Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یەکەم پەترۆس 2:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 وه‌ک ساوای تازه‌ له‌دایكبوو، ئاره‌زووتان له‌ شیری ڕووحیی پاک بێت، تاكو به‌مه‌ بۆ ڕزگاری گه‌شه‌ بكه‌ن،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 وەک ساوای تازە لەدایک بوو، ئارەزووتان لە شیری ڕۆحی پاک بێت، تاکو بەمە بۆ ڕزگاری گەشە بکەن،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یەکەم پەترۆس 2:2
21 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

فه‌رمووی: “ڕه‌واتان پێ بڵێم: ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ و وه‌ک ئه‌م منداڵه‌تان لێ نه‌یه‌ت، هه‌رگیز ناچنه‌ پاشایه‌تیی ئاسمانان.


به‌ڵام ئیشۆع فه‌رمووی: “لێگه‌ڕێن با منداڵان بێنه‌ لام، ڕێیان لێ مه‌گرن، چونكه‌ پاشایه‌تیی ئاسمانان هی وه‌ک ئه‌مانه‌یه‌”.


ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی وه‌ک منداڵێک پاشایه‌تیی خودا په‌سه‌ند نه‌كات، ناچێته‌ ناویه‌وه‌”.


ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی وه‌ک منداڵێک پاشایه‌تیی خودا په‌سه‌ند نه‌كات، هه‌رگیز ناچێته‌ ناویه‌وه‌”.


بۆیه‌ به‌ عه‌مادبوونمان له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆ مه‌رگ نێژراین، تاكو چۆن مه‌سیح له‌نێو مردووان به‌ شكۆی باوكه‌وه‌ هه‌ستایه‌وه‌، ئێمه‌ش له‌ نوێیه‌تی ژیاندا بژین.


برایان، له‌ بیركردنه‌وه‌دا منداڵ مه‌بن. له‌ خراپه‌دا وه‌ك منداڵ بن، به‌ڵام له‌ بیركردنه‌وه‌دا پێگه‌یشتوو بن.


هه‌موو خانووه‌كه‌ له‌ودا تێكهه‌ڵكێشراوه‌ و گه‌شه‌ ده‌كات تا په‌رستگایه‌كی پارسا بێت له‌ په‌روه‌ردگاردا.


به‌ڵكو له‌ خۆشویستندا ڕاستگۆ بین، با له‌ هه‌موو شتێک گه‌شه‌ بكه‌ین، له‌نێو ئه‌وه‌ی سه‌ره‌، كه‌ مه‌سیحه‌.


برایان، ده‌بێت هه‌رده‌م له‌به‌ر ئێوه‌ سوپاسی خودا بكه‌ین، وه‌ک شایسته‌یه‌، چونكه‌ باوه‌ڕتان زۆر گه‌شه‌ ده‌كات و خۆشویستنی هه‌ر یه‌كێكتان و هه‌موو بۆ یه‌كتری زیاد ده‌كات،


ئێوه‌ش له‌دایک بوونه‌وه‌، نه‌ک به‌ تۆوێكی فه‌وتاو به‌ڵكو نه‌فه‌وتاو، به‌ وشه‌ی زیندووی خودا كه‌ تا جاویدانی ده‌مێنێته‌وه‌.


به‌ڵكو له‌ به‌خشش و ناسینی په‌روه‌ردگار و ڕزگاریده‌رمان ئــیــشــۆعــی مــه‌ســیــح گــه‌شــه‌ بــكــه‌ن. شكۆی ئێستا و تاهه‌تایه‌ بـــۆ ئــــه‌وه‌. ئامین.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ