22 “ئه‌وه‌ی هیچ گوناهێكی نه‌كردبوو، فێڵی له‌سه‌ر زاری نه‌بوو”.
22 ﴿ئەوەی هیچ گوناهێکی نەکردبوو، فڕوفێڵی لەسەر زار نەبوو.﴾
زمانت له خراپه بپارێزه و لێوه‌كانت له فێڵ.
كاتێ له‌سه‌ر ته‌ختی دادگایی دانیشتبوو، ژنه‌كه‌ی هه‌واڵی بۆ نارد و وتی: “نه‌كه‌ی شتێک له‌و بێتاوانه بكه‌ی، چونكه ئه‌مڕۆ له خه‌وندا له‌به‌ر ئه‌و زۆر ئازارم چێژتووه”.
وتی: “گوناهم كرد كه خوێنێكی بێ‌تاوانم ڕاده‌ست كرد”. وتیان: “به ئێمه چی؟ خۆت ده‌زانیت!”
سزای ئێمه دادپه‌روه‌رانه‌یه، له جیاتی كردارمانه وه‌ریده‌گرین، به‌ڵام ئه‌مه هیچ شتێكی ناشیاوی نه‌كردووه”.
كاتێ سه‌رپه‌له‌كه ئه‌م شتانه‌ی بینی كه ڕوویدا، خودای شكۆدار كرد، وتی: “به ڕاستی ئه‌م پیاوه بێ‌تاوان بوو!”.
ئیشۆع نه‌تنیئێلی بینی بۆ لای دێت، ده‌رباره‌ی فه‌رمووی: “ئه‌وه‌تا ئیسڕائیله‌كی ڕه‌وایه كه فێڵی تێدا نییه”
كامه‌تان ده‌توانێت گوناهێكم له‌سه‌ر بسه‌لمێنێ؟ جا ئه‌گه‌ر ڕه‌وا ده‌ڵێم، بۆچی باوه‌ڕم پێ ناهێنن؟
چونكه ئه‌وه‌ی گوناهی نه‌ده‌ناسی خودا له پێناوی ئێمه كردییه گوناه، تاكو له ئه‌ودا ببینه بێتاوانیی خودا.
چونكه كاهینی باڵایه‌كمان نییه كه نه‌توانێ سكی به لاوازییه‌كانمان بسووتێ، به‌ڵكو وه‌كو ئێمه له هه‌موو شتێک تاقی كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام بێ گوناه.
مه‌سیحیش جارێک پێشكه‌ش كرا، تاكو گوناهی زۆر كه‌س هه‌ڵبگرێت. بێ گوناهیش ده‌رده‌كه‌وێته‌وه بۆ ڕزگاریی ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن.
ڕۆڵه‌كانم، ئه‌مانه‌تان بۆ ده‌نووسم تاكو گوناه نه‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر یه‌كێک گوناهی كرد، ئه‌وا له‌لای باوک داكۆكیكارمان هه‌یه ئیشۆعی مه‌سیحی بێ‌تاوان.
ده‌زانن ئه‌و ده‌ركه‌وتووه تاكو گوناه لابدات، خۆی گوناهی تێدا نییه.
درۆ له ده‌میاندا نادۆزرێته‌وه، له به‌رده‌م ته‌ختی خودا گله‌ییان له‌سه‌ر نییه.