Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یەکەم یۆحەنا 2:16 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

16 چونكه‌ هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌ جیهاندایه‌، هه‌وه‌سی جه‌سته‌ و هه‌وه‌سی چاو و سه‌ڵته‌نه‌تی ژیانه‌، له‌ باوكه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو له‌ جیهانه‌وه‌یه‌.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

16 لەبەر ئەوەی هەموو ئەو شتانەی لە جیهاندایە، ئارەزووی جەستە و ئارەزووی چاو و سەڵتەنەتی ژیانە، ئەمانەش لە باوکەوە نین، بەڵکو لە جیهانەوەن.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یەکەم یۆحەنا 2:16
34 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

بۆیه‌ ملوانكه‌ی شانازییان كردۆته‌ مل و به‌رگی سته‌مكارییان پۆشیوه‌.


له‌ دڵی خۆیاندا خودایان تاقی كرده‌وه‌، به‌ داواكردنی ئه‌و خواردنه‌ی دڵیان پێوه‌ی بوو.


لایان نه‌دا له‌ حه‌زه‌كانیان. هێشتا خواردنه‌كه‌یان له‌نێو ده‌م بوو،


دیسان ئیبلیس بۆ سه‌ر شاخێكی زۆر بڵندی برد و هه‌موو پاشایه‌تیه‌كان و شكۆی جیهانی پیشان دا و


به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی به‌ هه‌وه‌سه‌وه‌ بڕوانێته‌ ژنێک، ئه‌وا له‌ دڵی خۆیدا داوێنپیسیی له‌گه‌ڵ كردووه‌.


ئینجا ئیبلیس بردیه‌ سه‌ر چیایه‌كی به‌رز و له‌ ساتێكدا هه‌موو پاشایه‌تیه‌كانی جیهانی پیشان دا و


به‌ڵكو ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار بپۆشن، له‌ پێناوی هه‌وه‌سه‌كان ته‌گبیر بۆ جه‌سته‌ مه‌كه‌ن.


ئه‌م شتانه‌ی ڕوویدا په‌ندن بۆمان، تاكو ئاره‌زووی خراپه‌ نه‌كه‌ین، وه‌ك ئه‌وان ئاره‌زوویان كرد.


چونكه‌ ئاره‌زووی جه‌سته‌ دژی ڕووحه‌، ڕووحه‌یش دژی جه‌سته‌یه‌. هه‌ریه‌كه‌یان به‌ربه‌ره‌كانێی ئه‌وی دیكه‌ ده‌كات، تاكو ئه‌وه‌ نه‌كه‌ن كه‌ ده‌تانه‌وێت.


به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هی ئیشۆعی مه‌سیحن جه‌سته‌یان له‌گه‌ڵ حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانیان له‌خاچداوه‌.


ئێمه‌ش هه‌موو له‌وان بووین، له‌ هه‌وه‌سه‌كانی جه‌سته‌ماندا ده‌ژیاین، به‌ خواسته‌كانی جه‌سته‌ و بیره‌كانمان ده‌كرد، وه‌ک ئه‌وانی دیكه‌ به‌ سروشت ڕۆڵه‌ی تووڕه‌یی بووین.


ئه‌وه‌ی فێرمان ده‌كات نكۆڵی له‌ خودانه‌ناسی و هه‌وه‌سه‌كانی جیهان بكه‌ین، به‌ ژیری و خوداناسی و خواترسی بژین له‌م ڕۆژگاره‌ی ئێستا،


چونكه‌ پێشتر ئێمه‌ش گێل و یاخی و گومڕا بووین، به‌نده‌ی هه‌وه‌س و چێژی جۆراوجۆر بووین، له‌ كینه‌ و ئیره‌یی ده‌ژیاین، ئێسكگران، ڕقمان له‌ یه‌كتری بوو.


ئه‌م داناییه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ دانه‌به‌زیوه‌، به‌ڵكو زه‌مینی و مرۆڤانه‌ و شه‌یتانییه‌.


به‌ڵام ئێوه‌ شانازی به‌ لووتبه‌رزیتان ده‌كه‌ن، هه‌موو شانازییه‌كی ئاواش خراپه‌.


وه‌ک ڕۆڵه‌كانی گوێڕایه‌ڵی، وه‌ک كاتی نه‌زانی خۆتان له‌گه‌ڵ هه‌وه‌سه‌ كۆنه‌كانتان مه‌گونجێنن،


خۆشه‌ویستان، وه‌ک نامۆ و بێگانه‌ داواتان لێ ده‌كه‌م له‌ هه‌وه‌سه‌كانی له‌ش دوور بكه‌ونه‌وه‌، كه‌ دژی ده‌روون ده‌جه‌نگێت.


به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ هه‌وه‌سی گڵاوی كه‌وتوونه‌ته‌ دوای جه‌سته‌، سووكایه‌تی به‌ ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن. چاونه‌ترس و له‌خۆبایین، ناترسن بوختان به‌ شكۆداران بكه‌ن،


چونكه‌ كه‌ به‌ قسه‌ی گه‌وره‌ و به‌تاڵ ده‌دووێن، به‌ هه‌وه‌سه‌كانی جه‌سته‌ له‌ به‌ڕه‌ڵایی، ئه‌وانه‌ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن كه‌ تازه‌ هه‌ڵاتوون له‌ ده‌ست ئه‌وانه‌ی له‌ گومڕاییدا ده‌ژیان.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ