Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یەکەم پەترۆس 3:14 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

14 به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌به‌ر خوداناسی ئازارتان چێژت، ئه‌وا به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه‌. له‌وه‌ش مه‌ترسن كه‌ ئه‌وان لێی ده‌ترسن، مه‌شڵه‌ژێن.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

14 بەڵام ئەگەر لەبەر ڕاستودروستی ئازارتان چێژت، ئەوا خۆزگە بە ئێوە. ﴿مەترسن لەوەی کە ئەوان لێی دەترسن، مەتۆقن.﴾

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یەکەم پەترۆس 3:14
29 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

له‌وانه‌ مه‌ترسن كه‌ له‌ش ده‌كوژن، به‌ڵام ناتوانن گیان بكوژن، به‌ڵكو له‌وه‌ بترسن كه‌ ده‌توانێ گیان و له‌ش هه‌ردوكیان له‌ دۆزه‌خدا له‌ناوبه‌رێت.


كه‌واته‌ مه‌ترسن! ئێوه‌ له‌ زۆر چۆله‌كه‌ باشترن!.


ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی بدۆزێته‌وه‌ ده‌یدۆڕێنێت، ئه‌وه‌ش كه‌ ژیانی خۆی له‌پێناوی من بدۆڕێنێت ده‌یدۆزێته‌وه‌.


چونكه‌ ئه‌وه‌ی بیه‌وێت خۆی ڕزگار بكات، له‌ناویده‌دات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ پێناوی من خۆی له‌ناوبدات، ده‌یدۆزێته‌وه‌.


هه‌ر كه‌سێكیش له‌پێناوی ناوی من، ماڵ یان برا یان خوشک یان باوک یان دایک یان ژن یان منداڵ یان كێڵگه‌ی به‌جێهێشتووه‌، سه‌د ئه‌وه‌نده‌ وه‌رده‌گرێته‌وه‌ و ژیانی جاویدانییش به‌ میرات وه‌رده‌گرێت.


ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و فه‌رمووی: “ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: كه‌س نییه‌ ماڵ یان برا یان خوشک یان باوک یان دایک یان منداڵ یان كێڵگه‌ی له‌ پێناوی من و له‌ پێناوی ئینجیل به‌جێهێشتبێت،


چونكه‌ ئه‌وه‌ی بیه‌وێت خۆی ڕزگار بكات، ده‌یدۆڕێنێت، ئه‌وه‌ش كه‌ له‌ پێناوی من و له‌پێناوی ئینجیل خۆی بدۆڕێنێت، ڕزگاری ده‌كات.


دڵتان نه‌شڵه‌ژێت. ئێوه‌ باوه‌ڕتان به‌ خودا هه‌یه‌، باوه‌ڕتان به‌ منیش هه‌بێت.


ئاشتیتان بۆ به‌جێ ده‌هێڵم، ئاشتیی خۆمتان ده‌ده‌مێ. ئه‌وه‌ی من ده‌تانده‌مێ وه‌ک ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ جیهان ده‌یدات. دڵتان نه‌شڵه‌ژێت و مه‌ترسن.


چونكه‌ پیشانی ده‌ده‌م ده‌بێت له‌پێناوی ناوی من چه‌ند ئازار بچێژێت”.


بۆیه‌ له‌ پێناوی مه‌سیحدا، به‌ لاوازی و جنێودان و ناخۆشی و چه‌وسانه‌وه‌ و ته‌نگانه‌ دڵخۆش ده‌بم، چونكه‌ هه‌ر كاتێ لاوازبم ئه‌وا به‌هێزم.


چونكه‌ خودا له‌پێناوی مه‌سیح ته‌نها باوه‌ڕهێنان به‌ ئه‌وی پێ نه‌به‌خشیون، به‌ڵكو ئازار چێژتنیش له‌ پێناوی ئه‌و.


به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و پیاوه‌ی كه‌ به‌رگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ ده‌گرێت، چونكه‌ كه‌ سه‌لمێندرا “تاجی ژیان” وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ی خودا به‌ڵێنی پێ داوه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی خۆشیان ده‌وێت.


ئه‌وه‌تا ئێمه‌ ستایشی دانبه‌خۆداگرتووه‌كان ده‌كه‌ین. دانبه‌خۆداگرتنی ئه‌یوبتان بیستووه‌ و له‌ پایاندا خودا چی كرد، چونكه‌ په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی زۆره‌ و میهره‌بانه‌.


وه‌ک سارا گوێڕایه‌ڵی ئه‌وڕاهه‌م بوو، به‌ “گه‌وره‌م” بانگی ده‌كرد. ئێوه‌ش بوونه‌ته‌ كچی ئه‌و، ئه‌گه‌ر چاكه‌ بكه‌ن و هه‌رگیز له‌ شتێک نه‌ترسن.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ