Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یەکەم پەترۆس 3:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 به‌ڵكو له‌نێو دڵتان شاراوه‌ و له‌ناونه‌چوو بێ، ڕازاندنه‌وه‌ی ڕووحێكی نه‌رم و هێمن، ئه‌وه‌ی له‌لای خودا گرانبه‌هایه‌.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 بەڵکو لەناو دڵتاندا شاراوە و لەناونەچوو بێ، ڕازاندنەوەی ڕۆحێکی نەرم و هێمن، ئەوەی لەلای خودا گرانبەهایە،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یەکەم پەترۆس 3:4
40 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

به‌ڵكو گیانم ئارام و كپ كردووه‌. وه‌ک منداڵێكێ‌ له‌شیربڕاوه‌ وایه‌ له‌ باوه‌شی دایكی. گیانم وه‌ک منداڵێكی له‌شیربڕاوه‌ وایه‌.


په‌روه‌ردگار یارمه‌تیی دڵنه‌رمه‌كان ده‌دات و به‌دكاران بۆ زه‌وی نزم ده‌كاته‌وه‌.


چونكه‌ په‌روه‌ردگار ڕازییه‌ له‌ گه‌له‌كه‌ی. دڵنه‌رمه‌كان به‌ ڕزگاری ده‌ڕازێنێته‌وه‌.


ڕاهێنانی دڵنه‌رمه‌كان ده‌كات بۆ ڕه‌وا، دڵنه‌رمه‌كان فێری ڕێگای خۆی ده‌كات.


كچی پاشا له‌ ماڵی خۆیدا به‌ ته‌واوی شكۆداره‌، جلوبه‌رگه‌كه‌ی به‌ زێڕ چنراوه‌.


ئه‌وه‌تا له‌ ناوه‌ڕۆكه‌وه‌ به‌ ڕه‌وا دڵشاد ده‌بیت‌‌، له‌ وێژدانه‌وه‌ فێری داناییم ده‌كه‌یت.


نیری من بخه‌نه‌ سه‌ر خۆتان و له‌ منه‌وه‌ فێربن، چونكه‌ دڵنه‌رم و خاكسارم، جا حه‌سانه‌وه‌ش بۆ ده‌روونتان ده‌دۆزنه‌وه‌.


{به‌ كچه‌كه‌ی سهیۆن بڵێن، ئه‌وه‌تا پاشاكه‌ت دێته‌ لات، دڵنه‌رمه‌ و سواری ماكه‌رێک و جاشی ماكه‌رێک بووه‌}.


ئه‌ی په‌ڕیشیی كوێر! یه‌كه‌مجار نێو جام پاک بكه‌وه‌، تاكو ده‌ره‌وه‌شی پاک بێته‌وه‌.


به‌خته‌وه‌ری بۆ دڵنه‌رمه‌كان، چونكه‌ ده‌بن به‌ میراتگری زه‌ویه‌كه‌.


گێلینه‌، ئایا ئه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ی دروستكردووه‌ ناوه‌وه‌شی دروست نه‌كردووه‌؟


پێی فه‌رموون: “ئێوه‌‌ له‌لای خه‌ڵكی خۆتان بێتاوان ده‌كه‌ن، به‌ڵام خودا دڵتان ده‌ناسێت. ئه‌وه‌ی خه‌ڵک به‌ پایه‌داری داده‌نێت، له‌به‌رده‌م خودا قێزه‌وه‌نه‌.


شكۆی خودای نه‌مریان گۆڕیه‌وه‌، به‌ شێوه‌ی په‌یكه‌ر‌ی مرۆڤی له‌ناوچوو و باڵنده‌ و چوارپێ و خشۆک.


به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌ ناخه‌وه‌ جووه‌، ئه‌وه‌ جووه‌، خروسه‌بڕانی دڵیش به‌ ڕووح‌ نه‌ک به‌ په‌رتووک، ئه‌وه‌ خروسه‌بڕانه‌. ئه‌وه‌ی ستایشی له‌لای خه‌ڵک نییه‌، به‌ڵكو له‌لای خودایه‌.


ئه‌مه‌ ده‌زانین: مرۆڤه‌ كۆنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و له‌خاچدرا، تاكو له‌شی گوناهبار په‌كی بكه‌وێت، چیتر كۆیله‌ی گوناه‌ نه‌بین


چونكه‌ له‌ ناخمدا به‌ ته‌وراتی خودا دڵشادم،


خۆم وه‌ک پۆڵۆس، به‌ نیانیی مه‌سیح داواتان لێ ده‌كه‌م كه‌وا ده‌ڵێن شه‌رمنم كاتێ ڕووبه‌ڕووم له‌گه‌ڵ ئێوه‌، به‌ڵام به‌سه‌رتانه‌وه‌ بوێرم كه‌ لێتان دوورم.


بۆیه‌ شكست ناهێنینن، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر به‌ ڕواڵه‌تیش له‌ناوبچین، ئه‌وا ناوه‌ڕۆكمان ڕۆژ به‌ ڕۆژ نوێتر ده‌بێته‌وه‌.


دڵنه‌رمی و خۆڕاگرتن. ته‌ورات نییه‌ دژی ئه‌مانه‌ بێت.


به‌وپه‌ڕی خاكساری و دڵنه‌رمی و پشوودرێژی، به‌ خۆشویستن به‌رگه‌ی یه‌كتری بگرن.


بۆیه‌ وه‌كو بژارده‌ی خودا، پارسا و خۆشه‌ویست، میهره‌بانی و نیانی و خاكساری و دڵنه‌رمی و پشوودرێژی بپۆشن.


چونكه‌ ئێوه‌ مردن، ژیانیشتان له‌گه‌ڵ مه‌سیح له‌ خوداوه‌ شاردراوه‌ته‌وه‌.


پابه‌ند بن به‌ هێمنی و كاروباری تایبه‌تی خۆتان بكه‌ن و به‌ ده‌ستی خۆتان كاربكه‌ن، وه‌ک ڕامانسپاردوون،


ئه‌مانه‌ به‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار ڕایانده‌سپێرین و ئامۆژگارییان ده‌كه‌ین، به‌ هێمنی كاربكه‌ن و نانی خۆیان بخۆن.


بۆ پاشا و ده‌سه‌ڵاتداران، تاكو ژیانێكی ئاسووده‌ و به‌ هێمن بژین، به‌وپه‌ڕی له‌خوداترسی و ڕێزه‌وه‌.


ئه‌وانه‌ی به‌ربه‌ره‌كانێی ده‌كه‌ن به‌ دڵنه‌رمی ڕاستیان بكاته‌وه‌، به‌ هیوای ئه‌وه‌ی خودا تۆبه‌كردنی ڕه‌وا ناسینیان بداتێ و


قسه‌ به‌ كه‌س نه‌ڵێن، ناكۆک نه‌بن، هه‌ستیار بن، له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵک دڵنه‌رمی پیشان بده‌ن.


بۆیه‌ هه‌موو گڵاوی و گه‌شه‌كردنێكی به‌دكاری دابكه‌نن، ئه‌و وشه‌یه‌ی كه‌ له‌ ئێوه‌دا چاندراوه‌ به‌ دڵنه‌رمییه‌وه‌ وه‌ریبگرن، ئه‌وه‌ی ده‌توانێت گیانتان ڕزگار بكات.


ئێوه‌ش له‌دایک بوونه‌وه‌، نه‌ک به‌ تۆوێكی فه‌وتاو به‌ڵكو نه‌فه‌وتاو، به‌ وشه‌ی زیندووی خودا كه‌ تا جاویدانی ده‌مێنێته‌وه‌.


به‌ڵكو په‌روه‌ردگار خوداوه‌ند له‌ دڵتاندا پارسا بكه‌ن، هه‌رده‌م ئاماده‌بن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێک سه‌باره‌ت به‌م هیوایه‌ی له‌ ئێوه‌دایه‌ بپرسێ به‌ دڵنه‌رمی و ڕێزه‌وه‌.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ