8 ئه‌وه‌ی خۆشویستنی نه‌بێت خودای نه‌ناسیوه، چونكه خودا خۆشویستنه.
8 ئەوەی کەسانی دیکەی خۆشنەوێت خودای نەناسیوە، چونکە خودا خۆشەویستییە.
به‌ڵام ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ خوداوه‌ندێكی میهره‌بان و به‌زه‌ییداریت، پشوودرێژیت و پڕیت له میهره‌بانی و ڕه‌وا.
ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ چاک و لێبووردوویت. پڕ له میهره‌بانیت بۆ ئه‌وانه‌ی هاوارت بۆ ده‌هێنن.
له كۆتاییدا، برایان، دڵشاد بن. بۆ ته‌واوی هه‌وڵ بده‌ن، یه‌كتری هانبده‌ن، هاوبیر بن، به ئاشتی بژین. ئه‌وسا خوداوه‌ندی خۆشویستن و ئاشتی له‌گه‌ڵتان ده‌بێت.
خودا كه ده‌وڵه‌مه‌نده له میهره‌بانی، له‌به‌ر ئه‌و خۆشویستنه مه‌زنه‌ی كه خۆشی‌ویستین،
چونكه “خودامان ئاگرێكی سووتێنه‌ره”.
ئه‌مه‌ش ئه‌و هه‌واڵه‌یه كه له‌ومان بیست و پێتانی ڕاده‌گه‌یێنین: خودا ڕووناكییه، هیچ تاریكی تێدا نییه.
ئه‌وه‌ی وتی: “ناسیومه” و ڕاسپارده‌كانی ناپارێزێت، ئه‌وا درۆزنه و ڕه‌وای تێدا نییه.
ئه‌وه‌ی وتی: له ڕووناكیدام و ڕقی له براكه‌ی ببێته‌وه، ئه‌وه تا ئێستا له تاریكیدایه.
ڕۆڵه‌كانی خودا و ڕۆڵه‌كانی ئیبلیس به‌مه ده‌رده‌كه‌ون: هه‌ر كه‌سێک خوداناسی نه‌كات له خوداوه نییه، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی براكه‌ی خۆی خۆشنه‌وێت.
هه‌ر كه‌سێک له‌ودا جێگیر بێت، گوناه ناكات. هه‌ر كه‌سێک گوناه بكات نه بینیویه‌تی و نه ناسیویه‌تی.
ئێمه‌ش ئه‌و خۆشویستنه‌ی خودا كه بۆ ئێمه‌یه ناسیمان و بڕوامان پێكرد. خودا خۆشویستنه. ئه‌وه‌ی له خۆشویستندا جێگیر بێت له خودا جێگیر ده‌بێت و خودا‌ش له‌ودایه.
خۆشه‌ویستان، با یه‌كتریمان خۆشبووێ، چونكه خۆشویستن له خوداوه‌یه و هه‌ر كه‌سێک خۆشویستنی هه‌بێت له خوداوه له‌دایكبووه و خودا ده‌ناسێت.