Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یەکەم پەترۆس 4:19 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

19 كه‌واته‌، ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی خواستی خودا ئازار ده‌درێن، با خۆیان به‌ده‌ست بده‌ن، وه‌ک له‌ ئافرێنه‌رێكی سه‌رڕاست له‌‌ چاكه‌كاری.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

19 بۆیە ئەوانەی بەگوێرەی خواستی خودا ئازار دەدرێن، با خۆیان بدەنە دەست بەدیهێنەری دڵسۆز و بەردەوام بن لە چاکەکاری.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یەکەم پەترۆس 4:19
27 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

په‌روه‌ردگار به‌رگریم لێ ده‌كات. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، میهره‌بانیه‌كه‌ت جاویدانیه‌‌. واز له‌كاره‌كانی ده‌ستت مه‌هێنه‌.


ڕووحم به‌ ده‌ستی تۆ ده‌سپێرم. ئه‌ی په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندی ڕه‌وا، تۆ منت كڕییه‌وه‌.


ڕێگای خۆت به‌ په‌روه‌ردگار بسپێره‌ و پشتی پێ ببه‌سته‌، ئه‌و به‌ ئه‌نجامی ده‌گه‌یه‌نێت.


ئیشۆع به‌ ده‌نگێكی مه‌زن هاواری كرد و فه‌رمووی: “باوكه‌، ڕووحی خۆم به‌ ده‌ستی تۆ ده‌سپێرم”. ئه‌مه‌ی فه‌رموو و ڕووحی سپارد.


كاتێ ئستیفانۆسیان به‌ردباران ده‌كرد، نوێژی ده‌كرد و ده‌یووت: “ئیشۆعی په‌روه‌ردگار، ڕووحم وه‌ربگره‌!”


ژیانی جاویدانیش بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ به‌ دانبه‌خۆداگرتنه‌وه‌ له‌ كاری چاكه‌دا داوای شكۆ و ڕێز و نه‌مری ده‌كه‌ن.


له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش ئه‌م ئازارانه‌ ده‌چێژم، به‌ڵام شه‌رم ناكه‌م، چونكه‌ ده‌زانم باوه‌ڕم به‌ كێ هێناوه‌، دڵنیام ئه‌و ده‌توانێ پارێزگاری سپارده‌كه‌م بكات تا ئه‌و ڕۆژه‌.


چونكه‌ خواستی خودا ئاوایه‌ به‌ چاكه‌كاری نه‌زانیی گێله‌كان بێده‌نگ بكه‌ن.


چونكه‌ باشتره‌، ئه‌گه‌ر خواستی خودا بێت، له‌به‌ر چاكه‌كاری ئازار بدرێن، نه‌ک خراپه‌كاری.


ئه‌وانه‌ی له‌ كۆندا یاخی بوون، كاتێ خودا له‌ ڕۆژانی نوخدا به‌ پشوودرێژییه‌وه‌ چاوه‌ڕوان بوو، كه‌ كه‌شتییه‌كه‌ بنیاد ده‌نرا، كه‌وا كه‌م كه‌سێكی تێدابوو، واتا هه‌شت كه‌س، به‌ ئاو ڕزگار بوون.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ