Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یەکەم یۆحەنا 1:5 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

5 ئه‌مه‌ش ئه‌و هه‌واڵه‌یه‌ كه‌ له‌ومان بیست و پێتانی ڕاده‌گه‌یێنین: خودا ڕووناكییه‌، هیچ تاریكی تێدا نییه‌.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

5 ئەمەش ئەو پەیامەیە کە لە مەسیحەوە بیستمان و پێتانی ڕادەگەیەنین: خودا ڕووناکییە، هیچ تاریکییەکی تێدا نییە.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یەکەم یۆحەنا 1:5
19 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

تاریكیش لای تۆ تاریكدا نایه‌ت، شه‌و وه‌ک ڕۆژ ڕووناكی ده‌به‌خشێت. تاریكیش وه‌ک ڕووناكی وایه‌.


په‌روه‌ردگار ڕووناكی و ڕزگاری منه‌، له‌ كێ‌ بترسم؟ په‌روه‌ردگار قه‌ڵای ژیانی منه‌، له‌ كێ‌ بتۆقم؟


چونكه‌ كانیی ژیان له‌لای تۆیه‌. به‌ ڕووناكی تۆ ئێمه‌ ڕووناكی ده‌بینین.


چونكه‌ په‌روه‌ردگار، خودا، خۆر و قه‌ڵغانه‌. په‌روه‌ردگار میهره‌بانی و شكۆ ده‌به‌خشێت. ڕێ له‌ چاكه‌ ناگرێت بۆ ئه‌وانه‌ی ڕێگایان ته‌واوه‌.


ئه‌مه‌ش گه‌واهییه‌كه‌ی یوخه‌ننه‌نه‌، كاتێ جووی یروشلایم، كاهین و لیوییان نارده‌ لای پرسی لێ بكه‌ن: “تۆ كێیت؟”


ژیان له‌ ئه‌ودا بوو، ژیانه‌كه‌ش ڕووناكیی مرۆڤ بوو،


ئه‌و ڕووناكییه‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌ی كه‌ هه‌موو مرۆڤێک ڕووناک ده‌كاته‌وه‌، ده‌هاته‌ جیهان.


دیسان ئیشۆع قسه‌ی بۆ كردن و فه‌رمووی: “منم ڕووناكیی جیهان. ئه‌وه‌ی دوام بكه‌وێت ئیتر به‌ تاریكیدا ڕێ ناكات، به‌ڵكو ڕووناكیی ژیانی ده‌بێت”.


ئه‌وه‌نده‌ی له‌ جیهاندام، منم ڕووناكیی جیهان”.


چونكه‌ ئه‌وه‌ی به‌ ئێوه‌م دا له‌ په‌روه‌ردگارم وه‌رگرتووه‌: ئیشۆعی په‌روه‌ردگار له‌و شه‌وه‌ی تیایدا ڕاده‌ست كرا، نانێكی هه‌ڵگرت،


ته‌نها ئه‌و نه‌مره‌، له‌ ڕووناكیه‌ک نیشته‌جێیه‌ كه‌ كه‌س لێی نزیک نابێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌یبینیوه‌ و ناتوانێ بیبینێت، بۆ ئه‌وه‌ ڕێز و توانای جاویدانی. ئامین.


هه‌موو به‌خشینێكی چاک و هه‌موو به‌هره‌یه‌كی ته‌واو له‌لایه‌ن سه‌ره‌وه‌یه‌، له‌لای باوكی ڕووناكییه‌كانه‌وه‌ دێته‌ خواره‌وه‌، ئه‌وه‌ی ناگۆڕێت و سێبه‌ری خولانه‌وه‌ی نییه‌.


چونكه‌ ئه‌مه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بیستتان: كه‌وا یه‌كترمان خۆشبووێ.


شاره‌كه‌ش پێویستی به‌ خۆر و مانگ نییه‌ به‌سه‌ریدا بدره‌وشێنه‌وه‌، چونكه‌ شكۆی خودا ڕووناكی كردۆته‌وه‌ و كاوڕه‌كه‌ چرایه‌تی.


له‌وێ شه‌و دانایه‌ت، پێویستییان به‌ چرا و ڕووناكی خۆر نابێت، چونكه‌ په‌روه‌ردگار خوداوه‌ند به‌سه‌ریاندا ده‌دره‌وشێته‌وه‌ و تاهه‌تایه‌ حوكمڕانی ده‌كه‌ن.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ