Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یەکەم کۆرنسۆس 8:9 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

9 به‌ڵام وریابن سه‌ربه‌ستیتان نه‌بێته‌ كۆسپ بۆ لاوازه‌كان.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

9 بەڵام وریابن سەربەستیتان نەبێتە کۆسپ بۆ لاوازەکان.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یەکەم کۆرنسۆس 8:9
27 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

ئاگاداربن! به‌ سووكی مه‌ڕواننه‌ یه‌كێک له‌م بچووكانه‌، چونكه‌ پێتان ده‌ڵێم فریشته‌كانیان له‌ ئاسماناندا هه‌میشه‌ ڕووی باوكم ده‌بینن كه‌ له‌ ئاسماناندایه‌.


به‌ڵام ئێمه‌ی به‌هێز له‌سه‌رمانه‌ به‌رگه‌ی كه‌موكوڕی لاوازان بگرین و خۆمان ڕازی نه‌كه‌ین.


كه‌س داوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نه‌كات، به‌ڵكو شتی خه‌ڵک.


به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك پێی وتن: “ئه‌مه‌ كراوه‌ته‌ قوربانیی بت” مه‌یخۆن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێی وتن و له‌به‌ر ویژدان، چونكه‌ {زه‌وی و هه‌رچی تێدایه‌ هی په‌روه‌ردگاره‌}.


ده‌ڵێم “ویژدان”، هی تۆ نا، به‌ڵكو هی ئه‌وی دیكه‌. جا بۆچی سه‌ربه‌ستیم له‌لایه‌ن ویژدانێكی دیكه‌وه‌ حوكم بدرێت؟


بۆ جوو و یۆنانی و وارگه‌ی خودا مه‌بنه‌ كۆسپ


چونكه‌ ئه‌ی خاوه‌ن زانیاری، ئه‌گه‌ر یه‌كێك تۆی بینی له‌ په‌رستگای بت ده‌خۆیت، ئایا ویژدانه‌كه‌ی كه‌ لاوازه‌ هاننادرێت تاكو له‌ قوربانی بته‌كان بخوات؟


ئاواش گوناه‌ له‌ دژی برایان ده‌كه‌ن و ویژدانی لاوازیان بریندار ده‌كه‌ن، گوناه‌ له‌ دژی مه‌سیح ده‌كه‌ن.


بۆ لاوازان بوومه‌ لاواز، تاكو لاوازه‌كان ببه‌مه‌وه‌. بۆ هه‌مووان بوومه‌ هه‌موو شتێک، تاكو به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك ڕزگار بكه‌م.


بۆ شه‌رمه‌زاریم، پێویسته‌ بڵێم سه‌باره‌ت به‌مه‌ چه‌ند لاواز بووین! له‌ چی ئه‌وان ئازان به‌ گێلایه‌تی ده‌ڵێم منیش تیایدا ئازام.


كێ لاواز ده‌بێ‌ و من لاواز نابم؟ كێ كه‌وتۆته‌ گوناه‌ و من ناسووتێم؟


له‌ هیچ شتێک نابینه‌ كۆسپ، نه‌وه‌ک گله‌یی بێته‌ سه‌ر ڕاژه‌،


برایان، ئێوه‌ بۆ ئازادی بانگكراون، به‌ڵام ئازادی مه‌قۆزنه‌وه‌ بۆ جه‌سته‌، به‌ڵكو به‌ خۆشویستن ڕاژه‌ی یه‌كتری بكه‌ن.


ئاگاداربن كه‌س به‌ فه‌لسه‌فه‌ و لووتبه‌رزیی ناڕه‌وا دیلتان نه‌كات، كه‌ به‌گوێره‌ی نه‌ریتی خه‌ڵک و به‌گوێره‌ی بنه‌ماكانی جیهانه‌، نه‌ک به‌گوێره‌ی مه‌سیح.


وه‌ک ئازاد، به‌ڵام نه‌ک ئازادیی په‌رده‌ی به‌دكاری بێت، به‌ڵكو وه‌ک به‌نده‌ی خودا بژین.


به‌ڵێنی ئازادییان پێ ده‌ده‌ن، كه‌چی خۆیان كۆیله‌ی گه‌نده‌ڵین. چونكه‌ مرۆڤ كۆیله‌ی هه‌ر شتێكه‌ به‌سه‌ریدا زاڵ بێت!


به‌ڵام هه‌ندێک شتم له‌سه‌رت هه‌یه‌: ئه‌ویش هه‌ندێ كه‌س له‌لاتن پابه‌ندن به‌ فێركردنی به‌لعه‌مه‌وه‌، ئه‌وه‌ی باله‌قی فێرده‌كرد كۆسپ له‌به‌رده‌م نه‌وه‌ی ئیسڕائیل دابنێت تاكو له‌و قوربانییانه‌ بخۆن كه‌ بۆ بت سه‌ربڕاوه‌ و داوێنپیسی بكه‌ن.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ