2 كاتێ خواترسی و ڕه‌وشتی پاكتان ببینن.
2 کاتێک لەخواترسی و ڕەوشتی پاکتان ببینن.
ئێوه‌ش با هه‌ر یه‌كێكتان ژنه‌كه‌ی وه‌ک خۆی خۆشبووێ، ژنیش ڕێز له مێرده‌كه‌ی بگرێت.
كۆیله‌كان، گوێڕایه‌ڵی گه‌وره‌كانتان بن به‌پێی جه‌سته، به ترس و له‌رزه‌وه به ساكاری، وه‌ک بۆ مه‌سیح بێت،
ته‌نها به شێوه‌یه‌ک بژین كه شایسته‌ی ئینجیلی مه‌سیح بێت، تاكو كاتێ بێم و بتانبینم یاخود له‌نێوتان نه‌بم و هه‌واڵتان ببیستم، كه له یه‌ک ڕووح‌دا جێگیرن و به یه‌ک دڵ تێده‌كۆشن بۆ باوه‌ڕی ئینجیل،
چونكه وڵاتمان له ئاسماناندایه، به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ڕزگاریده‌ر له‌وێ بێته‌وه، ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار،
ئه‌ی كۆیله‌كان، له هه‌موو شتێك‌دا ملكه‌چی گه‌وره‌كانتان بن به‌گوێره‌ی جه‌سته، نه‌ک به ڕاژه‌ی چاو وه‌ک ئه‌و كه‌سه‌ی خه‌ڵک ڕازی بكات، به‌ڵكو به ساكاریی دڵ و به ترسی په‌روه‌ردگار.
با كه‌س سووكایه‌تی به گه‌نجییه‌تیت نه‌كات، به‌ڵكو ببه نموونه‌ی باوه‌ڕداران له قسه و ڕه‌فتار، له خۆشویستن و باوه‌ڕ و بێگه‌ردیت.
به‌ڵكو وه‌ک ئه‌و پارسایه‌ی كه بانگی كردوون، ئێوه‌ش له هه‌موو ڕه‌فتارێک پارسا بن،
با له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا ڕه‌وشتتان باش بێت، تاكو كاتێ بوختانتان پێ ده‌كه‌ن گوایه ئێوه به‌دكارن، كرده‌وه چاكه‌كانتان ببینن و له ڕۆژی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خودا‌ش ئه‌وان شكۆداری بكه‌ن.
ئه‌ی ژنه‌كان، به هه‌مان شێوه ملكه‌چی مێرده‌كانتان بن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ندێكیان گوێڕایه‌ڵی وشه‌كه‌ش نه‌بوون، ئه‌وا ژنه‌كان بێ وشه به ڕه‌وشتیان ده‌یانبه‌نه‌وه،
با ڕازاوه‌ییتان ده‌ره‌كی نه‌بێت، له ئه‌گریجه‌ی پرچ و زێڕ به‌خۆوه‌كردن و جلی باش له‌به‌ركردن،
كه هه‌موو ئه‌و شتانه هه‌ڵده‌وشێنه‌وه، ئیتر پێویسته ئێوه چ جۆره مرۆڤێک بن؟ ده‌بێت به پارسایی و له‌خواترسیدا ڕه‌فتار بكه‌ن،