Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یەکەم پەترۆس 5:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 خۆتان مه‌سه‌پێنن به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی دراونه‌ته‌ ده‌ستتان، به‌ڵكو ببنه‌ نموونه‌ بۆ مێگه‌ل.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 خۆتان بەسەر ئەوانەدا مەسەپێنن کە دراونەتە دەستتان، بەڵکو ببنە نموونە بۆ مێگەل.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یەکەم پەترۆس 5:3
26 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی كه‌ په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندیانه‌، به‌و گه‌له‌ی هه‌ڵیبژاردووه‌ بۆ میراتی خۆی.


كۆمه‌ڵی خۆت له‌ بیر بێت، كه‌ له‌ كۆنه‌وه‌ هه‌ڵتبژارد، هۆزی میراتی خۆت كڕییه‌وه‌، ئه‌م كێوی سیهیۆنه‌ كه‌ تیایدا نیشته‌جێ بوویت.


چونكه‌ نموونه‌یه‌كم پێدان تاكو ئه‌وه‌ی من بۆم كردن ئێوه‌ش بیكه‌ن.


كه‌واته‌ ئاگاتان له‌ خۆتان و له‌ هه‌موو مێگه‌له‌كه‌ بێت، ئه‌وه‌ی ڕووحی پارسا به‌ چاودێری داناون بۆی، تاكو شوانایه‌تی وارگه‌ی خودا بكه‌ن، ئه‌وه‌ی به‌ خوێنی خۆی كڕیویه‌تی.


له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ په‌روه‌ردگاردا ژن سه‌باره‌ت به‌ پیاو سه‌ربه‌خۆ نییه‌ و پیاویش سه‌باره‌ت به‌ ژن سه‌ربه‌خۆ نییه‌.


پۆلۆس كێیه‌؟ ئه‌پۆڵۆس كێیه‌؟ ته‌نها ڕاژه‌وانن، به‌هۆی ئه‌وانه‌وه‌ باوه‌ڕتان هێناوه‌ وه‌ك په‌روه‌ردگار به‌ هه‌ر یه‌كێكی داوه‌.


جا ئێمه‌ له‌گه‌ڵ خودا كار ده‌كه‌ین، ئێوه‌ش كێڵگه‌ی خودا و خانووی خودان.


نه‌ک به‌سه‌ر باوه‌ڕتان سالار بین، به‌ڵكو هاوكارین بۆ خۆشیتان، چونكه‌ به‌ باوه‌ڕ جێگیرن.


چونكه‌ بانگه‌واز بۆ خۆمان ناكه‌ین، به‌ڵكو ئیشۆعی مه‌سیح كه‌ په‌روه‌ردگاره‌، خۆشمان له‌ پێناوی ئیشۆع به‌نده‌ی ئێوه‌ین.


برایان، به‌یه‌كه‌وه‌ لاسایی من بكه‌نه‌وه‌ و بڕواننه‌ ئه‌وانه‌ی ئاوا ده‌ژین، به‌گوێره‌ی ئه‌م نموونه‌یه‌ی ئێمه‌ پێمان دان.


چی له‌ مندا فێربوون و وه‌رتانگرت و بیستتان و بینیتان، ئه‌وه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن. خودای ئاشتیش له‌گه‌ڵتان ده‌بێت.


تاكو بوونه‌ نموونه‌ بۆ هه‌موو باوه‌ڕداران له‌ ماقیدۆنیا و ئه‌خائیه‌.


ئه‌مه‌ش نه‌ک بڵێی ده‌سه‌ڵاتمان نییه‌، به‌ڵكو تاكو خۆمان پێشكه‌ش بكه‌ین وه‌ک نموونه‌، تاكو لاساییمان بكه‌نه‌وه‌.


با كه‌س سووكایه‌تی به‌ گه‌نجییه‌تیت نه‌كات، به‌ڵكو ببه‌ نموونه‌ی باوه‌ڕداران له‌ قسه‌ و ڕه‌فتار، له‌ خۆشویستن و باوه‌ڕ و بێگه‌ردیت.


له‌ هه‌موو شتێكدا ببه‌ نموونه‌یان بۆ چاكه‌كاری، له‌ فێركردندا بێگه‌ردی و ڕێز و دڵسۆزی پیشان بده‌،


به‌ڵام ئێوه‌ ڕه‌گه‌زێكی بژارده‌ن، كاهینیه‌تیی شاهانه‌، نه‌ته‌وه‌یه‌كی پارسا، گه‌لی تایبه‌ت، تاكو چاكییه‌كانی ئه‌وه‌ ڕابگه‌ێنن كه‌ بانگی كردوون له‌ تاریكییه‌وه‌ بۆ ڕووناكییه‌ سه‌یره‌كه‌ی.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ