9 له په‌یامه‌كه‌مدا بۆم نووسین تێكه‌ڵی داوێنپیسان مه‌بن،
9 من پێشتر لە نامەکەی دیکەم بۆم نووسین تێکەڵ بە داوێنپیسان مەبن،
مه‌به‌ستم له داوێنپیس و چڵێس و تاڵانكه‌ر و بتپه‌رستانی ئه‌م جیهانه نییه، ئه‌گینا ناچار ده‌بوون له‌م جیهانه بچنه ده‌ره‌وه!
ئێوه‌ش لووتبه‌رز بوونه! باشتر نه‌بوو ماته‌مدار بن، تاكو ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ی كردووه له‌نێوانتاندا لابدرێت؟
كه‌واته خۆتان له هه‌ویرترشی كۆن پاكبكه‌نه‌وه، تاكو ببنه هه‌ویرێكی نوێ وه‌ك ئێوه فه‌تیره‌ن. چونكه مه‌سیحی قوربانیی په‌سخه‌مان له‌پێناوی ئێمه سه‌ربڕا.
له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕان له ژێر یه‌ک نیردا مه‌بن، چونكه چ تێكه‌ڵاویه‌ک له‌نێوان بێتاوانی و تاواندا هه‌یه؟ یاخود چ هاوبه‌شییه‌ک له‌نێوان تاریكی و ڕووناكی‌دا هه‌یه؟
{بۆیه له‌ناوه‌ڕاستیان ده‌رچن و لێیان جیا ببنه‌وه، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ. ده‌ست مه‌ده‌نه هیچ گڵاوێک، ئینجا په‌سه‌ندتان ده‌كه‌م}.
به‌شداری كرداری تاریكی بێبه‌رهه‌م مه‌كه‌ن، به‌ڵكو سه‌رزه‌نشتی بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر كه‌سێک گوێڕایه‌ڵی قسه‌مان نه‌بێت به‌م په‌یامه، نیشانی بكه‌ن و تێكه‌ڵی مه‌بن، تاكو شه‌رم بكات.
ئێستاش برایان، به ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان ڕاتانده‌سپێرین، له هه‌ر برایه‌ک دوور بكه‌ونه‌وه كه به ته‌مبه‌ڵی ده‌ژیێت و به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامۆژگاریه نییه كه له ئێمه وه‌ریگرتووه.