Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یەکەم کۆرنسۆس 6:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 ئایا نازانن ئێمه‌ فریشته‌ش حوكم ده‌ده‌ین؟ چه‌نده‌ زیاتر شته‌كانی ئه‌م ژیانه‌ نا!

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 ئایا نازانن ئێمە حوکم بەسەر فریشتەکاندا دەدەین؟ چەندە زیاتر حوکم بەسەر شتەکانی ئەم ژیانە دەدەین؟

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یەکەم کۆرنسۆس 6:3
14 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

ئه‌ی په‌روه‌ردگار به‌ ده‌ستی خۆت له‌م مرۆڤانه‌ ڕزگارم بكه‌، له‌ خه‌ڵكی ئه‌م جیهانه‌ كه‌ به‌شیان له‌م ژیانه‌یه‌. ورگیانت پڕ كردووه‌ له‌و شته‌ی هه‌ڵتگرتووه‌ بۆیان، كوڕه‌كانیان تێر ده‌خۆن، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ منداڵه‌كانیان جێی ده‌هێلن.


دواتر به‌وانه‌ی له‌لای چه‌پیه‌وه‌ن ده‌ڵێ: لێم دوور بكه‌ونه‌وه‌! ئه‌ی نه‌فره‌تلێكراوان به‌ره‌و ئاگری جاویدانی، ئه‌وه‌ی بۆ ئیبلیس و فریشته‌كانی ئاماده‌ كراوه‌.


ئاگاداری خۆتان بن، نه‌وه‌ک دڵتان له‌سه‌ر ڕابواردن و سه‌رخۆشی و خه‌فه‌تی ژیان بێت و ئه‌و ڕۆژه‌ له‌ناكاو به‌سه‌رتاندا بدات.


ئه‌وانه‌ی كه‌وتنه‌ نێو دڕكان، ئه‌وانه‌ن كه‌ ده‌یبیستن، به‌ خه‌م و سامان و خۆشییه‌كانی ژیان ده‌خنكێن، به‌رهه‌می پێگه‌یشتوو ناده‌ن.


نازانن ئه‌وه‌ی وه‌ک كۆیله‌ی ملكه‌چ خۆتانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ده‌بنه‌ كۆیله‌ی ئه‌وه‌ی ملكه‌چن بۆی: یان بۆ گوناه‌ كه‌ به‌ره‌و مه‌رگه‌ یان بۆ گوێڕایه‌ڵی كه‌ به‌ره‌و بێتاوانییه‌؟


ئایا نازانن له‌شتان ئه‌ندامی مه‌سیحه‌؟ ئایا ئه‌ندامی مه‌سیح بكه‌مه‌ ئه‌ندامی داوێنپیسێک؟ حاشا!


یاخود نازانن ئه‌وه‌ی خۆی به‌ داوێنپیسێك لكاندووه‌، له‌گه‌ڵی بووه‌ته‌ یه‌ك له‌ش؟ چونكه‌ ده‌فه‌رمووێ: {هه‌ردووكیان ده‌بنه‌ یه‌ك جه‌سته‌}.


یاخود نازانن كه‌ له‌شتان په‌رستگای ڕووحی پارسا‌یه‌ كه‌ له‌ ئێوه‌دایه‌ و له‌لایه‌ن خوداوه‌یه‌ هه‌تانه‌؟ ئێوه‌ش هی خۆتان نین،


جا ئه‌گه‌ر كێشه‌تان ده‌رباره‌ی ئه‌م ژیانه‌ هه‌بێت، ئایا ده‌یبه‌نه‌ لای ئه‌وانه‌ی له‌ وارگه‌دا گرنگ نین!


سه‌ربازێک خۆی به‌ كاروباری ڕۆژگار خه‌ریک ناكات تاكو فه‌رمانده‌كه‌ی ڕازی بكات.


چونكه‌ دیماس به‌جێیهێشتم، ئه‌م ڕۆژگاره‌ی خۆشویست و چووه‌ تسلۆنیقێ، كریسكیش بۆ گه‌ڵاتیه‌ و تتوس بۆ ده‌لماتیا.


چونكه‌ خودا به‌زه‌یی به‌ فریشته‌ نه‌هاته‌وه‌ كه‌ گوناهیان كرد، به‌ڵكو به‌ زنجیری تاریكی فڕێیدانه‌ قووڵایی دۆزه‌خ و به‌ پاسكردنه‌وه‌ ڕاده‌ستی بۆ لێپرسینه‌وه‌ی كردن.


هه‌روه‌ها ئه‌و فریشتانه‌ی پایه‌كانی خۆیان نه‌پاراست، به‌ڵكو شوێنی خۆیان به‌جێهێشت، به‌ كۆتی جاویدانی بۆ سزای ڕۆژی مه‌زن له‌ ژێر تاریكیدا هه‌ڵگیران.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ