Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یەکەم پەترۆس 1:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 هه‌رچه‌نده‌ نه‌تانبینیوه‌ خۆشتانده‌وێ. ئێستاش نایبینن باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن و دڵخۆش ده‌بن به‌ شێوه‌یه‌ک هه‌ر باسی ناكرێت و شكۆداره‌،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 هەرچەندە نەتانبینیوە خۆشتان دەوێ، ئێستاش نایبینن باوەڕی پێ دەهێنن و دڵخۆش دەبن بە شێوەیەک هەر باسی ناکرێت و شکۆدارە،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یەکەم پەترۆس 1:8
37 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

ئه‌وه‌ی باوک یان دایكی له‌ من خۆشتربووێت، شایانی من نییه‌. ئه‌وه‌ی كوڕ یان كچی له‌ من خۆشتربووێت، شایانی من نییه‌.


ئه‌گه‌ر منتان خۆشده‌وێ ڕاسپارده‌كانم بپارێزن.


ئه‌وه‌ی ڕاسپارده‌كانی منی له‌لایه‌ و ده‌یپارێزێت، ئه‌وا منی خۆشده‌وێت. ئه‌وه‌ی منی خۆشبووێ، باوكم خۆشیده‌وێت، منیش خۆشمده‌وێت و خۆمی بۆ ده‌رده‌خه‌م”.


ئه‌وه‌ی منیشی خۆشناوێت، وته‌كه‌م ناپارێزێت. ئه‌م وته‌ی ده‌یبیستن هی من نییه‌، به‌ڵكو هی ئه‌و باوكه‌یه‌ كه‌ ناردوومی.


ئێوه‌ش ئێستا خه‌متان هه‌یه‌، به‌ڵام ده‌تانبینمه‌وه‌ و دڵشاد ده‌بن، كه‌سیش ئه‌و خۆشییه‌تان لێ ناستێنێت.


ئیشۆع پێی فه‌رموو: “تۆما، چونكه‌ منت بینی باوه‌ڕت هێنا؟ به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌یانبینی و باوه‌ڕ ده‌هێنن”.


ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ئه‌گه‌ر خودا باوكتان بووایه‌، منتان خۆشده‌ویست، چونكه‌ له‌ خوداوه‌ ده‌رچووم و هاتووم. چونكه‌ له‌ خۆمه‌وه‌ نه‌هاتووم، به‌ڵكو ئه‌و ناردوومی.


ئینجا بردنییه‌ ماڵ و خواردنی بۆ دانان، خۆی و هه‌موو خێزانه‌كه‌ی زۆر دڵشادبوون، كه‌ باوه‌ڕیان به‌ خودا هێنا.


چونكه‌ پاشایه‌تی خودا خواردن و خواردنه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو خوداناسی و ئاشتی و شادییه‌ له‌ ڕووحی پارسادا.


با خوداوه‌ندی هیوا به‌ هه‌موو شادی و ئاشتییه‌ک له‌ باوه‌ڕدا پڕتان بكات، تاكو به‌ هێزی ڕووحی پارسا هیواتان زیاد بێته‌وه‌.


ئه‌و كه‌سه‌ی ئیشۆعی مه‌سـیحی په‌روه‌ردگـاری خۆش ناوێت با ئـه‌نـاتـیـمـا بێت! مـاره‌ن ئـاتـا!


كه‌ مۆری خۆی لێداوین و وه‌ک پێشه‌كی ڕووحی خۆی خسته‌ دڵمانه‌وه‌.


بۆ به‌هه‌شت ڕفێندرا، قسه‌یه‌كی بیست كه‌ ده‌رنابڕدرێت و مرۆڤ نابێت باسی بكات.


ئێمه‌ ته‌ماشای شته‌ بینراوه‌كان ناكه‌ین، به‌ڵكو شته‌ نه‌بینراوه‌كان، چونكه‌ بینراوه‌كان كاتین، به‌ڵام نه‌بینراوه‌كان جاویدانین.


چونكه‌ به‌ باوه‌ڕ ڕه‌فتار ده‌كه‌ین نه‌ک به‌ بینراو.


سوپاس بۆ خودا له‌ پێناوی ئه‌م به‌خشینه‌ی كه‌ به‌ ده‌م باس ناكرێت.


به‌ڵام به‌روبوومی ڕووح ئه‌مه‌یه‌: خۆشویستن، شادی، ئاشتی، ئارامگرتن، نیانی، چاكه‌، باوه‌ڕ،


چونكه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا خروسه‌بڕان و خروسه‌نه‌بڕان سوودیان نییه‌، به‌ڵكو ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به‌ خۆشویستن كارده‌كات.


تاكو ئه‌م خۆشویستنه‌ بناسن كه‌ سه‌رووی زانینه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پڕبن له‌ هه‌موو پڕییه‌تی خودا.


بـه‌خـشـش لـه‌گـه‌ڵ هـه‌مـوو ئـه‌وانـه‌ بـێـت، كه‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگاری ئێمه‌یان بـه‌ مـیهـره‌بـانـیـه‌وه‌ خـۆشـده‌وێـت. ئامین.


له‌مه‌ دڵنیام، ده‌زانم له‌ نێوتاندا ده‌مێنمه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌مووتان به‌رده‌وام ده‌بم، بۆ پێشكه‌وتن و خۆشیتان له‌ باوه‌ڕ،


چونكه‌ ئێمه‌ خروسه‌بڕانین، كه‌ به‌ ڕووحی خودا ده‌په‌رستین و شانازی به‌ ئیشۆعی مه‌سیح ده‌كه‌ین و پشت به‌ جه‌سته‌ نابه‌ستین


هه‌میشه‌ به‌ په‌روه‌ردگار دڵشاد بن، دیسان ده‌ڵێمه‌وه‌، دڵشاد بن.


باوه‌ڕ دڵنیاییه‌ به‌وه‌ی هیوامان پێیه‌تی، بێگومانییه‌ له‌وه‌ی نایبینین.


به‌ باوه‌ڕ میسڕی به‌جێهێشت و له‌ تووڕه‌یی پاشا نه‌ترسا. دانی به‌خۆیدا گرت وه‌ک ئه‌وه‌ ببینێ كه‌ نه‌بینراوه‌.


به‌وه‌ی پێی دڵخۆش ده‌بن، هه‌رچه‌نده‌ بۆ ماوه‌یه‌ک ئێستا ده‌بێ به‌ده‌ست تاقیكردنه‌وه‌ جۆراوجۆره‌كان خه‌م بخۆن،


بۆیه‌ بۆ ئێوه‌ كه‌ باوه‌ڕتان هێناوه‌ ئه‌م به‌رده‌ گرانبه‌هایه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵ نین، “ئه‌و به‌رده‌ی بنیادنه‌ران ڕه‌تیان كرده‌وه‌، بووه‌ به‌ردی قولینچک”


كاتێكیش سه‌رۆكی شوانان ده‌رده‌كه‌وێ، تاجی شكۆ وه‌رده‌گرن كه‌ له‌ناوناچێت.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ