Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یەکەم کۆرنسۆس 4:7 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 چونكه‌ كێ تۆ جیا ده‌كاته‌وه‌؟ چیت هه‌یه‌ وه‌رت نه‌گرتبێت؟ ئه‌گه‌ر وه‌رتگرتووه‌، بۆ شانازی ده‌كه‌یت وه‌ك وه‌رت نه‌گرتبێت؟

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 کێ تۆ جیا دەکاتەوە؟ چیت هەیە وەرتنەگرتبێت؟ ئەگەر وەرتگرتووە، بۆ شانازی دەکەیت وەک وەرتنەگرتبێت؟

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یەکەم کۆرنسۆس 4:7
29 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

ده‌ له‌ كۆیله‌كانی خۆی بانگكرد و ده‌ مینای پێدان و پێی وتن، تاكو دێمه‌وه‌ بازرگانی بكه‌ن.


هه‌موومان له‌ پڕی ئه‌و، به‌خشش له‌سه‌ر به‌خششمان وه‌رگرت.


یوخه‌ننه‌ن وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: “كه‌س ناتوانێت شتێک وه‌ربگرێت ئه‌گه‌ر له‌ ئاسمانه‌وه‌ پێی نه‌درابێت.


به‌خشش و په‌یاممان به‌هۆی ئه‌و و له‌پێناوی ناویه‌وه‌ وه‌رگرت، بۆ گوێڕایه‌ڵی باوه‌ڕ له‌نێوان هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان،


چونكه‌ به‌و به‌خششه‌ی پێم دراوه‌ به‌ هه‌ر یه‌كێک ده‌ڵێم كه‌ له‌نێوتاندایه‌: با له‌ نرخ بۆ خۆ دانان زێده‌ڕۆیی نه‌كات، به‌ڵكو له‌ نرخاندن هۆشیار بێت، به‌و بڕه‌ باوه‌ڕه‌ی خودا بۆ هه‌ر یه‌كێكی به‌ش كردووه‌.


به‌ڵام به‌هره‌ی جیاوازمان هه‌یه‌، به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌خششه‌ی پێمان دراوه‌: ئه‌گه‌ر پێشبینییه‌، به‌ ڕێژه‌ی باوه‌ڕ،


به‌ڵام به‌ به‌خششی خودا من ئێستا وام، هه‌روه‌ها به‌خششی ئه‌و بۆ من بێ سوود نه‌بوو، به‌ڵكو من له‌ هه‌موویان ماندووتر بووم، به‌ڵام من نا، به‌ڵكو به‌خششی خودا بوو كه‌ له‌گه‌ڵمدایه‌.


پۆلۆس كێیه‌؟ ئه‌پۆڵۆس كێیه‌؟ ته‌نها ڕاژه‌وانن، به‌هۆی ئه‌وانه‌وه‌ باوه‌ڕتان هێناوه‌ وه‌ك په‌روه‌ردگار به‌ هه‌ر یه‌كێكی داوه‌.


له‌خۆباییتان باش نییه‌. ئایا نازانن هه‌ویرترشێكی بچووك هه‌موو هه‌ویره‌كه‌ هه‌ڵدێنێت؟


هیوادارم هه‌موو خه‌ڵك وه‌ك من بن، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌ له‌لایه‌ن خوداوه‌ به‌هره‌ی خۆی هه‌یه‌، هی یه‌كێك ئاوایه‌ و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش ئاوا.


هه‌موو به‌خشینێكی چاک و هه‌موو به‌هره‌یه‌كی ته‌واو له‌لایه‌ن سه‌ره‌وه‌یه‌، له‌لای باوكی ڕووناكییه‌كانه‌وه‌ دێته‌ خواره‌وه‌، ئه‌وه‌ی ناگۆڕێت و سێبه‌ری خولانه‌وه‌ی نییه‌.


هه‌ریه‌كه‌ به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌هره‌یه‌ی وه‌ریگرتووه‌، ڕاژه‌ی یه‌كتری پێ بكه‌ن، وه‌ک سه‌ركارێكی باش له‌سه‌ر به‌خششه‌ جۆراوجۆره‌كانی خودا.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ