ یۆنان،


پێتان ده‌ڵێم و گه‌واهیی ده‌ده‌م له‌ په‌روه‌ردگار: ئیتر وه‌ک نه‌ته‌وه‌كان ڕه‌فتار نه‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی كه‌ بیریان ناڕه‌وایه‌،


به‌ڵام نیان بووین له‌نێوانتاندا، وه‌ک دایه‌نێک منداڵه‌كانی شیر بدات.


جا برایان، له‌ ئێمه‌تان وه‌رگرتووه‌ چۆن ده‌بێت بژین تاكو خودا ڕازی بكه‌ن، وه‌ک ئاواش ده‌ژین، داواتان لێ ده‌كه‌ین و لێتان ده‌پاڕێینه‌وه‌ له‌ ئیشۆعی په‌روه‌ردگار تاكو زیاتر بكه‌ن.


له‌م باره‌وه‌ كه‌س ده‌ستدرێژی یان چڵێسی له‌گه‌ڵ براكه‌ی نه‌كات، چونكه‌ په‌روه‌ردگار تۆڵه‌ی هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌كاته‌وه‌، وه‌ک پێشتر پێمان وتوون و ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه‌.


بۆیه‌ دڵنه‌وایی یه‌كتری بكه‌ن و یه‌كتری بنیاد بنێن، وه‌ک ده‌یكه‌ن.


برایان، داواشتان لێ ده‌كه‌ین: سه‌رزه‌نشتی ته‌مبه‌ڵه‌كان بكه‌ن، وره‌ی وره‌دابه‌زیوه‌كان به‌رز بكه‌نه‌وه‌، یارمه‌تی لاوازه‌كان بده‌ن، له‌گه‌ڵ هه‌مووان پشوودرێژ بن.


ئایا له‌ یادتان نییه‌ كه‌ له‌لاتان بووم ئه‌مانه‌م پێ ده‌ووتن؟


ئه‌مانه‌ به‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار ڕایانده‌سپێرین و ئامۆژگارییان ده‌كه‌ین، به‌ هێمنی كاربكه‌ن و نانی خۆیان بخۆن.


له‌به‌رده‌م خودا و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار و فریشته‌ بژارده‌كان تكات لێ ده‌كه‌م، ئه‌م ڕاسپاردانه‌ بپارێزه‌ به‌ بێ مه‌به‌ست، هیچ شتێک به‌ لایه‌نگیریه‌وه‌ مه‌كه‌.


جا ئه‌مانه‌یان ڕاسپێره‌ تاكو بێ گله‌یی بن.


ڕاتده‌سپێرم له‌به‌رده‌م خودا، ئه‌وه‌ی هه‌مووان زیندوو ده‌كاته‌وه‌ و له‌به‌رده‌م ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌وه‌ی گه‌واهیی باشی دا له‌لای پیڵاتوسی پونتی،


ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئه‌م ڕۆژگاره‌ ڕاسپێره‌ لووتبه‌رز نه‌بن و هیوایان به‌ سامانی له‌ناوچوو نه‌بێت، به‌ڵكو به‌ خودای زیندوو، كه‌ هه‌موو شتێكمان به‌ تێروپڕی ده‌داتێ تاكو خۆشیی لێ ببینین.


ئه‌وانه‌ی گه‌وره‌كانیان باوه‌ڕدارن با سووكایه‌تییان پێ نه‌كه‌ن، چونكه‌ بران، به‌ڵكو زیاتر ڕاژه‌یان بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی سوود له‌ ڕاژه‌یان وه‌رده‌گرن باوه‌ڕدار و خۆشه‌ویستن. جا ئه‌مانه‌یان فێربكه‌ و ئامۆژگارییان بكه‌.


به‌مانه‌ بدوێ، ئامۆژگاری بكه‌ و به‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێک سه‌رزه‌نشت بكه‌. كه‌س به‌ كه‌مت نه‌زانێت.


به‌ هه‌مان شێوه‌، ئامۆژگاریی گه‌نجه‌كان بكه‌ ژیر بن.


با كۆیله‌كانیش له‌ هه‌موو شتێكدا ملكه‌چی گه‌وره‌كانیان بن، ڕازییان بكه‌ن، به‌رپه‌رچیان نه‌ده‌نه‌وه‌،


برایان، لێتان ده‌پاڕێمه‌وه‌، به‌ سنگ فراوانییه‌وه‌ ئه‌م وشه‌ی ئامۆژگاریه‌ وه‌ربگرن، چونكه‌ ته‌نها په‌یامی كورتم بۆ نووسیون.


خۆشی له‌مه‌ مه‌زنترم نییه‌: كه‌ گوێم لێ بێت ڕۆڵه‌كانم به‌گوێره‌ی ڕه‌وا ده‌ڕۆن.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ