Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یەکەم یۆحەنا 3:22 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

22 هه‌رچییه‌كی لێ داوا بكه‌ین لێی وه‌رده‌گرین، چونكه‌ ڕاسپارده‌كانی ده‌پارێزین و ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ به‌دڵیه‌تی.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

22 هەرچییەکی لێ داوا بکەین لێی وەردەگرین، چونکە ڕاسپاردەکانی بەجێدەگەیەنین و ئەوە دەکەین کە بەدڵیەتی.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یەکەم یۆحەنا 3:22
37 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

ئه‌گه‌ر له‌ مندا جێگیر بن و وته‌كانم له‌نێوتاندا جێگیر بێت، چیتان ده‌وێ داوای بكه‌ن بۆتان ده‌بێت.


ده‌شزانین خودا گوێ له‌ گوناهباران ناگرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێک له‌خواترس بێت و به‌ خواستی بكات، ئه‌وا گوێی لێ ده‌گرێت.


جا هه‌رچی له‌ نوێژدا به‌ باوه‌ڕه‌وه‌ داوای بكه‌ن، وه‌ریده‌گرن”.


ئه‌مه‌ش ئه‌و متمانه‌یه‌ كه‌ به‌ومان هه‌یه‌: ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی ویستی خۆی داوای شتێک بكه‌ین، گوێمان لێ ده‌گرێت.


بۆیه‌ پێتان ده‌ڵێم: هه‌موو ئه‌وه‌ی داوای ده‌كه‌ن كاتێ نوێژ ده‌كه‌ن، باوه‌ڕ بكه‌ن كه‌ وه‌رتانگرتووه‌، بۆتان ده‌بێت.


هه‌رچییه‌ک به‌ ناوی منه‌وه‌ داوا بكه‌ن ده‌یكه‌م، تاكو باوک له‌ ڕۆڵه‌دا شكۆدار بێت.


به‌دوای په‌روه‌ردگار گه‌ڕام، به‌ ده‌نگمه‌وه‌ هات، له‌ هه‌موو ترسه‌كانمدا فریام كه‌وت.


ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان له‌ دانایی كه‌موكوڕی هه‌یه‌، با داوا له‌ خودا بكات، كه‌ به‌ دڵفراوانی به‌ هه‌مووان ده‌به‌خشێت و گله‌ییش ناكات، پێشی ده‌به‌خشرێت.


ئه‌وه‌ی ناردوومی له‌گه‌ڵمدایه‌، باوكیش به‌ ته‌نها به‌جێی نه‌هێشتووم، چونكه‌ من هه‌میشه‌ به‌گوێره‌ی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و ده‌كه‌م”.


تاكو به‌ شێوه‌یه‌ک ڕه‌فتار بكه‌ن كه‌ شیاوی په‌روه‌ردگار بێت و تا ئه‌وپه‌ڕی خۆشحاڵی بكات، به‌رهه‌مدار بن له‌ هه‌موو چاكه‌كارییه‌ک و له‌ ناسینی خودا گه‌شه‌ بكه‌ن،


بۆ یه‌كتری دان به‌ گوناهه‌كانتان بنێن، له‌پێناوی یه‌كتری نوێژ بكه‌ن تاكو چاک ببنه‌وه‌. نوێژی خوداناس زۆر به‌هێز و كاریگه‌ره‌.


له‌ ڕۆژی ته‌نگانه‌دا داوام لێ بكه‌، ده‌ربازت ده‌كه‌م و شكۆدارم ده‌كه‌یت.


له‌ هه‌موو شتێكی باش ئاماده‌تان بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ خواستی ئه‌و بكه‌ن، له‌ ئێمه‌شدا كار بكات كه‌ به‌ دڵی خۆی بێت به‌هۆی ئیشۆعی مه‌سیح، كه‌ تاهه‌تایه‌ شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌وه‌. ئامین.


ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و پێی فه‌رموون: “كاری خودا ئه‌مه‌یه‌: باوه‌ڕ بهێنن به‌وه‌ی ناردوویه‌تی”.


به‌ڵام هه‌موو شتێكم هه‌یه‌ و زیادی كردووه‌. ئه‌و شتانه‌ی ئه‌پفرۆدیتۆس له‌لای ئێوه‌ هێنای وه‌رمگرت، شنه‌بای بۆنێكی خۆشه‌، قوربانییه‌كی په‌سندكراوه‌، دڵی خودا خۆش ده‌كات.


ئێستا خودا فه‌رمان ده‌‌دات بۆ هه‌موو خه‌ڵک و له‌ هه‌موو شوێنێک كه‌ تۆبه‌ بكه‌ن، بۆیه‌ چاوپۆشی له‌ سه‌رده‌مانی نه‌زانی ده‌دكات.


ئه‌گه‌ر ڕاسپارده‌كانم بپارێزن، له‌ خۆشویستنه‌كه‌مدا جێگیر ده‌بن، وه‌ک من ڕاسپارده‌كانی باوكم پاراستووه‌ و له‌ خۆشویستنه‌كه‌یدا جێگیر ده‌بم.


كاتێ قسه‌ی ده‌كرد، هه‌ورێكی ڕۆشن بوو به‌ سێبه‌ریان و ده‌نگێک له‌ هه‌وره‌كه‌وه‌ فه‌رمووی: “ئه‌مه‌یه‌ ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، كه‌ پێی دڵشادم. گوێی لێ بگرن!”


ئه‌ی په‌روه‌ردگار. تۆ گوێ‌ له‌ ئاهی دڵنه‌رمه‌كان ده‌گریت. دڵیان جێگیر ده‌كه‌یت و گوێ‌ لێیان ده‌گریت.


گه‌واهیم بۆ جوو و یۆنانییه‌كان داوه‌ بۆ تۆبه‌كردن به‌ره‌و خودا و باوه‌ڕ به‌ ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان.


داوا ده‌كه‌ن و وه‌رناگرن، چونكه‌ داوای خراپه‌ ده‌كه‌ن، تاكو له‌ هه‌وه‌سه‌كانتان خه‌رجی بكه‌ن.


به‌مه‌ ده‌زانین ئه‌ومان ناسیوه‌: ئه‌گه‌ر ڕاسپارده‌كانی بپارێزین.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ