7 هه‌موو خه‌مێكتان بخه‌نه سه‌ر ئه‌و، چونكه ئه‌و بایه‌ختان پێ ده‌دات.
7 هەموو خەمێکتان بە خودا بسپێرن، چونکە ئەو بایەختان پێدەدات.
چاوی په‌روه‌ردگار ڕووه‌و خوداناسانه و گوێی له هاواره‌كانیان ڕاگرتووه.
ڕێگای خۆت به په‌روه‌ردگار بسپێره و پشتی پێ ببه‌سته، ئه‌و به ئه‌نجامی ده‌گه‌یه‌نێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی من هه‌ژار و به‌دبه‌ختم، په‌روه‌ردگارم بایه‌خم پێده‌دات. یارمه‌تی و ده‌ربازكه‌رم تۆی، خودایه دوا مه‌كه‌وه.
خه‌مه‌كانت بخه‌ره سه‌ر په‌روه‌ردگار، ئه‌و پشتگیریت ده‌كات، هه‌رگیز ناهێڵێت خوداناسان بهه‌ژێن.
كامتان ئه‌گه‌ر خه‌می خوارد، ده‌توانێت یه‌ک كاژێر له ته‌مه‌نی خۆی زیاد بكات؟
بۆچی خه‌می پۆشاكتانه؟ بڕواننه گوڵه‌كانی كێڵگه چۆن گه‌شه ده‌كه‌ن، نه ماندوو ده‌بن و نه ده‌ڕێسێن،
جا خه‌م مه‌خۆن بڵێن چی بخۆین؟ یان چی بخۆینه‌وه؟ یان چی بپۆشین؟
ئه‌ویش له دواوه له‌سه‌ر سه‌رینێک خه‌وتبوو. هه‌ڵیانساند و پێیان وت: “ڕابی، باكت نیه وا له‌ناو ده‌چین؟”
به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “بۆیه پێتان ده‌ڵێم: بۆ ژیان خه‌م مه‌خۆن چی ده‌خۆن، بۆ له‌ش چی ده‌پۆشن.
جا كه ئێوه بۆ شتێكی بچووک تواناتان نییه، بۆچی خه‌می شته‌كانی ده‌خۆن؟
به‌كرێگیراویش هه‌ڵدێت چونكه به كرێ گیراوه و خه‌می كاوڕه‌كانی نییه.
نیگه‌ران مه‌بن، به‌ڵكو با له هه‌موو شتێك‌دا داواكاریتان به نوێژ و نزا له‌گه‌ڵ سوپاسدا لای خودا زانراو بێت.