Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یەکەم کۆرنسۆس 4:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 چونكه‌ هیچ گله‌ییه‌ك له‌ خۆمدا نابینم، به‌ڵام به‌مه‌ بێتاوان نه‌بوومه‌، به‌ڵكو په‌روه‌ردگاره‌ لێپێچینه‌وه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كات.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 هیچ کەموکوڕییەک لە خۆمدا نابینم، بەڵام بەمە بێتاوان نەبووم، بەڵکو مەسیحی خاوەن شکۆیە لێپێچینەوەم لەگەڵ دەکات.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یەکەم کۆرنسۆس 4:4
24 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ئه‌گه‌ر چاو به‌ تاوانه‌كان بخشێنیت، ئه‌ی باڵاده‌ست، كێ‌ ده‌وه‌ستێت؟


له‌گه‌ڵ به‌نده‌ی خۆت مه‌كه‌وه‌ دادگایی، چونكه‌ كه‌س نییه‌ له‌ به‌رده‌م تۆ بێتاوان ده‌ربچێت.


كێ‌ هه‌ست به‌ هه‌ڵه‌كانی خۆی ده‌كات؟ گوناهه‌ شاراوه‌كانم ببه‌خشه‌.


پێم له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی ته‌خته‌. له‌نێو كۆمه‌ڵه‌كاندا ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م.


ئاسمان دادپه‌وه‌رییه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، چونكه‌ خودا خۆی دادوه‌ره‌. سیلاه‌.


سێیه‌م جار پێی فه‌رموو: “شیمعونی یۆنا، منت خۆشده‌وێت؟” په‌تڕۆس دڵگران بوو، چونكه‌ سێیه‌م جار پێی فه‌رموو: منت خۆشده‌وێت؟ پێی وت: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خۆت هه‌موو شتێک ده‌زانیت. ده‌زانیت من‌ خۆشمده‌وێیت”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “شوانایه‌تی مه‌ڕه‌كانم بكه‌.


پۆڵۆس ڕووانییه‌ سه‌نهه‌دریم و وتی: “برایان، تاكو ئه‌مڕۆ به‌ ته‌واوی ویژدانێكی پاک بۆ خودا ژیاوم”.


چونكه‌ نه‌ک ئه‌وانه‌ی ته‌ورات ده‌بیستن له‌لای خودا بێتاوانن، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی كار به‌ ته‌ورات ده‌كه‌ن، بێتاوان ده‌كرێن.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وڕاهه‌م به‌ كردار بێتاوان بووایه‌ شانازی ده‌كرد، به‌ڵام نه‌ک له‌لای خودا.


به‌ڵام من به‌لامه‌وه‌ گرنگ نییه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ یان هه‌ر دادگایه‌كی مرۆڤانه‌ حوكمم بدات، به‌ڵام من حوكم به‌سه‌ر خۆم ناده‌م.


كه‌واته‌ پێش كات حوكم له‌ شتێك مه‌ده‌ن، تاكو په‌روه‌ردگار دێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی شاردراوه‌كانی تاریكی ڕووناك ده‌كاته‌وه‌ و نیازی دڵان ده‌رده‌خات. ئه‌وسا هه‌ر یه‌كێك له‌لایه‌ن خوداوه‌ ستایش ده‌كرێت.


جا ئه‌مه‌یه‌ شانازیمان. ویژدانمان گه‌واهی ده‌دات‌ كه‌ ڕه‌فتارمان له‌ جیهاندا، به‌ تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ئێوه‌، له‌ ساكاری و دڵسۆزی بوو كه‌ له‌ خودایه‌، نه‌ک به‌ دانایی جه‌سته‌یی به‌ڵكو به‌ به‌خششی خودا.


چونكه‌ ده‌بێت هه‌موومان له‌به‌رده‌م ته‌ختی مه‌سیح ده‌ربكه‌وین، تاكو هه‌ریه‌كه‌ بۆ ئه‌و شتانه‌ی به‌هۆی له‌ش كردوویه‌تی شایسته‌یی خۆی وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ر باشه‌ یاخود خراپ.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ