Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یەکەم پەترۆس 5:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 چاوكراوه‌ و بێدرا بن، چونكه‌ شه‌یتانی دوژمنتان وه‌ک شێرێكی به‌ نه‌عره‌ته‌یه،‌ ده‌سووڕێته‌وه‌ و ده‌گه‌ڕێ به‌دوای یه‌كێک تا قووتی بداته‌وه‌.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 چاوکراوە بن و ئێشک بگرن، شەیتانی دوژمنتان وەک شێرێکی بە نەڕەنەڕ دەسووڕێتەوە، بەدوای یەکێکدا دەگەڕێ بۆ ئەوەی بیخوات.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یەکەم پەترۆس 5:8
61 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

به‌چكه‌ شێر بۆ نێچیر ده‌نه‌ڕێنن، بۆ داواكردنی خواردنیان له‌ خودا.


به‌دكارێكی به‌سه‌ردا زاڵ بكه‌. با سكاڵاكار له‌ لای ده‌سته‌ ڕاستی ڕاوه‌ستێت.


دوژمنه‌كه‌ش كه‌ تۆوی كردن ئیبلیسه‌، دروێنه‌كه‌ش پایانی جیهانه‌، سه‌پانه‌كانیش فریشته‌كانن.


كه‌واته‌ بێدار بن، چونكه‌ نازانن له‌ چ كاتێكدا په‌روه‌ردگارتان دێته‌وه‌.


دواتر به‌وانه‌ی له‌لای چه‌پیه‌وه‌ن ده‌ڵێ: لێم دوور بكه‌ونه‌وه‌! ئه‌ی نه‌فره‌تلێكراوان به‌ره‌و ئاگری جاویدانی، ئه‌وه‌ی بۆ ئیبلیس و فریشته‌كانی ئاماده‌ كراوه‌.


پاشان ئیشۆع به‌ ڕووحه‌وه‌ بردرایه‌ سه‌روو بۆ ده‌شتوده‌ر، تا له‌لایه‌ن ئیبلیسه‌‌وه‌ تاقی بكرێته‌وه‌.


ئینجا ئیبلیس وازی لێهێنا و فریشته‌ هاتن و ڕاژه‌یان كرد.


ئه‌مانه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌سه‌ر ڕێگان، كه‌ وشه‌كه‌یان لێ تۆو ده‌كرێت، كاتێ ده‌یبیستن یه‌كسه‌ر شه‌یتان دێت و ئه‌و وشه‌یه‌ ده‌بات كه‌ تیایاندا تۆوكراوه‌.


ئاگاداری خۆتان بن، نه‌وه‌ک دڵتان له‌سه‌ر ڕابواردن و سه‌رخۆشی و خه‌فه‌تی ژیان بێت و ئه‌و ڕۆژه‌ له‌ناكاو به‌سه‌رتاندا بدات.


كه‌واته‌ هه‌موو كاتێ بێداربن و نزا بكه‌ن، تاكو بتوانن له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی خه‌ریكه‌ ڕووده‌دات ڕزگارتان بێت و له‌به‌رده‌م ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ڕاوه‌ستن”.


جا په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: “شیمعون، شیمعون، ئه‌وه‌تا شه‌یتان داوای كردوون، تاكو وه‌ک گه‌نم له‌ بێژنگتان بدات!


ئێوه‌ له‌ باوكێكن كه‌ ئیبلیسه‌، ده‌تانه‌وێت به‌ ئاره‌زووه‌كانی باوكتان بكه‌ن. ئه‌و له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بكوژ بووه‌، له‌ ڕه‌وادا جێگیر نه‌بووه‌، چونكه‌ ڕه‌وا له‌ودا نییه‌. كاتێكیش درۆ ده‌كات، باسی شتی خۆی ده‌كات، چونكه‌ درۆزنه‌ و باوكی درۆیه‌.


نه‌وه‌ک شه‌یتان له‌خشته‌مان ببات. چونكه‌ له‌ مه‌به‌سته‌كانی بێ ئاگا نین.


ده‌رفه‌ت بۆ شه‌یتان مه‌ڕه‌خسێنن.


به‌ چه‌كی ته‌واوی خودا خۆتان پۆشته‌ بكه‌ن، تاكو بتوانن به‌رامبه‌ر پیلانی ئیبلیس بوه‌ستن.


به‌ڵام به‌ منداڵبوون ڕزگاری ده‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌ باوه‌ڕ و خۆشویستن و پارسایی و شیاویدا بمێننه‌وه‌.


ژنانیش به‌ پۆشاكی شه‌رمه‌وه‌ خۆیان بڕازێننه‌وه‌، به‌ ڕێز و شیاوی، نه‌ک به‌ ئه‌گریجه‌ و به‌ زێڕ و مرواری و جلی گرانبه‌ها،


ژنه‌كانیش ده‌بێت ڕێزدار بن، بوختانكه‌ر نه‌بن، وریابن، له‌ هه‌موو شتێكدا ده‌ستپاک بن.


چاودێر ده‌بێت گله‌یی له‌سه‌ر نه‌بێت، مێردی یه‌ک ژن بێت، وریا، ژیر و به‌ ڕێز، میواندار بێت، بتوانێت خه‌ڵک فێربكات،


به‌ڵام په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵم وه‌ستا و به‌هێزی كردم، تاكو به‌ منه‌وه‌ به‌ ته‌واوی موژده‌ بدرێت و هه‌موو گه‌لان ببیستن. ئیتر له‌ ده‌می شێر ده‌رباز بووم.


به‌ڵكو میواندار بێت، خێرخواز بێت، ژیر بێت، خوداناس و پارسا و خۆڕاگر بێت.


ئه‌وه‌ی فێرمان ده‌كات نكۆڵی له‌ خودانه‌ناسی و هه‌وه‌سه‌كانی جیهان بكه‌ین، به‌ ژیری و خوداناسی و خواترسی بژین له‌م ڕۆژگاره‌ی ئێستا،


با پیره‌مێرده‌كان وریابن، به‌ڕێز و ژیر و دروست بن له‌ باوه‌ڕ و خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتن.


تاكو ئامۆژگاریی ژنه‌ گه‌نجه‌كان بكه‌ن مێرد و منداڵیان خۆشبووێ،


به‌ هه‌مان شێوه‌، ئامۆژگاریی گه‌نجه‌كان بكه‌ ژیر بن.


بۆیه‌ ملكه‌چی خودا بن. به‌رهه‌ڵستی شه‌یتان بكه‌ن، لێتان هه‌ڵدێت.


بۆیه‌ پشتێنی هزرتان ببه‌ستن و له‌ ئاماده‌باشیدا بن، هیواتان به‌ ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌و به‌خششه‌ بێت كه‌ له‌ ئاشكراكردنی ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه‌ دێت.


پایانی هه‌موو شتێک نزیک بووه‌ته‌وه‌. بۆیه‌ ژیر و چاوكراوه‌ بن تاكو نوێژ بكه‌ن.


جا ده‌نگێكی مه‌زنم بیست له‌ ئاسماندا ده‌یفه‌رموو: “ئێستا ڕزگاریی و توانا و پاشایه‌تیی خوداوه‌ندمان و ده‌سه‌ڵاتی مه‌سیحه‌كه‌ی هاتووه‌، چونكه‌ ئه‌و سكاڵاكاره‌ی له‌ براكانمان، كه‌ شه‌و و ڕۆژ له‌به‌رده‌م خوداوه‌ندمان سكاڵای لێیان ده‌كرد، فڕێدرایه‌ خواره‌وه‌.


بۆیه‌ ئه‌ی ئاسمانان و ئه‌وانه‌ی تیایدا نیشته‌جێن، دڵخۆش بن! به‌ڵام وه‌ی به‌حاڵ دانیشتوانی زه‌وی و ده‌ریا، چونكه‌ ئیبلیس بۆتان دابه‌زیوه‌! تووڕه‌ییه‌كی گه‌وره‌ی پێیه‌! چونكه‌ ده‌زانێت كاتێكی كورتی هه‌یه‌”.


ئه‌ژدیها مه‌زنه‌كه‌ فڕێدرایه‌ خواره‌وه‌، ماره‌ دێرینه‌كه‌ كه‌ به‌ ئیبلیس و شه‌یتان ناوده‌بردرێت، ئه‌وه‌ی هه‌موو جیهان گومڕا ده‌كات، فریشته‌كانیشی له‌گه‌ڵیدا فڕێدرانه‌ زه‌وی.


ئه‌و ئیبلیسه‌ی چه‌واشه‌ی ده‌كردن، فڕێدرایه‌ ده‌ریاچه‌ی ئاگر و گۆگرد، كه‌ دڕنده‌كه‌ و پێغه‌مبه‌ره‌ درۆزنه‌كه‌ی لێیه‌. شه‌و و ڕۆژ تاهه‌تایه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێن.


ئه‌ژدیهاكه‌ی ده‌ستگیر كرد، ماره‌ دێرینه‌كه‌ كه‌ ئیبلیس و شه‌یتانه‌، هه‌زار ساڵ به‌ستییه‌وه‌.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ